دژبەرانی سەربەخۆیی مرۆڤگەلێکی بێ مەعریفەن

دژبەرانی سەربەخۆیی مرۆڤگەلێکی بێ مەعریفەن
دژبەرانی سەربەخۆیی مرۆڤگەلێکی بێ مەعریفەن و دەیانەوێت لە ڕێگەی ئاڵۆزکردنی ئاخاوتن و نووسینەوە شکڵێکی ناشرین بکەنە بەر دەوڵەتی کوردستانەوە.
ئەوان نەخۆشی ناساندنی خۆیان هەیە ، مرۆڤی بێ ڕەگ و ڕیشە و شوناسن.
دەیانەوێت بە دژڕاوەستان لە بەرامبەر سەربەخۆیی خۆیان نیشانبدەن و ناوی خۆیان بارز بکەن.
هەموو هەوڵێک و جوهدێکی خۆیان بۆ ئەوە تەرخانکردووە تاکوو قەناعەت بۆ کوردستانییان چێبکەن کە (ژێردەستی) موقەدەسترە لە (سەربەستی).
ئەوان ئێستاشی لەگەڵدابێت بڕوایان بە مانەووە هەیە لەگەڵ دەوڵەتێکی هاککراو لەلایەن (ئیران)ەوە، دەوڵەتێک کە (عەصایب و کەتائب و میلیشیا و حەشد)تێیدا باڵادەستە. دەوڵەتێک کە بە درێژایی سەدەی ڕابردوو تێدەکۆشا بۆ ئەوەی کوردستان نابوود بکات و مەسحی بکات لەسەر زەمین.
دەوڵەتێک وڵاتانی ئیقلیمی بۆ مانۆرە سەربازی و سیاسییەکانیان و بەهێزکردنی پێگەی خۆیان زەوی و ئاسمانی بەکاردێنن ، دەوڵەتێک یاسا تێیدا لە نزمترین ئاستدایە لە تەنفیزکردن و دەسەڵاتەکان تێیدا کارتۆنین و تەنها ئاخووند و عەمام لەسەرەکان تێیدا حاکمن و حوکم دەکەن.
کوردستان هەنگاو نانێت بۆ دواوە ، چیدی لەژێر ئاڵای دەوڵەتێکی نانبڕ و مرۆڤکوژ گوزەر ناکات. کوردستان دەیەوێت جوگرافیایەکی سەربەخۆ بێت و بەندێک و لاپەڕێک نەبێت لە مێژووی عروبەت ، دەیەوێت کلتور و فەرهەنگی خۆی لە دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ جیهان پێناس بکات.
Top