دوو مەترسی گەورە تیرورو گەندەڵی
February 18, 2017
وتار و بیروڕا
کۆرد بەدرێژایی سەد ساڵ ڕۆبەڕۆی تیرور بۆتەوە جا چ لە سەر ئاستی دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکانەوە بۆ بێت یانیش لە سەر ئاستی ڕێکخراوە تیروریستیە نێودەوڵەتیەکانەوە لە هەمۆ قۆناغەکاندا و لە هەمۆ ڕۆیێکەوە واتە لە ڕۆی ماددی و مەعنەوی و مرۆیی و گشت ئامرارێک دژی کۆرد بەکارهاتووە و بەکاردێت بە ئامانجی سڕینەوەی کۆردۆ ناسنامەنەتەوەییەکەی ئەمە لە لایێک ولە لایەکی دیکەوە بوونی گەندەڵی لە باشوری کۆردستاندا مەترسیەکەی ئەگەر زیاتر نەبێت لە تیرور کەمتر نیە گەندەڵی بە هەمۆ جۆرەکانیەوە ئەمەش بەشێکی تری مەترسیە کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتیمانیمان دەکات چۆنکە بڵاو بۆنەوەی دیارددەی گەندەڵی لە هەر شوێنێک دەبێتە مایەی لە یەکترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێگەی پڕوسەی سیاسی وڵات ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەو لاوازی دەبات و پێگەو سەنگی لە سەر هەمۆ ئاستەکانی ناوخۆیی و دەرەکیشدا لاواز دەکات کە ئەمەش ڕێک ویستی دۆژمنانی دۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانیمانە لە پێناو لاوازکردنی ئەزمۆنی باشۆری کۆردستان.
شایانی باسە ێێمە لە باشوری کۆردستان دا هەڵکەوتی جۆگرافیمان بە چەشنێکە دەوڵەتە هاوسنۆرەکانمان و زورێک لە دەوڵەتە ێیسلامی و عەرەبیەکانی ناوچەکە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە باشوری کۆردستان دەکەن چ لە ڕۆی پەلاماردانی سەربازیەوە بێت یان لە ڕۆی بڵاوکردنەوەی ێیرهابی فیکریە وە لە ناوخوی باشوری کۆردستاندا بۆیە نابێ پێمان وابێت کە تیرۆر کۆتایی پێهاتووە هەرچەندە ئەوە ڕاستە کە ئۆستوڕەی داعش لە سەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکانی کۆردستان بە ڕێبەرایەتی سەرۆک مەسعۆد بارزانی تێکشکێندرا بەڵام هاوکات لە گەڵ سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە پێویستە هەوڵی جیددی بخرێتە گەڕ بۆ لاوازکردن و نەهێشتنی ێیڕهابی فیکری لەکۆردستاندا کە هندێ باڵ و لایەنی سیاسی هەوڵی بڵاو کردنەوەی دەدەن بۆ بەرژەوەندی دۆژمنان و ناحەزانی کۆردستان بەو ئاراستەیەی کە زیان بە گیانی دمۆکراسی بگەیێنن و دۆزی کۆردبەرەو سەربەخۆیی پاشەکشە پێ بکەن.
دیاردەی گەندەڵیش لە باشوری کۆردستاندا دەتوانم بڵێمزەمینە باشتر سازدەکات بۆ گەشە کردنی ێیرهابی فیکری چۆنکە دەبێتە مایەی درۆست بۆنی بۆشایی و دۆرکەوتنەوەی جەماوەر لە ڕەهەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی .
بۆیە لە کۆتاییدا پێویستە ئەم دوو لایەنە زور بەجیددی هەڵوەستەی لەسەر بکەین و بە پلانێکی تۆکمە وە ڕۆبەڕۆی ئەم دوو مەترسیە گەورەیە ببینەوە ئەم ئەرکەش تەنها ئەرکی لایەنێک یان کەسایەتیەک نیە بەڵکۆ ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیە لە سەر شانی هەر کۆردێکی دڵسۆز و نیشیمان پەرەورە چۆنکە ئاسایشی نیشتیمانی و بەرژەوەنی گشتی وڵاتمان لەسەری بەندە وسەرۆک بارزانیش هەمیشە هەستی بەم مەترسیە گەورانە کردووە بویە ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی بە سەرپەرشتی بەڕێزیان وەڵامێکە بۆ هەمۆ ئەو لایەنە دەرەکی و ناوخۆییانە کە لە هەوڵ دان دۆخی سیاسی و تاد... باشوری کۆردستان بەرەو چارەنۆسێکی تاریک ببەن لێرەوەیە کە پاڵپشتی کردنی بارزانی لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی دەبێتە ئەرکێکی پیرۆزی نیشتیمانی چۆنکە سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەێە سەرکەوتنی سیاسیش بەدوای خۆیدا دێنێت و فەشەلی ئەجندای سیاسی ناحەزانیش لێدەکەوێتوە.