سەربەخۆیی كوردستان ، ئەو مافەرٍەوایە كە سەرۆك بارزانی داكۆكی لێدەكات
February 20, 2017
وتار و بیروڕا
لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو و شۆرش و بەرخۆدان و هەموو ئەو گفتگۆ ودانووستانەی كە لەگەڵ رژێمەیەك لە دوای یەكەكانی بەغدا ئەنجامدرا هیچ كات ئامادەنەبوون و نابن دان بە مافە رەواكانی گەلی كورد و ئەو هەموو كارەساتانە دەبێت بكرێت بە پەند و بۆ هەمیشە واز لە عەرەب و عیًراق بێنین و بە ڕاشكاوانە تێیان بگەیەنین كە كورد تازە مەحاڵە لە عێراق جیا نەبێتەوە و دەبێ پێیان بگوترێت بەهیچ شێوەەك واز لە سەربەخۆیی كوردو كوردستان وا ناهێنن و دەبێ گەلی كورد بەم ئاواتە دێرینەی خۆیەو كە جیا بوونەوە لە عیراقە شادبینێت و سەربەخۆ ببێت و دەولەتی كوردستان وەدی بێت،ئەمە هیوای هەموو كوردێكەو پاشگەز بوونەوە لە سەربەخۆیی كوردستان مردنە بە تایبەت ئەگەر بگەڕێینەوە باوەشێ عێراقی دروستكراو و لێكترازاو ، بۆیە هیچ كات عێراقیەكان دان بە سەربەخۆیی كوردوكوردستان قەت نانهێێن!! ئەوان لەوبارەوە خۆیان گێل دەكەن وخۆیان لەم بابەتەوە نادەن و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەكەوە بێت لێ نەگرێن كە كوردستان لە عێراق جیا بێتەوە و گەلی كوردیش وەك هەموو گەلانی ئازادەی جیهان سەربەخۆ و رەهاو ئازاد بژیت!!! ئەوان واتە عێراقیەكان لە بارەی جیابوونەوەی كوردستان لە عێراق هەموو یان وەك نوری مالیكین و چاو لێكەری لە ڕابوردوی خۆیانەوە وەك سەدام دەكەنەوە، ئەمەیان خەسلەتێكی میژووییانە دژ بە كوردو كوردستان،ئەوان ئامادە نین دان بە كەركوكیش تا ئێستا بنێن كە كوردستانەو دڵی كوردستانە!! چۆن لە رویان دێت دان بە جیا بوونەوەی هەموو كوردستان بنێن، سا كوردینە بەسیەتی گەرانەوە بۆ عێراق زۆر شەرماوەرانەیە بگەڕێینەوە عێراق!!! با گەلی كوردیش سەربەخۆ و رەها و خاوەن دەوڵە ت و ،مافی چارەنوسی خۆیەوە بێت، لەم رۆژگارە لە بار تر و چاكتر و باشتر بۆ گەلی كورد هەڵنا كەوێت،دەسا هەموو لە هەموو هاوار بكەن كوردستانی سەربەخۆمان دەوێت،مافی چارەنوسی گەلی كوردمان دەوێت،دەولەتێكی رەهاو ئازادەو بە هیزمان دەوێت، ئێمە كوردستانین عێراقی نین و نامانەوێ هەرگیز لە گەل حێراق بین،تەنیا سەربەخۆیی دەتوانێت ئاواتی شەهیدان و میللەتی كورد بێنێتەدی و لە ژێر دەستی رزگارمان بكەن و سارێژی گشت برینەكان بكات ..
دوای 26 ساڵ ئەزموونی حوكمرانی سەركەوتوو بە سیستەمی فیدرالی و نیمچەسەربەخۆ و نموونەی ئاشتی و دیموكراسی و ئازادی لە جوگرافیاییەكی داخراویی نا دیموكراتیدا هەرێمی كوردستانی عێراق تەنها هەرێمە لە عێراقدا كە ئەمەریكا هیچ كوژراو و بریندارێكی نەداوە هەر لە كاتی هاتنی ئەمەریكا لە 2003 بۆ ئەمە وڵاتە.كورد شایەنی ئەوەیە كە دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی هەبێت ، گەرچی پشتگیریكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان كۆمەڵێك بەربەست دەنێتەوە ، بەڵام رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەراست وا لێهاتووە كە هیچ شتێك ئاسان نییە. كورد هێشتا بەدەست بەعەرەب كردن ، بەتورك كردن و دەستبەسەرداگرتنی ناچاری زەوی و زار و خاكی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەناڵێت.ئەمە لەكاتێكدا لە وڵاتی كوردستاندا مافی كەمینە و نەتەوە و ئایینەكان رێزی لێدەگیرێت و دەپارێزرێت.لەم سۆنگەیەوە ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵەی جوولەكەشی لەئامێز گرتووە و پتر لە سێ هەزار كوردی ئێزدی لە دەستی داعشی ڕزگاركرد كاتێك لە سەر چیای شنگاڵ گیریانخواردبوو.گەڵێك كۆمەڵەی خەڵكی مەسیحی و كەمینەكانی دیكە تەنانەت داوایان كردووە ببنە بەشێك لە هەرێمی كوردستان دوای شكستی دەوڵەتی فاشیلی عێراقیەكەم ، بەربەست بریتییە لە دژایەتكردنی حكوومەتی بەغدا ، بۆیە كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دەبێت لەگەڵ بەغدا رێك بكەوێـت.هەروەها یەكێك لە بەربەستە سەرەكییەكان كە ئەمەریكا نەیدەتوانی هێزە كوردییەكان پڕچەك بكات بریتی بووە لە بەربەستی یاسایی چونكە هاوكاریەكی وا دەبوایە لە رێگەی حكوومەتی ناوەندەوە جێبەجێ بكرێت ، بەڵام درێژەدان بە حكوومەتی ناوەندی كە پێكهاتە سەرەكییەكانی كورد ، شیعە و سوونە تێیدا جێیان ببێتەوە و لە ژێر هەژموون و كاریگەری ئێراندا بێت ، هیچ پاساوێك ناهێڵتەوە كە ئەمەریكا وڵاتانی جیهان پشتگیری لە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان نەكات
هەموو هەوڵ و مەرٍامی داگیركەرانی كوردستان بۆ ئەوە بوو كە كورد لە ناسنامە و متمانەبەخۆبوون بە سەربەخۆبوونی دوور بكەنەوە و بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە هیچ كات ناتوانێت ببێتە هاووڵاتیی پلە یەك و خاوەن خاك و نیشتیمان و سەروەری خۆی بێت و هەموو كات ژێر دەست بمێنێتەوە .. بەڵام بە هەڵگیرسانی شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول و هەڵگرتنی ئەمانەتی كۆماری كوردستان و ئاڵایی كوردستان و شۆرٍشی گوڵانی پێشكەوتنخواز و راپەرینی 1991 و فیدرالی و تا ئەمڕۆ و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و دیاركردنی سنووری كوردستان و گەرٍاندنەوەی ناوچەكە كوردستانییەكان و پێداگری لە سەر مافەرەواكان و پاشگەزنەبوونەوە ،ئەمرۆ میللەتی كورد خاوەن سەروەری و شوناسی خۆیەتی و ناسنامەی نەتەوەیی خۆی پاراستووە و بەرەو سەركەوتنی یەكجاری و سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت و سەرۆك بارزانیش وەك ئاڵاهەڵگری كاروانی سەربەخۆیی كوردستان گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر تا میللەتی كورد بگەێنێتە ئامانجە رەواكانی ..