خۆراگری و برینی هەوراز ونشێویی زۆر لە پێناو گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی كوردستان
February 16, 2017
وتار و بیروڕا
سەدەی رابردوو داگیركەرانی كوردستان چ تاوانێك نەما دەرحەق بە كورد نەیكەن و هەتا كورد لە دژی كورد بە كار بێنن بۆ ئەوەی هیچ كات یەكدەنگ نەبێت و نەگات بە ماف و ئامانجەكانی و تا بە ئەمرٍۆ ئەو سیاسەت و پیلانگێرییەی دوژمنانمان بەردەوامە ، بۆیە ئێستا سهردهمێك هاتووه ئهگهر كورد یەكریز و یەكدەنگ بێت ئهوا هیچ هێز و وڵاتێك ناتوانرێت بخرێته دهرهوهی ئهو گۆڕِهپانه بهتایبهتیش ئهگهر كورد پیشتیوانی سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەرانەی سەرۆك بارزانیی بێت له پێناو ئامانجهكانی خۆیدا و سووربێت لهسهر ئهوهی كه ئهم خهباتكهری رێگای ئازادی و دیموكراسییه بهشێوهی مۆدێرن كه ئهویش لهبهرگرتنی خهباتی مهدهنی و دایهلۆگی بهردهوامه تا ئهو كاتهی كه بهم خهباته داگیركهرانی وڵاتهكهی ناچاردهكات دان به مافهكانیدا بنێن. به تایبهتیش كه دوای هێرشهكانی داعش بۆ سهر كوردستان و ناوچهكه هێزی پێشمهرگهی كوردستان توانیان بۆ جیهان و داگیركهرانی كوردستانیشی بسهلمێنن كه كورد خاوهنی ئهو هێزهیه كه ئهوهی به بهشێك له دهوڵهتانی داگیر كهری كوردستان بهرامبهر بهو هێزه تاریكخوازه نهكرا پێشمهرگه سهربهرزانه ئهو كارهی كردو توانی له رووی ئهو هێزه ترسناكهدا بوهستێت و سەركەوتنی گەروە بە دەست بێنێت . بە یەكریزی و یەكهەڵوێستی و لە پێناو ئەو ئاواتە لە مێژینەیە تێبكۆشێت كە دەیان ساڵی قوربانیی بۆ دەبەخشێت و خەباتی بۆ دەكات .بۆیە پێوستە دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بەدەست بێنین و كۆتایی بە خەونی داگیركەران بێنین .
شەرٍەمەزارییە دوای سەددەیەك تێكۆشان و قوربانیدان هێز وكەسانێك لە ژێر پەردەی كوردبوون خۆیان حەشار بدەن و دژایەتی ئەو كاروانە مێژوویی و بە هەگبەیە بكەن كە هەڵگری سەربەخۆیی كوردستانە .گەلی كوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان پیشتر ئەوەی دركاندووە كە 98 لەسەدی لەگەڵ سەبەخۆبوونی هەرێمە، بۆ گەیشتن بە سەربەخۆییش رێبەرانی سیاسی دەوری كاریگەریان هەیە و لیرەش دا سەرۆك بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهەوڵ و تیكوشانەكانی و پەیوەندیەكانی زۆر كاریگەری هەیە بۆ سەربەخۆیی كوردانی هەرێم، دەبێ سەرجەم سەركردەكانی تری گەلی كوردیش هاورابن لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان، چونكه تێكۆشانی سەرۆك بارزانی توانیویەتی نەخش و دەوری گەورەی هەبێت لە رێگایی سەربەخۆییدا. پێشكەوتنی دۆزی كورد و بزوتنەوەی رزگاری خوازی لە باشووری كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی تایبەت، ئەگەرددانپێندراویش نەبێت، بەڵام لەهەرێمی كوردستان دا بەجۆرێك حكوومەتێكی خۆجەیی و دیفاكتۆ هەیە، بۆیە ئەگەر سەركردایەتی سیاسی كورد گەیشتە ئەو بروایەی كە هەموو پیداویستیەكی سەربەخۆیی بەردەستە لە باشوور، ئەوا نزیكترین كاتە بۆ ئەوەی میللەتی كورد سەربەخۆ بژین ..
سەرٍەرای هەموو ئەو لوغم و بۆسانەی كە لەبەردەم كاروانی سەربەخۆیی و مافەرٍەواكانی كورد چێندراون بەڵام پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی توانیی بە حیكمەت و لە خۆبوردەیی میللەتی كورد لە نێو تۆفانی نێو زەریای ناحەزانی كورد بپارێزێت و هەنگاو بەرەو ئایندەیەكی پر هیوا بنێت .سەرۆك مسعود بارزانی توانی ئەم دەرفەتە بۆ كورد بقۆزێتەوە؟ واتە كارێك بكات زۆرترین سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی دونیا لە ماوەی ئەو ساڵە بۆ هەرێمی كوردستان كێش بكات، دیبلۆماسیەتی كورد بباتە قوناغێكی زۆر پێشكەوتو تر. ئەی سیاسیەكانی تری كورد خەریكی چی بوون؟ كاتێك سەرۆك بارزانی سەرقاڵی پەیداكردنی هاوپەیمان و پشتیوانان بوو بۆ پارێزگاری كردن لە هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژ بە داعش، ئەوان خۆیان مژۆڵی بنكۆل كردنی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كودستان كردبوو. ئەمە جیاوازی سەرۆك بارزانی و سیاسیەكانی تری هەرێمی كوردستانە، خەونێك لە كە لە سەری سەرۆك بارزانیە كە زۆر مەزنترە لە و خەونەی كە لە سەری بە شێك لە سیاسیەكانی تری هەرێمدایە. ئەو خەونەی بارزانی باوك هەیبوو بارزانی كوڕ هێدی هێدی و بە شێنەیی و عەقلانی خەریكە نوقتەكان دەخاتە سەر حەرفەكان و ڕستە تەواو نەكراوەكەی بارزانی باوك تەواو دەكات، خەونی سەرخۆبوون و ئاواكردنی دەوڵەتێكی كوردی لە ناوچەكە، ئەم خەونە خەونی بارزانی باوك بوو، چوارچێوە سیاسی و جیۆپۆلۆتیكیەكەی ئەو دەوڵەتە كوردییە لە زهنی بارزانی نەمر بوو، بەڵام ئەمرۆ سەرۆك بارزانی خەریكە هێڵەكان بەیەكە دەگەیەنێت. لە كاتێكدا كارەكتەرە سیاسیەكانی تری هەرێم لە بری دەستگیرۆی بارزانی بكەن لەو پڕۆسەیە، بە دەیان جۆر هەوڵی دورست كردنی بەربەست دورست كردنن لەبەردەم ئەم پڕۆسەیە. ڕێگای سەربەخۆیی ڕێگایەكی دوور و درێژ و پڕ لەهەورازو نشواییە، رێگایەك نیە گوڵ ڕێژ كرابێ بۆیە هەم قوربانی دەوێت و هەم یەك ڕیزی نیشتیمانی دەوێت، هەمیش ئیراد ەو بووری سیاسی پێویستە و دەخوازێت بە دڵسۆزی یەكهەڵوێستی هەموو هێزەكوردستانییەكان لە نێو خۆ دەرەوەی كوردستان پشتیوانی بەهێزی دۆزی كورد بن و خۆیان لە دوورە پارێزی بەدوور بگرن چونكە خۆدزینەوە لە خزمەتكردن بەنیشتیمان بە تایبەت پرسی سەربەخۆیی خیانەتە لە خوێنی شەهیدان و خەبات سەد ساڵەمان