شاسوار عبدالواحد.. ئایە دەتونێت ببێتە چاکخواز؟؟!!!

شاسوار عبدالواحد.. ئایە دەتونێت ببێتە چاکخواز؟؟!!!
وەکو دیار لە کونو لە ئێستادا ئەوەی داوای چاکسازی دەکات لەناو کومەلگادا جا ئەو چاکسازیە چ سیاسی یان کومەلایەتی بێت ئەو خەڵکەن کە خاوەن لاپەری سپی و روناکن و کەس ناتوانێت لەکەداریان بکات و رابردویکی پاکو خاوینیان ھەیە, وە زور بەپەرۆشن بو وەلاتی خۆیان و سەرمای ولات دەپارێزن, وە لەھەمان کات زۆر دەست پاکەن ونەزیھن وپێگەیکی جەماوریان ھەیە لەناو خەلک, بەتایبەتیش کاتێک ئەو کەساتیە دەیەوێت چاکسازی سیاسی بکات. وەلەھەمان کاتدا ئەو کەسە دەبێت مۆئەھلاتی قیادی تێدابێت تاوەکو ھاوکار بێت بو سەرکەوتنی ئەو ھەلمەتە چاکسازیە و گەنجان متمانە بەو بەرنامەی چاکسازیە ھەبێت.
کاتێک دیین تەماشەی شاسوار عبدوالواحد دەکەین بومان دەردەکەوێت کە ئەو کەساتییە ھیچ لەو سیفەتانە تێدا نیە, ئەو کابرایە یەکەم: بزنسمانە لەناکاو ھاتە ناو جیھانی سیاسەت وە رۆژێک لە رۆژان باگراوەندی سیاسی نەبوە وە لەھیچ پەیمانگاێەک یان کولێژێک یان زانکویەکی سیاسی نەی خویندیە تەنانەت یەک وتاری سیاسیش نەنووسیوە, بویە ئەمن نازانم کو ئەو مافە بەخودەدات کە بێت رەخنە لەسیاسەت مەداران بگرێت.چونکە ئەوی رەخنە لە شتێک بگرێت دەبیتَ لەو شتا بزانێت ئەوجا بوی ھەیە رەخنە بگرێت. ئەم نەزانینەی شاسوار زور پێوە دیار بو لەکاتی پیشکەشکردنی یەکەم دیبەیتی جەماوەری کە لە دژی گشتپرسی لە ھەرێم رێکخستبو بەدەرجەیک کە تا خەلکانی سادە دەیان زانی لەقسەکانی وە بەلگەکانی کە ئەو پیاوە ھیچ باگراوەندێکی سیاسی نیە و ھیج مۆئەھیلاتی قیادی نیە وای لێبکات کە بتوانیت ئەو رولە قیادیە ببینێت.
ئەکەر بگەرێنەوە بو ئەو سفاتە قیادیانەی ئیمە باسمان کرد لە سەرەوە, دەست پاکی و سومعەی باش وەک نمونە, بو مان دەردەکەوێت کە شاسوار عبدالواحد یەکێک لەمانە نیتی. ھەر لەم دیبیتەدا دەلێت: ئەوە رێک قسەی خویەتی (لەوانەیە ھندەێک لە ئیوی بیر لەوە بکاتەوە کەئەمن دزیم کردیە لەو حکومەتە, ئەکەر دزیم کردبێت لەسایی ئەو حوکمەتە بوە فەرمون بیگورن با ئەمنیش دزی نەکەم). مێژویدا نەمبینیوە کەسانێک ئعتراف بە دزی بکات و لە ھەمان کات دا ماف بەخو بدات داوای چاکسازی و گورانگاری بکات لەناو کومەلگادا , بەقەناعەتی من ئەو سوکایەتی کردن بەو خەلکەیە کە پشتگیری لێ دەکەن. لەھەمان کات زور خەلک ھەن کە ناوە ناوە کودەبنەوە لەبەر دەم دەرگای چافی لان کە ژمارەیان دە ھزار (١٠٠٠٠)کەسن کە پشکیان ھەیە لە چافی لان و یەک فلسیان نایاندتی. وە لە لایەکی دیکەوە بەلکە ھەن کە ھەشتا و حەوت ٨٧ ملیون دولار نوری مالکی پێداوە.
تو خوا کابرایەک ھیچ نفوزی سیاسی نەبێت تەنھا بزنسمانیکی سەختەکار بێت عەقل قەبوئەکات رولی چاکسازی بێ بسپێری. باشە ئەکەر ئەو پیاوە بەیانی بووە خاوەن دەسەلات چی ئەکات. بەقەناعەتی من کوردستان ھەمووی قود دەدات.
Top