رێفراندوم لەروانگەی سیاسیەوە

رێفراندوم لەروانگەی سیاسیەوە
رێفراندوم یەکێکە لە ئامرازەکانی دیموکراسی کە حوکومرانان پەنا دەبەنە بەر کاتێک دەیانەوەی بوچونی گەل وەربگرن لەسەر بابەتێکی گرنگ کە پەیوەندی بە حوکومرانییەوە ھەبێت یان پەیوەندییەکی راستەوخۆ بە ژیانی خەلکەوە ھەبێت.ھەر وەکو ئاشکرایە لە زانستی سیاسی کە بەرژەوەندی تەنھا بزۆێنەرەبو جولانەوەی سیاسەتمەداران, ھیچ شتێکی دی نیە تەنھا بەرژەوەندی نەبێت, زور ئەستەمەبتوانی رەوشت یان قییەم بدوزیەوە کاتی ممارەسەتکردنی سیاسەت,بویە ھەموو دامەزراوەکانی تری دەولەت دەخێنە ژێر خزمەتی بەرژەوەندیاکانیدەولەت ودەبنە ئامراز بوو بەدیھینانی ئەوبەرژەوەندیانە. یاسا و قییەم و پرانسیپەکان ھیچ ئعتبار یان نرخیان نیە کاتیک دەبنە کوسپ بەردەم بەدیھینانی بەرژەوندی نەتەوەیەک, چونکە ھەر وەکو گوتمان ئەمانە ھەموو ئامرازن بوو بەدی ھینانی بەرژەوەندی نەتەوە.بێگومان ئەوە بەرونی دەبیندرێت لە دەولەتە دیموکراتەیکانیش وەک ئەوروپا و ئەمریکا. ئەگەر ئەمریکا بەنمونە وەبگرین ئەوە بە ئاشکرا دەبینین کە ئەمریکا زور جار پرانسیپی دیموکراسی و مافی مروڤ وەک ئامرازیک بۆ بەدیھینانی بەرژەوەندیەکانیو پارستنی ئاسایشی نەتەوەی خۆی بەکار دەینیت و زور جاریش دامەزراوە نیودەولەتیەکان بەکاردەینیت بو ھەمان مەبەست وەک نەتەوە یەکگرتوەکان.
ئەکەر بێن تەماشەی رێفرەندوم بکەین لەو رەوانگەوە بو مان دەردەکەوێت کە رێفرەندوم زور کرنگە بو کوردستان و لەبەرژەوەندی مللەتی کوردە و ھەنگاوێکە بوو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی کورد و کاریگەریەکی راستەوخوی ھەیە لەسەر ژیانی خەلکی کوردستان. بویە ئەو لایەنەی کە دەیەوێت رێفرەندوم ئەنجام بدات ئەولایەنە بێکومان لەدوو بەرژەوەندی مللەتی کوردا دەگەرێت ئەو گەلەی کە توشی زور کارەسات و نەھامەتی بووە لەدرێژای مێژوی خۆیدا, بویە نابێت بەھیج شێوەیەک یان بیانویەک ئەو دەرفەتە زێرینە لە دەست کوردستان بدەن بەتایبەتیش بەبیانوی ئەوە کە پەرلمانمان نیە بو رێکستنی یاسایەک بو ئەنجامدانی ئەو پروسەیە. لێرە دەلێم! ئایە کێ ئەو دەسەلاتەی بە پەرلەمان دایە؟ ئایا ھەر ئەو گەلە نیە؟ ھەمان ئەو گەلەیە دەیەوێت رێفراندوم بکەت, وابزانم گەل پیویستی بە ھیچ کەسێک نیە تا ئزن لێ وەر بگرێت, چونکە ھەر وەک دەزانین گەل سەرچاوەی دەسەلاتە, وە ھەر گەل دەتوانێت پاشە ڕوژی خۆی دەست نیشان بکات, وە ئەمەش سەرەتای بنەماکانی دیموکراسین.
بەبوچونی من- ھیوادارم ھەلەبم لەو بوچونە- ئەو لایەنانەی کە دژی ئەو پروسەیە رادەوستن خیرو خوشیان ناوێت بو کوردستان, وە خاوەنی ئەو بوچونە لە دوو بیرۆک تێناپەرن:
بیروکە یەکەم: یان ئەوەیە حقدو کراھیەتە لە بو ئەو لایەنەی کە دەیەوێت ریفرەندوم ئەنجام بدەت و دواتر دەولەتی کوردی رابگەێنیت, و مەترسیان لە وەیە کە ئەو لایەنە سەرکەوتوبێت لەو پروسە نەتەویە کە دەبێتە مایەی مەترسی لەسەر داھاتوی سیاسیان, بویە بەھەموو شێوەیەک بەرامبەر ئەو پروسەیە رادەوستن و کوسپی جیا جیا دێنە پیش وەک نەبونی پەرلەمان یان یەکخستنەوەی مالی کورد ئەوجا رویشتن بو ئەنجامدانی رێفراندوم.
بیروکەی دووەم: ئەو بیروکەیە زور مەترسیدارە, کە ئەویش ئەویە.ئەو لایانانەی کە لە دژی ئەو پروسەی رادەوەستن کار بو ئەجندای ھەندێک دەولەتی ئقلیمی دەکەن بویە نایانەوێت ئەم پروسەیە سەر بگرێت چونکە ئەو پروسەیە لەبەرژەوندەی ئاسایشی نەتەوەی ئەو دەولەتانە نیە بە ھیچ شێوەیەک, بویە ئەم دەولەتە ئقلیمیانەئەو لایانانە بەکار دەینن بو شکست ھینانی ئەم پروسەیە.
بەلام بەبوچونی من ئەو لایانانە ناتوانن شکست بەم پروسەیە بھێنن چونکە پروسەی نەتەوەیەکە, وە ئەو نەتەوەیکە زور قوربانی دا بو بەدیھێنانی ئەم پروسەیە, بویە زور ئاسان نیە میللەتی کورد بەو ئاسانیە واز لەم پروسە مێژوویە بھینێت لەبەر مادەیەکی یاسایی. بەوانەش دەلێم کە خویان تەرخانکردووە کردوە بو دژایەتی مللەتی کورد, لە کوتایدا ھەر ئیرادەی مللەتی کورد سەر دەکەوێت و ئیوەش دەچنە سەرکیفانکی مێژوو, و جیلانی داھاتوو لەعنەتو نەفرتان لێ ئەکەن بو ئەو خزمەتەی کە بە دژمنی کوردتان پیشکەش کرد.

Top