نامەیک.. لەمالیزیا بۆ بەرەی نەخێر و ھاورێەکانیان

نامەیک.. لەمالیزیا بۆ بەرەی نەخێر و ھاورێەکانیان
بەریزانی بەرەی (نەخێر بۆ گشتپرسی لەئیستادا), من ئەو نامەیە ئاراستەی جەنابتان دەکەم کە تیدا باسی رووداوێک دەکەم کە بەسەری ھاورێیەکم ھاتوە کەپێکەوە بەرو مالیزیا رۆیشتین. کە ھیوادارم ببێتە مایی ئەوە کە بەجدی لەو بڕیارەدا بجنەوە کە دژی گشتپرسی لە ھەرێم, یان ھەر نەبێت ببێتە مایی ئەوە کە ئەو کەسانەی قەناعتیان بەبوجونی ئیوە ھەیە پاشگەز ببنەوە لەو بریارە.
جیرووکەکە لە رۆژی چوارشەممە ریکەوتی ٩ ئابی ئەم سال دەسپێدەکات کاتێک من و لە گەڵ دوو برادەر لە ھەولێر و بەرو مالیزیا جوین لەریگەی دەوحە – قەتر بو کوالالمبور- مالیزیا, لە دوای پێنچ ساعە ترانزێت لە دەوحە سواری تەیارە بوین بۆ مالیزیا کاتێک کەیشتینە مەتاری کوالالمبوری نێودەولەتی بەرەو کەونتەری ئمیگرەیشن (پاسپور) جوین, لەوێ برادەرەکمان تەحویلی نووسینگەی ئمیکرەیشن (پاسپورت) کرا ئەمنیش لەدو رۆیشتم با بزانم خەبر چیە لە دوای مشتو مرێکی زور لە گەلیان کەزیاتر لە شەش کات شمێر خایاند, ئفسرێکی نووسینگەی پسیارێک ئاراستەی منی کرد و کوتی "ئیوە ھەلگری چ پاسپورتن" منیش بیم وت عیراقی. ئەفسەرەکە کوتی "ولاتی ئیوە لای ئیمە قەبول نیە" منیشم بێ وتم کاک من کوردم نەک عیراقیم زور چیاوازی ھەیە لە بەینی عیراق و کوردستان , بەلام ئفسرێکی تر لە شوێنی خوی بەمنی وت "بەلام تو پاسپورتی عیراقیت پیە نەک پاسپورتی کوردی" منیش بەراستی زور دل تەنک بوم پێم وتن" کوناھی من جیە کە بەزوی کردم عیراقی". ئفسەرەکە زور بەتورییەوە تماشەی منی کرد و کوتی "تەواو برادەرت دەبێت بکرێتەوە بو عیراق ", وفعلا برادەرمان کەراو بو کوردستان و ٢٠٠$ دوو سەد دولاریان لی وەرکرد بو نانی ئیوارە و ٤٠٠$ چوار سەد دولاریش بو کرینی تکێت و زور سوکاتیش بیانکرد و نەیان ھێشت داخلی مالیزیا بیت چونکە پاسپورتی عیراقی پێ بو.
لێرە لەئێوەی بەرێز دەپرسم ئای ئەکەر ئێمە دولەت باین ئەوە بەسەرمان دەھات؟ بویە داوا لێتان دەکەم (بەرەی نەخیر) کە واز لەو ھەلمەت بھێنن تاوەکو ئیمش وەکو ملەتانی دنیا خاوەن پاسپورت و وەلاتی خومان بین بەعزت و کرامەت و سەر بەرزی بژین و رێز لە یمە بکریت لە فرکەخانەکان و سوکایتی جیتر بیمان نەکریت جونک عیراقین. بەتایبەتی ئێستا, مللەتی کورد لە ھەمو جیھان رێز لیدەگیرێت, مەردایەتی پیشمەرک و ئەو قوربانیی کە داویتی لە شەری دژی داعش جێکای باسە لە ھەمو دنیا بەلام چونکە تو عیراقی لە کەل عیراقی ناتوانی وەکو پیویس سود لی وەبگری , بویە تاوەکو نەبین خان کیانی سیاسی خومان و دەولەتی خومان مەحالە کە رێزت لێبچیرێت لەوەلاتان.
باشە بەرێزان ئێەوە ئەو پسیار لەخوتان کردیە, کە ئەگەر بەیانی گشتپرسی کرا و سنور دانەخران و کەس لەبرسان نەمرد و دەرفەت رەخسا بو راکەیاندنی دەولەتی کوردی چی بە خەڵکی کوردستان دەلین ئەو کاتە؟ وابزانم لەو کات کوردستان ناتان حەوێنتەوە. بۆیە بە تەسەوری من ھێشت دەرفەتان ماوە کە بگەرینەوە بو بەرەی گەل و پێکەوە سواری گەشتی دەولەتی کوردی بین و ھەموومان پێکەوە دەتوانین گەشتەکەمان بەسەلامەتی بکەین ھشکاتی. ئەگەر نە باش بزانن مێژوو بەزەی بەکەس ناکەت.

Top