سەركەوتنی سیاسی ودیپلۆماسی وپێگەی كورد لە كۆنفرانسی 53 میونشن

سەركەوتنی سیاسی ودیپلۆماسی وپێگەی كورد  لە كۆنفرانسی 53 میونشن
گشت دیدارەكانی سەرۆكی كوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆككۆماری وڵاتەیەكگرتووەكان ئەمەریكا ، سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وئیتالیا و هتد .. ،گرنگی و هێز و پێگەی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوین پیشان دەدات ..قۆناغی ئێستا، گرنگترین دەرفەتی دروستكردووە بۆ كورد لە مێژوودا، پێگەی كورد لە ناوخۆ و دەرەوەدا لە لووتكەدایەو خەریكە دەوڵەتی كوردی و مافی چارەنووس لە خەونەوە دەبێتە واقیع. لێرەدا گرنگە بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكات، بۆ ئەوەی دەرفەتەكە بقۆزێتەوە و ئەو خەونە گەورەی گەلی كورد، وەدی بهێنێت و دواجار دەولەتێكی سەربەخۆ بە ناوی كوردستان لەسەر نەخشەی جیهان زیاد بكەین.

سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەوڵەكانی‮ ‬بۆ دامەزراندنی‮ ‬كیانێكی‮ ‬سەربەخۆ بۆ میللەتی‮ ‬كورد مەبەستی‮ ‬دوژمنایەتی‮ ‬هیچ لایەنێكی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەڵكو مەبەستی‮ ‬ئەوەیە ئەم میللەتە ستەمدیدەیە بگات بە ئاوات و ئامانجەكانی‮ ‬كە ساڵەهای‮ ‬ساڵە خەباتی‮ ‬بۆ كراوە و قوربانی‮ ‬و هەزاران شەهیدی‮ ‬لەپێناوداوە،‮ ‬هەروەها مەبەستی‮ ‬بەرقەراربوونی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەباییە لەنێوان میللەتانی‮ ‬ناوچەكە و كوردیش وەك میللەتێكی‮ ‬سەربەرز لەسەر زێدی‮ ‬خۆی‮ ‬لەناوچەكەدا بتوانیت بەئاسایی‮ ‬بژیەت،‮ ‬نەك دوژمنایەتی‮ ‬هیج لایەنێك،‮ ‬هەڵبەتە سەرۆك بارزانی‮ ‬مەبەستییەتی‮ ‬لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬عێراق وەك دوو هاوسێی‮ ‬بێ كێشە و گرفت لەناوچەكەدا بوونیان هەبێ،‮ ‬رێز لەیەكدی‮ ‬لەسەر بنەماكانی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش و ئارامی‮ ‬و بنەماكانی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بگرن و پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەردوولا و بەرقەرار بوونی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لەناوچەكەدا‮. ‬ سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانە لە وڵاتانی‮ ‬جیهان بەگشتی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە بەتایبەتی،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆك بۆ بونیادنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كورد،‮ ‬دژایەتی‮ ‬هیچ میللەتێكی‮ ‬ناوچەكە نییە بەتایبەتی‮ ‬میللەتی‮ ‬عەرەب و كەسانێك ئەم هەوڵەی‮ ‬بەرێزیان بە دژایەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬عەرەب هەژماردەكەن،‮ ‬بەڵكو بە پێچەوانەوە دەبینین پەیوەندییەكان لەگەل كۆمەڵێك وڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لەوپەڕی‮ ‬پێشكەوتندایە و سەرۆك بارزانی‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەو پێشكەوتنانەیە‮.

هیچ كاتێك وەكو ئێستا كورد دەسەڵاتی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا نەبووە، ئێستا لە عیراق‌و سوریا پارسەنگی هێزیان بەدەستەوەیە‌، لە هەمان كاتدا ئەم دەركەوتنەی ئێستای كورد وەكو راپەڕینەكانی پێشووی عیراق لە ساڵانی حەفتاكان‌و ساڵانی نەوەدەكانی توركیا جیاوازە، ئەوەتا هێزە گەورە‌و بچووكەكانیش پێویستیان بەوەیە بەشێوەیەك مامەڵە لەگەڵ داواكاری‌و داخوازییەكانی كورددا بكەن، كە لەمەوبەر رووینەداوە.بەشداریكردنی سەرۆكی كوردستان ، واتا بەشداریكردنی هەموو نەتەوەی كورد لەو كۆنگرەیەدا، كە ئەوەیش هەم پێگەی سەرۆك مسعود بارزانی دەردەخات لە هاوكێشە سیاسی و گرینگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا هەمیش پێگەی كورد دەردەخات لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكەدا، بە تایبەت گرینگیی كورد و پێگەی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، كە ئەمەیش وای كردووە هەموو دونیا كورد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بناسێت و، بە ڕێزەوە باس لە پێشمەرگە و كوردستان بكەن، سەرۆك بارزانی بە نوێنەرایەتیی پێشمەرگە و كورد دەچێتە ئەو كۆنگرەیە، كە بێگومان هەم وەك كەسایەتی پێگەی گرینگی هەیە، هەمیش ئەو بەشداریكردنە، گرینگیی پێگەی كورد نیشان دەدات لە ناوچەكەدا.دیدار و چاوپێكەوتنەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەركردەكانی جیهان ، دەبێتە هەنگاوێكی گرنگ بۆ دۆزی كورد و بڕیارە لە دیدارەكاندا پرسی كورد و سەربەخۆییی كوردستان باس بكرێت، بۆیە بەشداریكردنی سەرۆك بارزانی، گرینگیی زۆر گەورە و مێژوویی بۆ گەلی كوردستان هەیە.بریار و پلانی سەقامگیری جیهان لە كۆربەندی ئاسایسی میونشن لە وڵاتی ئەلمانیا, بە هاوكاری بارزانیەوە دەدرێت.جیهان, دركی بەو راستییە كردووە كە لە ٤٦ــەوە تاكو ئەمرۆ بارزانی هاواری بۆ دەكات و دەلیت پێشمەرگە و كورد, هێز و میلەتیكی ئاشتیخوازە, بروای بە ئاشتیخوازی و ئارامی و ئاشتی هەیە. هەر بۆیە, لە كۆی ١٧٢ وڵاتی جیهان و ٣٠ سەرۆكی ولات بۆئەم كۆربەندە بانگهێشت كراون كە یەكێكیان سەرۆك و پێشەوا بارزانی یە, و لە ئاست گشتی وەزارەتەكانی جیهانیش ٨٠ وەزیری بەرگری بانگهێشتی ئەم مەراسیمە كراون كە یەكێكیان وەزیری پیرۆزترین و خۆگرترین هێزی جیهان پێشمەرگەی كورستانە.ئەمە هەمان دەسكەوتە كە ٧٢ سالە سەرۆك مسعود بارزانی پلانی بۆ دارشتووە و لە هەموو جۆرە لوغمێك و تیروەشانی دوژمنان و گورزی شكستخواردووی جاشی ناوخۆ, كوردستانی رزگاركردووە و بەم رۆژە گەیاندووە.هەربۆیەشە كە دەلێین: سەرۆك بارزانی, پێشەوا و رزگاركەری كوردە و پێشمەرگە هێزی نەتەوەیی بەرگری كوردستانە.ئەوەی لە كردەوە و حیكمەتی سەرۆك بارزانی لە رابردوو و تا بەئەمرۆ بۆ دۆزی كورد خوێندرا بێتەوە ، یەكریزی و گەیاندنی دۆزی كورد و ناساندن و بەدەستهێنانی مافەرٍەوا و زەوتكراوەكانە .
Top