هاوتەریب لە گەڵ ناحەزان،دژ لە گەل گەڵ

هاوتەریب لە گەڵ ناحەزان،دژ لە گەل گەڵ
ئەگەر سەیری رابردووی پر لە هەوراز و نشێوی گەلەكەمان بكەین دەبینین كە هەر كاتەك كە گەڵ ویستیبت بە جۆرەك لە جۆرەكان بە سەر كێشەكان زاڵ بیت بە لایەنی كەمەوە بەردەك لە سەر بەردەك دا بنێت روبەرووی هەندەك گرفت و كێشەی ناوخۆیی و تەنانەت گرفت دەكرانەوە ئەو گرفتانەش دەتوانین بە دوو جۆر پۆلین یان بكەین لە سەردەمایەك كە پرۆسەی كورد بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی پەرەی نەسەندبوو دوژمن راستەوخۆ هەڵ ئەستا بە بە كار هێنانی هێز و هێرش بۆ سەر كوردستان لەوانەش دەتوانین هێرش بۆ سەر كەمپەكانی دیموكرات و پەنابەرانی رۆژهەڵات بۆ نمونە بهێنینەوە و یانیش ئەگەر ئەو دەرفەتەیان بۆ نەرەخسا با لە رێگەی تیرۆرەكان ئەو كارەیان جێبەجێ‌ كردووە لەوانەش دەتوانین تیرۆری زیاتر لە 400 كادیر و هەواداری حیزبە سیاسییەكان بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەروەها تیرۆرە رەشەكانی زاخۆ و یەكی شوبات لە هەوڵیر باس بكەین.
هەرچەندە كە ئەو جۆرە تیرۆرانە باویان نەماوە و لایەن نێو دەوڵەتییەوە ئەو دەرفەتە نییە و جۆرەك لە پرۆتستۆ كردنی لە دوایە بەڵام لە دیارتین رێكارەكان لەو بوارە وە دەتوانین بە پشتگیری ووڵاتانی ئیقلیمی بە هەموو جۆرە پشتگیرییەكی مادی و مەعنەوەی بۆ مەبەستی ئاژاوە نانەوە باس بكەین.
هەموو ئەوانەش خۆیان لە چەندین بابەتی سەرەكی دەبیننەوە كە لەوانەش دەتوانین ئاماژە بە ئەو ململانییە سیاسیە دا بكەین كە لاباڵەكی یەكیەتیو هەندەك لە زورناژەنەكانی ناو گۆران پێرەوی دەكەن لە راستیدا كەسێك دەبیت لە هەموو گەمەیەك دەرچوبیت كە بتوانیت ئاوا بە بێ شەرمەزاری دژی گەلەكەی خۆی بوەستیتەوە و خۆی لە هیچ پیرۆزییەكی ووڵاتەكەی نەپارێزیتئا لێرەدا چەند پرسیارەك دێنە پێش ئەوانەش ئەوەن :ئاخۆ ئەگەر تەنیا تە یاسین رەمەزان بە نمونە بهێنینەوە سەرەرای ئەوەی كە دوژمنی گەلەكەی خۆی بوو بەڵام هیچ كات نكۆلی لە ناسنامەكەی خۆی نەكرد ئاخۆ چ هۆكارەك دەبیت لە پشت ئەو بابەتە بیت كە وا پاڵت پێبوەنێت كە ئینكاری نەسەبی خۆت بكەیت.شانازی بە عێراقی بوون ئەو كاتە مانای هەیە كە هاو سەنگەرەكانت لە شەری بەرگری لە كەرامەت و خاك غەڵتانی خوێن دەكرێن بەڵام لە لایەن ئەو هاونیشتمانییە عەرەبە عێراقییە شیعانە تەنانەت رێزی لێناگرن وخۆشتان هاوتەریب لە گەڵ دوژمنان سوكایەتی بە نامووس و كەرامەتی شەهید دەكەن پێشمەرگەتان پێ‌ میلیشیایە و حەشدی شیعی تان پێ‌ سوپای رزگار كەری عێراقە و هەموو شتەك لە چاویڵكەی عێراقیبوونی خۆتانەوە دەبینن ئایا ئەو پرسیارە دێتەپێشلەپێناو كام بەرژەوەندی تایبەت پشتتان لە گەلەكەتان كردووە و لە كۆتادا تەنیا ئەوە دەوترێت كە رۆژەك دێت لە مەر خیانەتەكانتان روبەرووی دادگای گەڵ ببنەوە.

بەشی كۆتای قسەكانی قسەكەرەكانی گۆڕان بەتایبەتی ئەوانەی پەرلەمانتارن لە بەغدا لەراستیدا وەكو بەكرێگیراو قسەدەكەن، ئەوانە گومانلێكراون، ئەوانە پارەیان لەمالیكی وەرگرتووە، ئەوانە لەگەڵ ئێران كەوتوونەتە دانوستاندن، پارە بەرچاووی ئەوانەی كویركردووە، كاریان گەیشتۆتە شوێنیك قۆناغێك پەلاماری میللەتی خۆیان دەدەن، هەندێك لەوانە كە لەبیرو ڕای گۆڕان نزیكن وەكو ئاڵا تاڵەبانی و سرەو خۆیان بەعەرەب دەزانن و خۆیان بەشیعە و شتی سەیرو سەمەرەدەزانن كە هیچ بەكرێگیراویك نەیگووتووە، تەنانەت تەها یاسین ڕەمەزانیش كە نكۆڵی لەكورد بوونی خۆی دەكرد بەڵام قەت نەیدەگووت كە من بەڕەچەڵەك عەرەب بوومە دەیگووت ئێستا كوردێكم كە دەمەوێت وەكو عەرەب بژیم، ئەوانە تێیان پەراندووە لە جاشەكانی سەردەمی بەعسیش خراپترن و زۆری پارەش لەبەغدا كە بۆیان دەڕژێنرێت ویژدانی ئەوانەی كڕیوە، بۆیە ئەو جۆرانەوەی وەكو وشیار و سرەوەو ئاڵاتاڵەبانی و ئەو ئەندام پەرلەمانانەی دیكە بەبێ جیاوازی هەر هەموویان مەسەلە پارەیەو هیچی ترنیەو بەكرێگیراون، بۆیە چی دەمشڕیە بەرامبەر بە وڵاتی خۆیان دەیكەن و لەكۆتایشدا چارەنووسیان دەبێتە چارەنووسی هەموو ئەو جاشانەی كە دەبێت دەوڵەتی داهاتووی كوردستان لییانخۆش دەبێ یان لێیان خۆش نابێت
Top