دوواخستنی سەربەخۆی لە بەرژەوەندی کورد نیە ...

دوواخستنی سەربەخۆی لە بەرژەوەندی کورد نیە ...
دووای سەدساڵ خەبات و تێکۆشان و سەدان هەزار شەهید ،، هەلێکی زێرین هاتۆتە پێش بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ناکرێت چیدی دوابخرێت ؛ ڕاگەیاندنی سەربەخۆی مافێکی ڕەوای گەلی کوردە وەک هەموو گەلانی جیهان ، دواخستنی لە بەرژەوەندی کورد نیە ،،
ئاشکرایە نەیارانی کورد بەهەموو توانایان پشتیوانی شیعە و هەموو هێزو لایەنێک دەکەن کەدژی سەربەخۆین ، هەموو هەوڵ و هەنگاویان بۆ زیندە چاڵ کردنی ئەم خەونە لەمێژینەیە ؛ لە جیهاندا هەر گەڵێک بنەماکانی دەوڵەتی تێدابێت ،، مافی خۆیەتی سەربەخۆی ڕابگەیەنێت ،، کورد تەواوی بنەماکانی دەوڵەتی تێدایە نابێت چیدی چاوەروان بین سەربەخۆی وەک خەڵات پێشکەشمان بکرێت ،،
لە ئێستادا مەترسی کردوە لەسەر ناوچە دابرێنراوەکان دروست بووە ، کوردانی ئەوناوچانە بەبێ تەرحیل و نەفی کردن شارو شارۆچکە کانیان چۆڵ کردوە روویان کردۆتە هەرێمی کوردستان ،، ئەم حاڵەتەش لەکاتی ڕاپرسیدا گرفتێکی گەورەیە و ئەگەری زۆرە هەندی لە شارو شارۆچکەکان لەدەست بدەین ،،
پێویستە ناوچە دابرێنراوەکان بگەڕێنڕێتەوە سنوری کوردستان ، چونکە لەدوای سەربەخۆیی گەڕاندنەوەیان زۆر ئەستەم دەبێت ،،
روونە نەیاری کورد چەند بەئاشکرا پشتیوانی شیعەن بۆ دروست کردنی هەرێمێکی شیعی و پاڵپتی تەواویان لێ دەکرێت ،، ئەوهەرێمەش کەباسی لێوەدەکرێت زۆرینەی ناوچە کوردیەکان دەگرێتەوە ؛
گرنگە قیادەی کوردی هەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆیی بەپەلە بهاوێت ،، ناکرێت ئەم هەلە زێرینە بکرێتە قوربانی چەن حزب و لایەنێک کەبوون بەدار دەستی ایران و بەغدا نەیارانی کورد بەهۆی بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی خۆیانەوە ؛ وتەیەک هەیە دەڵێت ( هەموو دەیانەوێت بچنە بەهەشت بەڵام کەس ئامادەی مردن نیە )
ئەمە پێناسەیەکی جوانە بۆ ئەو لایەنە سیاسیانە کەتەنها بە قسە دەڵێن لە گەڵ سەربەخۆیین ، بەکردار و رەفتار بوون بە کۆسپ و لەمپەر و بەربەستێکی گەورە لە هەمبەر راگەیاندنی ،، پێویستە و ئەرکی سەرشانی هەموو قیادەی سیاسیی کوردییە چەمکی سەربەخۆیی بگرن تاکو بگەین بەئامانجی سەدساڵەو خەونە مەزنەکەمان .

( احـــــــمــــــــد گــــــــــلــــــــــی )
Top