تۆڕی كۆمەڵایەتی گۆڕەپانی شەڕێكی مەترسیدارە
February 15, 2017
وتار و بیروڕا
ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانە وایكرد لە هەندێك ووڵات هاووڵاتیان بیروڕا بگۆڕنەوە و ببنە هێزێكی كاریگەری یەك بیروڕا و هەڵوێست و بڕژێنە سەر شەقامەكان تا وایلێهات حكومەتیان گۆڕی نمونەش ووڵاتی میسر . هەر كاریگەریەكانی تۆڕی كۆمەڵاتی ووڵاتانی جیهانی سێیەمی نەگرتەوە بەڵكو ئەم تۆڕە كۆمەڵاتیانە كاریگەری كردە سەر هاووڵاتیان لە ووڵاتانی زۆر پێشكەوتو نمونەش ئەمریكا كاتێك تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بونە هۆكاری سەرەكی لە بردنەوەی(ترامپ)لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ووڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.هەر بۆیە تۆڕی كۆمەڵایەتی.
1-جۆرێكی تری شەڕی نوێیە-
ئەم جۆرە شەڕە لێكۆڵەرەوەكان وای پێناسە دەكەن كە شەڕی نەوەی چوارەمی شەڕە بەو مانایەیی پشت بە بەكارهێنانی گشت جۆرەكانی هێز لە ئەلكتڕۆنی،سەربازی،ئابوری،كۆمەڵایەتی لەلایەن تاك،خێزان،لیست و حزبی سیاسی و ووڵاتان دەبەستێت ئەمە جگە لە هێزە نایاسایەكان لەزۆر شوێنی جیهان هەمان هەنگاویان ناوە.وەك شارەزایان دەڵێن شەڕە ئەلكتڕۆنیەكان لەلایەن دوولایەن ڕوودەدات كە توانای هێزیان جیاوازی زۆرە و دوژمنەكان دیارنین و ناشزانرێت كێن؟؟.جگە لەوەی تێچوی مادی ئەم شەڕە زۆر كەمە لەلایەن بەشێكی هێرش بەرەكان و لە بنچینەوە پشت بە زانیاری ووردی جۆراجۆر دەبەستن.
ئەم شەڕەی ئێمە باسی لێوەدەكەین شەڕی دوو هێزی یاسایی(نزامی)نیە تا بە ژمارەی سەرباز و جۆری چەك یەكلایی ببێتەوە بەڵكو شەڕێكە هەموو لایەك بەشداری تیادا دەكەن لە هاووڵاتی،سیاسی،سەركردەی سیاسی،پلەداری حكومی،سەرباز،ڕۆژنامەنوس،پۆلیس،یارزیان،ئەكتەر،كۆمەڵی مەدەنی....هتد و بەگروپی تیرۆریستیشەوە
هەر بۆیە زۆر لەوە ترسناكترە ئێمە لەم نوسینە باسی لێوەدەكەین. لەم جۆرە شەڕە كە بە شەڕی ئەلكتڕۆنی یان تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی پێناسە دەكرێت هەوڵدانە لە پێناو ناشیرن كردنی ڕاستیەكان،گۆڕینی ڕاستیەكان،مێژوو و كار كردنە بۆ كاریگەری فكری لەسەر هاووڵاتیان.ئەوەی هێلێكی ئەنتەرنێتیشی هەبێت بەشدارە و كاریگەری خۆی بەكەم و زۆر هەیە..
ئیمڕۆ لەم جیهانەی ئێمە زیاتر لە دوو ملیار هاووڵاتی هێڵەكانی جۆراوجۆری ئەنتەرنێت بەكاردەهێن هەر بۆیە ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر ڕوودا و جولاندنی هاووڵاتیان،كۆمەڵگا و حكومەت و ووڵاتان لە ڕووی ڕووداوە سەربازی،ئابوریەكان لەسەر ئاستی جیهان.ئەوەی بۆ لایەنە ئەمنیەكان بۆتە كێشە زۆر جار بەكارهێنەر یان دوژمنی شەڕی ئەڵكتڕۆنی دیار نین تا سكاڵایان لەسەر تۆمار بكرێت و بەشێوەیەك لە شێوەكان بدرێنە دادگاكان.
2-هۆكارێك بۆ گۆڕنی حكومەتەكان.
شارەزایان دەڵێن تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هۆكارێكی گرنگن بۆ یەك هەڵوێست و بیربۆچونی بەهێزی هاووڵاتیان و ئەو بیروبۆچون و یەك هەڵوێستیە بە كاتێكی كەم دەگوازرێتەوە بۆ شەقام و دەتوانرێت شەقامی پێوە بجولێندرێت.ئەمە جگە لەوەی ئەم بابەتانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەبێتەوە بۆتە سەرچاوەیەك بۆ ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنە جۆراوجۆرەكان تا زانیاری لێوە وەرگرن و بیكەنە بابەت بۆ كاری ڕۆژانەی خۆیان و پێشكەشی ئەو چینەی كەن كە ئەنتەرنێت بەكارناهێنن. لەبەر ئەم هۆكارە حكومەتان پارەیەكی زۆر و هێزێك ئامادە دەكەن تا شەڕی ئەلكتڕۆنیان بۆ بكات چونكێ حكومەتەكات بەرگری لە وێنەی خۆیان دەكەن دژی ئەو هێرشەی دەكرێتە سەریان بۆ ناشیرن كردنیان و ئەو پڕۆژانەی لە كاری حكومی ئیشیان لەسەر كردوە.
بەشێكی تری شارەزایان پێیان وایە تۆڕە كۆمەڵایەتیان زیاتر شوێنی دەربڕینی بیروبۆچونی كەسیە و بەشێكی تری شارەزایان وای بۆ دەچن ئەم تۆڕە كۆمەڵاتیانە هۆكارێكە بۆ پێشكەوتن و گۆڕانكاری زۆر لە ژیانی تاك و كۆمەڵگا و هەر ئەمەش وایكرد بەهاری عەرەبی بەشێوەیەكی سەیر لە چەندین ووڵات بلاوبێتەوە. ئەم تۆڕە كۆمەڵاتیانە چەندین لایەنی باش و خراپی هەیە. ئەم لایەنەی باشە كەهەواڵی جۆراجۆری ڕاستی لەسەر بەرپرسی حزبی و حكومی بێ سانسۆر بڵاو دەكاتەوە و ئەو ڕاستیانەش بە نوسین و گرتەی ڤیدیۆیی پێشكەشی بەشدار بوی تۆڕی كۆمەڵایەتی دەكات.
دەبێت ئەو ڕاستیەش بڵێین كە تۆڕی كۆمەڵایەتی زۆر جار كێشەی گەورەی بڵاوكردۆتەوە نمونەش گروپ و لایەنە تیرۆریستەكان ئەم تۆڕە كۆمەڵاتیانە بۆ مەبەست و مەرامی تیرۆریستی خۆیان بەكاردەهێنن وەك بڵاوكردنەوەی بیربۆچونی تیرۆریستی خۆیان و كۆكردنەوەی لایەنگر بۆیان،ئەمە جگە لەوەی هەندێك جار لە كردەوەی تیرۆرسیتی ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانە بەكار دەهێنن.تێچوی ئەم شەڕە دژی فكرەی تیرۆریستی و لایەنە تیرۆریستیەكان زۆر زیاترە چونكێ ئەمان بەكاری دەهێنن بۆ تێكدانی شیرازەی خێزان،تاك لەناو كۆمەڵ و كۆمەڵگا بە لارێگادا دەبەن و هەندێك جاریش كردەوەی تیرۆریستیان پێوە ئەنجام دەدەن ئەمەش وا دەكات تێچوی ئەوەی ئەوان تێكیان داوە زۆر زۆر بێت لەسەر كۆمەڵگا و حكومەتەكان.
لەگەڵ ڕێز و حورمەتی-