رەوای خۆیان نەدی
February 19, 2017
وتار و بیروڕا
باش بزانن ئەوە باجی ئەو ئینکاریە سیاسی و دوور کەوتنەوەتانە لە کوردایەتی و ئامانجە نەتەوەییەکان، ئەگەر ئێوەش وەک کاکە حەمە و شێخ جەعفەرتان کردبا، ئێستا وەک ئەوان لە (میونشن)و لە کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی لە ریزی گەورەپیاوان دادەنیشتن، لە سەروەریەکانی سەربەخۆیی کوردستان و گەیاندنی کورد بە کەناری ئارام و بەدیهێنانی خەونی دەوڵەتی کوردیش پشکی خۆتان دەبوو، بەوەش ناوتان دەچووە ناو لاپەڕە زێڕینەکانی مێژوو، نەوەکانی داهاتووش وەک رێزلێنانێک لە هەڵوێست و خەبات و ماندوو بوونتان ساڵانە و لە یادی رۆژی بەرگری لە کوردستان و یادی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەستیان بۆ دەخستنە سەر سنگیان، بەڵام کۆبوونەوە و رێککەوتنی ژێر بە ژێرتان لەگەڵ دوژمنانی کورد و هاوبەشیتان لەو پیلانگێڕیانەی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان و ئامانجە نەتەوەییەکان دەگێڕدرێن، نەک هەر لە دیدار و ئاشنا بوون بە گەورەپیاوانی جیهان بێبەشتان دەکات، بەڵکو ناوتان دەچێتە ناو ئەو لاپەڕە رەشانەی مێژوو کە نەوەکانی داهاتوو بە وەچەکانی خۆشتانەوە نەفرەتتان لێدەکەن.
هێشتاش درەنگ نەبووە و بە هاتنە دەرتان لە سەنگەری عێراقچێتی و دەرچوونتان لە بەرەی پیلانگێڕی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان و گەڕانەوەتان بۆ سەنگەری کوردایەتی، دەتوانن خۆتان لەو شەرمەزایەی ئێستا و نەفرەتی نەوەکانی داهاتووش بە دوور بگرن و کەڵک لەو دێڕە شیعرەی پیرەمێردی شاعیر وەربگرن کە گوتوویەتی:
هەزار ساڵ بکەی بێگانەپەرستی
ئاخری هەر دێنی نشووستی