كوردوكوردستان شایانی دەولەتی سەربەخۆییە

كوردوكوردستان شایانی دەولەتی سەربەخۆییە
دوای ئەو هەموو نەهامەتی و ماڵوێرانییەی كەوا بە سەرمان داهات ، دەرفەتێكی گونجاومان بۆ رٍەخساوە تا هەموو ناكۆكیی و بەرژوەندییە حزبی وشەخسییەكان بەلاوە بنێنین و سوود لەو هەڵە مێژووییە وەربگرین.لەم دۆخەدا پێویستمان بەوە هەیە بە هەموو لایەكی رابگەیەنین كە ناكرێ چیدی كورد لەو ناوچەیەدا مافی چارەنووسی لێ زەوت بكرێ، زەوتكردنی مافی چارەنووس بە هەر بیانوو و پاساوێك جگە لە درێژەدان بە سایەی داگیركاری بۆ خەڵك و بۆ هەرێمی كوردستان هیچ مانایەكی دیكە هەڵناگرێ. بۆیە نابێ چیدی رێگە بە هیچ دەوڵەت و لایەنێك بدرێ لە جیاتی كورد خۆی بڕیار لە چارەنووسمان بدات.دەبێ ئەو مافە، كە مافێكی سروشتی خۆمانە هەر خۆمان بە ئیرادەیەكی ئازادانە لە رێگای ریفراندۆمەوە بڕیاری لێ بدەین. دەبێ بۆ بەدیهێنانی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی هەموو ئامادەكارییەك بكەین، لەو پێناوەشدا هەر قوربانییەك پێویست بێ، بیدەین، بەڵام دەبێ داهاتووی خەڵكی كوردستان دابین بكرێ، خەڵك لە داهاتووی خۆی دڵنیا بكرێ، حزبە باڵادەستەكانی كوردستان دەست لە بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیان هەڵبگرن لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گشتییەوە، ئەمەش زامنی یەكڕیزی گەلەكەمانە لە ئێستادا.دەبێ دوور لە هەر شتێك پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان لە ململانێی نێوخۆیی نێوحزبەكان دەرباز بكرێت. پێویستە سوود لەو گۆڕانكارییانە وەربگیرێت كە چاوەڕوان دەكڕێ لە ناوچەكەدا رووبدات. ئەگەر ئاسۆی سەربەخۆیی كوردستان لە ئێستادا بە ئەندازەی پێویست ساماڵ نەبێ، ئەوا لە بەرامبەردا ئاسۆی مانەوەشی لە عێراقدا نادیار و ناهەموارە، عێراق نوقمی ململانێی مەزهەبی و تائیفی بووە، نەك هەر دەستوور پیادە نەكراو ناكرێت، بەڵكە پاشگەزبوونەوە لەو دەستوورە بە پراكتیكی پیادە كرا. لەوەها دۆخێكدا كورد لەبەردەم بژاردەی مافی بڕیاردانی چارەنووسدایە، بۆیە دەبێ كاری ئەمڕۆ بە سبەی نەسپێردرێت، بە پرۆژەو بەرنامەی هەمەلایەنەوە ئەو پرسە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتی سەربەخوێی كوردستان .
گشت رێگاكان لەگەڵ هەموو حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان تاقیكرایەوە بۆ ئەوەی دان بە گشت مافەرەواكانی كورد دابنرٍێت بەڵام خۆ دزینەوە و هەموو ئەو تاوانانەی كە لە دژی كورد ئەنجامدران پێمان دەڵێت كە پێوستە بۆ كۆتایی هاتن بە كێشە و ئاریشەكان سەربەخۆیی بژین و وەك دوو وڵاتی درٍاوسێ بین.بە دەستهێنان و چەسپاندنی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ میللەتی كورد بۆ یەكەم جار ، لە مێژوویی دەسەڵاتی عێراق ،كوردو سەركردایەتیەكەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ساڵانی‮‬1972 تاكو‮ ‬1992 ڕەشترین‮ ‬ڕۆژگارەكانی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵ دەسەڵاتی رژێمی فاشیتی بەعسی رووخاو دا گوزەراند‮ ‬،‮ ‬بەبێ ێەوەی‮ ‬هیچ ناوەندێكی‮ ‬نیودەوڵەتی‮ ‬هەلبداتێ و بێ پەناو پشتیوان بوو‮ ‬،‮ ‬وەلێ ئێستا لە پاش‮ ‬ڕوخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬فاشیزمی‮ ‬بەعس ێەگەر چی‮ ‬نیمچە سەربەخۆییەك لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەیە‮ ‬،‮ ‬بەڵام مەسەلەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان و جیابونەوە لە عێراق لەلای‮ ‬هەندێك‮ ‬وەك تاوانی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬سەیر دەكرێت‮ ‬،‮ ‬لەكاتێكدا خەڵكی‮ ‬كوردستان لە چاوەڕوانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندان كە لە دوای‮ ‬ڕیفراندۆم‮ ‬بڕیاری‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬و جیابونەوە لە عێراقی‮ ‬عروبە پێكهێنانی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬سەربەخۆ بدات‮ .‬بانگێشتی‮ ‬فەرمی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەلایەن ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ێەمریكاو ووڵاتانی‮ ‬ێەوروپا و كەنداوی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و توركیای‮ ‬جیرانمان،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬دانپێدانانێكی‮ ‬فەرمییە وەك سەرۆكی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬فیدراڵ بانگیشت كراوە‮ ‬،‮ ‬بە دیوێكی‮ ‬تردا وەك كاراكتەرێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬ناو هاوكێشە سیاسییەكان بۆ سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و چەسپاندنی‮ ‬ێاسایش و ێاشتی‮ ‬سەیر دەكرێت‮ ‬،‮ ‬هەوڵە دبلۆماسیەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پێناو دروستكردن و پاڵپشتی‮ ‬هەرچی‮ ‬زیاتری‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬ێەوروپاو رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بۆ دروستكردنی‮ ‬ستاتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستانە‮ ‬،‮ ‬هەمیشە سەرۆك بارزانی‮ ‬لە كۆبونەوەكانیدا و لەگەڵ نوینەرو كونسوڵگەری‮ ‬ووڵاتان‮ ‬ڕاگەیاندووە كە‮ ‬كورد ێەو مافەی‮ ‬هەیە سەربەخۆی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕابگەیەنێت‮ .‬

ئەوانەی دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و یانیش هەوڵی رێگریكردنی دەدەن جگە لە خزمەتكردن بەناحەزان و داگیركەرانی هیچ ئامانجێكی تریان نییە ، تەنیا ئەمجارەیان جگە لە تایبەتمەندی دەرفەتی لە باریش بۆ میللەتی كورد رٍەخساوە تا خۆی ببێتە خاونی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی و رزگار بێت لە دەستی دەوڵەتێكی دروستكراو و بێ‌ بناغە.
ئێمەی كورد خاوەنی جوگرافیایەكی هاوبەشین كە كوردستان نیشتمانی هەموومانە. گەرچی بە زۆرداری و ناڕەوا دابەش كراوە .. بەڵام ئێمەی كورد هەرگیز دان بەو دابەشكردنەدا نانێین و، هیچ سنوورێك لە بەردەم هەستی نەتەوایەتیماندا بوونی نییە .زمانێكی یەكگرتووی هاوبەشمان هەیە كە زمانی كوردیی رەسەن و دەوڵەمەندە .مێژوویەكی دێرین و درێژی پڕ لە سەروەری و شكۆداریی هاوبەشمان هەیە .بەرژەوەندییەكی ئابووری هاوبەشمان هەیە .خاوەنی تایبەتمەندی و خەسڵەتی نەتەوەیی خۆمانین و داب و نەریتی خۆمان هەیە هاوبەستەبوونمان بۆ كورد و كوردستان هەیە و شانازی بە نەتەوەكەمانەوە دەكەین.خاوەنی هیوا و ئامانجێكی هاوبەشین و، چارەنووسمان پێكەوە گرێ دراوە .لە رووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیریشەوە، لە ئاستێكی پێویست داین .چەندین پارت و رێكخراومان هەیە و .. هێزی بەرگریمان هەیە كە پێشمەرگەیە .
واتە ئێمەی كورد، هەموو خەسڵەت و مەرج و تایبەتمەندی و بنەماكانی گەلمان تێدایە . ئەمانەش پێویستن بۆ هەر كۆمەڵێك كە بە گەل بزانێت و، مافی چارەی خۆنووسین و دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت .. ئەو تەگەژانەی كە لە بەردەم دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردی دان، تەگەژەی یاسایی نین، بەڵكو تەگەژەی سیاسین .. لەلەیەن توركیا و ئێران و عێراق و سوریاوە، كە كوردستانیان بە سەردا دابەش كردووە، بەردەوام گەلە كۆمە لە گەلی كوردمان دەكەن و، پیلان لە دژی هێنانەدیی خواسەكانی گەلەكەمان دەگێڕن و .. ئەوان دان بە ناسنامەی كوردا نانێن و، بێ شەرمانە دەڵێن ئێمە ناهێڵین دەوڵەتێكی سەبەخۆی كوردی دابمەزرێت .. ئەوان خاكی كوردستان بە موڵیكی خۆیان دەزانن . بە دڵنییاوە سەركەوتن بۆ ئێمەی كورد و .. ملكەچیش بۆ نەیارانی كورد و كۆیلەكانیا
Top