پەکەکە لە کوردستانی گەورە بو کانتونی شنگال

پەکەکە لە کوردستانی گەورە بو کانتونی شنگال
پارتی کرێگارانی کوردستان (PKK) خەباتی خویی سیاسی و عەسکەری دەستی پێکرد بە دروشمی دروستکردنی کوردستانی گەورە و کوتایی بەخەباتی خوی عەسکەری ھێنا بە داگیرگردنی شنگال, وە خەباتی سیاسیش کوتایی ھێنا بە دیموکراسی بو تورکیا بەبێ ئەوەی باسی تەنانەت مافی ئوتونومیش بکات بو باکوری کوردستان. لە کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان خەباتی خوی دەستی پێکرد بە دیموکراتی بو عیراق و ئوتونومی بو کوردستان و ئێستاش کار بو سەربەخویی کوردستان دەکات. لەو وتارەدا تیشک ناخەمە سەر ئەو دروشمانە بەلکو تیشک دەخەمە سەر ئەو تومەتانە کە پارتی و پەکەکە دخەنە پال یکتری کە ھەر یەک لە وان ئەوی تر تومەتبار دەکات بەوەی کە بو ئەجندای ئقلیمی کار دەکەن. پارتی بەوە پەکەکە تومەتبار دەکات کە بو ئەجندای ئیران و سوریا کار دەکات و پەکەکەش پارتی بەوە تومەتبار دەکات کە کار بو ئەجندای تورکیا دەکات. بو زانینی راستی ئەو بابەتەدەبێت بگەرینەوە بو حوکمی لوژیک و منتق و ھەلسوکەوتی سیاسی ھەردوولا لەسەر ئەرزی واقع, تاکو بزانین کە کامیان بو ئەجندای ئقلیمی و دەرەکی کار دەکەن.
ئەگەر بێن تەماشەی سیاسەتی پەکەکە بکەین لە ناچەکە ئەوە دەبینین:
یەکەم: لە ناو ئەدەبیاتی پەکەکە شتێک نا بیستین بەناوی کوردستان و دان بە ئالای کوردستان نادەن و چەن جاران سوتاندویان.دووەم: ئەوان زیاتر لە ٥٠٠ گۆندی کوردستانی باشور داگیریان کردوە و نەک ناھێلن بگەرینەوە بو گوندەکانیان بەلکو ناھیلن خەلکی گوندەکە بە سەرەدانیش بگەرینەوە بو گوندکانیان.سیێەم: ئەوان بەھەموو توانەکانیانەوە ھەولی ئەوە دەدەن بو ئەوەی پارتی رابکێشن بو شەری برا کوژی بویە استفزازی پارتی دەکەن بەھەموو شیوەیەک, ئەمە زور رون بوو لەو رووداوانەی دوای کە لە خانە سورێ رویدا کە پەکەکە بە خویان یەکیک لەو خوپێشاندەرانەی کوشت و چەند کەسیکیشیان بریندار کرد کە گوایە پیشمەرگەی پارتی ئەوی کردییە بو جولاندنی رای گشتی دژی پارتی.چوارەم: پێداگری لەسەر مانەوە لە شنگال و بو دروستکردنی کێشەو گرفت لە ناوچەکەدا.پێجەم: پەیرەو کردنی سیاسەتیکی دکتاتورییانە لە رۆژ ھەلاتی کوردستان بە گرتن و ئەشگەنجەدانی ئەندام و لایەنەگرانی لایەنە سیاسەکانی تر و دواخستنی بارەگاکانیان و پەیرەو کردنی سیاسەتیکی ھەلە لەناوپەکەدا کە نەیتوانی ئەو دەرفەتە بقوزتەوە بو بەرژەوەندی کورد لە ناوچەکەدا و دەستی خوی لە ناو دەستی بەشار ئەسەدی نا کە بو ھۆی ئەوە کورد ھیچ سودمەند نەبێت لەو ھەلو مەرجی ئیستا و ئوپوزسیونی سوریش دانیان بە کورد نەنا وەک ئوپوزسیون چونکە ئەوان گوتیان ێالح موسلیم لەکەل رژیمی بەحس شەرمان دەکات. وە لە ھەمان کاتدا دەرفەتیکی زیرین لەدەستی مللەتی کورد دالە باکوری کوردستان کاتی کوتاییان ھێنا بە پروسەسی ئاشتی بەکوشتنی چەند ئەفسەرکی پولیسی تورکیا. ئەو کارە بووە ھوی ئەوەی کە جارێکی تر دەولەتی ئەوروپی بەردەوامبن بە ناساندنی پەکەکە وەک ریککخراوێکی تیرورستی, وە لە ھەمان کاتدا زەرەریکی گەورەی بە شار و شاورچکەکەکانی کوردستانی باکورییان گەیاند لەو شەرەدا.
بەلام لە بەرامبەردا ئەکەر بین و تەماشەی سیاسەتی پارتی بکەین ئەوە دەبینین
پارتی کار بو پروژەیەکی ستراتیجی دەکات بو میللەتی کورد, ئەویش راگەیاندنی دەولەتی کوردیە وە یەکەم ھەنگاوی پراکتیکی بو دروستکردنی ئەو دەولەتە ئەوەبوو فروشتنی نەوتی کوردستان بەسەربەخویی و دور لە دەستی بەغدا و توانی سەربەخوی ئابوری بەدەست بێنیت کە بەراستی یەکێک لە ھەرە فاکتەرە گرینگەکانە بو سەرکەوتنی پروسەی راگەیاندنی دەولەتی کوردی دادەنریت, کە بەبێ ئابورییەکی سەربەخۆ ئەستەمە ئەو پروسەیە سەر بگریت. دووەم: پارتی نەخشەی سنوری دەولەتی کوردی بە خوێنی پێشمەرگەی دارێشتو بە ھیچ شێوەیەی نا کشێتەوە لەو ناوچانە کە بێشتر پێان دەگوت ناوچە کیشە لەسەرەکان, سیێەم: پارتی توانی شکست بە گەورەترین ریککخراوی تیرورستی جیھانی(داعش) بھێنیت بە ھیمەت و ورەبەرزی پوڵای پیشمەرگە قارەمانەکان و سەرۆکی ھێزە چەکدارەکانی گشتی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کە بو ماوەی زیاتر لە سێ مانک لەبەرەکانی جەنگ نەگەراوە تاوەکو مەترسی لەسەر کوردستان نەما. ئەمەیە پارتی و ئەمەیە سەرۆکەکەی.
ئێستا ئەکەر بین بەراوردێک بکەین لە نیوان سیاسەت و ھەلسوکەوتی ھەردوو لا بەئاسانیبومان دەردەکەوێت کە کامیان کار بو ئەجندای ئەقلیمی و دەرکی دەکەن, ئەوی ھەولی درستبونی دولەتی کوردی دەدات, کە ھەموو دەولەتی ئەقلیمی لە دژی ئەو پروژەن, یان ئەوەی دژی ئەو پروژەیە بوستیت وە بە ھەموو تواناکانی خوی کار بکات تا ئەو خەونە نەیەتە دی بو مللەتی کورد؟
ئەوی سەرنجم رادەکیشیت لێرەدا ئەوەیە ئەو بێ دەنگی ھێزو لایەنە سیاسیەکانە لە باشوری کوردستانبەرامبەر ئەوی دەگوزەرێت لە شنگار لەلای پەکەکەوە, ھەر وەک ئەوەبێت کە ئەرکی پاراستنی کوردستان تەنھا و تەنھا ئەرکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئەکەر ھەندێک بەیانامەش ببیستین تەنھا بەرپرسیارەتی دەخەنە ئەستۆی پارتی بە بێی ئەوەی باسی پەکەکە بکەن وەک بەیانامەی جڤاتی گوران کە سەبارەت بەو روداوانەی دوایی دەریکرد, بەلام بەھیچ شیوەێک باسی پەکەکە نەیکرد, وە ھەموو ئەو لایەنانە داوای گفتوگۆ دەکەن بو چارەسەر کردنی کێشەکە. لێرە دەپرسم ئایە راستە کاتێک یەکێک بێتەناو مالت یان حەوشت داگیر بکات؟ کاتی پێ دەلی حەوشم چول بکە, لایەنی سێیەم پیت بلێت دەبێت بەگفتوگۆئەو کێشەیە چارەسەر بکەی.یان لە ھیج شوێنیک لەدونیا رویداوە کابرایەک بچێت ھاوکاری بکەیت بو ئاگر کوژانەی خانویەک دواتر بلێت واللە ئەمن لەو خانوە دەرناچم چونکە من ئاگرەکە گۆژاندوتەوە ئایە ئەوە بە چ لوجیکێک قەبولە.
بویە لەکوتایدا دەلێم پەکەکە بو ئەوە دروست بووە کە ببێتە کوسپ لە بەردەم ھەر چوار پارچەی کوردستان و ھەموو سیاسەتەکانیان و ھەلسوکەوتیان ئەوە راستییەدەردەخات, ئەکەر نە چون دەتوانن ئەو ھەلسوکەوتانە شیبکەنەوە.ئیستا ئەرکی سەرەکی پەکەکەو ھەندێک لایەنی سیاسیەی لە ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کوسپ و گرفت بو دروستبوونی دەولەتی کوردی دروست بکەن. بویە ھەموو ھەول و تێگوشانیان بۆ ئەو مەبەستە دەخەنەگەر. بەلام پەکەکەو ئەوەی لەگەڵدان خەیالیان خاوە, چونکە ئەوەی بەو پروسەیە ھەستاوە سەرۆک مسعود بارزانیەوە ئەو پیاوە پشتی بەئیرادەی گەل بەستوە, وە ئیرادەی گەل ئەستەمە کەسێک بتوانیت بشکینیت بویە لەکوتاێدا ھەر ئیرادەی گەل سەر دەکەوێت.
Top