سەرۆك مسعود بارزانی ،دڵسۆز وخەمخۆریی نەتەوەیەك
February 15, 2017
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانی لەو چەند سالەی رابردوو دەسكەوت و شانازی گەورەی بەدیهێناوە لە هەمانكاتیشدا بە هۆی سیاسەتی سەركەوتوویی هەرێمی كوردستان متمانەی نێودەوڵەتی تا ڕادەی سەربەخۆیی وەدەست بهێنێ ، ئەمەش ڕاستییەكە نكۆڵی لێ نەكراوە چونكە لە ماوەی ئەوچەند ساڵەی شەڕی تیرۆر زۆربەی دەوڵەت بڕیار بە دەست و خاوەن هیزەكان پشتگیری سیاسی و مرۆییان گەیاندە هەرێمی كوردستان تەنانەت بوونە هاوبەشی پاراستنی خەڵكی كوردستان لە دەست دڕندەی تیرۆرستان، سەرباری ئەو ڕاستییەش سەرۆك بارزانی لەو مافانەی پاشەكشە نەكرد كە هەندێ لایەن و سەركردە بە خەونی شاعیرانەیان دەزانی كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستان بوو. دوای ئەم هەموو كارەسات و نەهامەتی و دەردەسەری و ماڵوێرانیەی كورد، ئێستا كورد بەدەستی ناكۆكی و ململانێی هەندێك سیاسی توشی گرفت و نارەحەتی بووە،موبادەرە و دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی و كردنەوەی دەرگایەك بۆ چارەسەركردنی دۆخی كوردستان بە كورسی سەرۆكایەتی هەرێمیش ئەرك و دڵسۆزی خۆی پیشاندا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك، ئێستا دەبێ هەموولایەك زۆرباش بزان كە سەرۆكی هەرێم سەرچاوەی كێشە نەبووە، بەڵكو ئەو تەنها ئەركێكی گرنگ وپیرۆز و سەختی گرتۆتە ئەستۆ كە نەیدەویست لەم دۆخەدا ئەم ئەركە بەجێبهێڵێ، ئەو دەیەویست كورد لەم دۆخەدا لەبەرچاوی دنیا بۆ پارێزگاری و سەربڵندی و سەربەرزی خۆی لەوپەڕی ئامادەبووندایە بۆ بەرگری لە وڵاتەكەی وسەركەوتووش بوو،سەرۆك بارزانی پێویست بوو بۆ سەركردایەتی كردنی ئەوجەنگەی كوردستانی گرتۆتەوە و نیشتمان لە مەترسیدایە و ئەو وەك پێشمەرگە و سەركردە لەسەری پێویست بوو تەواوی خودی خۆی پێ ببەخشێ ،بەڵام حەسودی و ئیرەیی پێ بردن و دڵڕەقی و كاڵفامی و بێ تەجرووبەیی هەندێك سیاسی وهەرزەكاریی سیاسی كە ڕارای و كورت بینیان بووە هۆی سەرچاوەی كێشە و ویستیان، ئەوپێگە گرنگەی سەرۆكایەتی هەرێم بێ بەهاو بێ ئەرزش بكەن لەبەرچاوی دۆست و دوژمن،بەڵام هەموو ئەو دوژمنایەتی و دژایەتی كردنەی هەندێك لایەنی سیاسی كە دەیانەوێت ئەجێندایەكی دەرەكی جێبەجێ بكەن، بەهیمەتی دڵسۆزانیكورد ئەو هەڵوێست و كردار و ڵادوانانە زەفەری بە دڵی سەرۆك بارزانی نەبرد، بۆیە كۆتایی هێنان بەم سیاسەتی ڕەفزكردن و قبوڵ نەكردنی یەكتر و ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ وڵات. تێكۆشان و خەباتی سەرۆك بارزانی لە ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم ئەركە نەتەوەییەكەی لە گەڵ بەشەكانی تری كوردستان لە ناوەخۆی هەرێمی كوردستانیش دەستەبەركردنی ئاشتی و ئارامی و یەكڕێزی و تەبایی لایەنە سیاسییەكان لە هەوڵ و ئامانجە بەردەوامەكانی بووە كە هەموو ئەو هەوڵانە سەربەخۆیی لێبێتەدی، داكۆكی و خستنە نێو باس و لێدوانەكانی بەرێزیشی لەو ماوەیە بۆ سەربەخۆبوونی كوردستان خۆی لە خۆیدا وەڵام و سەرەنج ڕاكێشانی دوژمنان بووە كە زوو یا درەنگ كوردستان ئامادەیە بۆ سەربەخۆیی كەواتە لەكۆی ئەم هەموو هەڵ و هەڵوێستانەی سەرۆك بارزانی و گەشبینی و هەنگا و بونیاد نراون كە زوو یا درەنگ كوردستان بە هەموو بەشەكانییەوە ئامادەیە وشایەنە بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ..
ئەو ئامانج و ستراتیژەی كە لە ئێستادا سەرۆك مسعود بارزانی جەختی لەسەر دەكاتەوە، ئەو قۆناخەیە كەپرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان دەستی پێكردووە، كوردستان لەبەردەم وەرچەرخانێكی مێژوویی گەورەدایە، سەركەوتنی ئەم پرۆسەیەش بەندە بەیەكریزی و یەكهەڵوێستی تەواوی هێز و لایەنە سیاسیەكان و تەواوی خەڵكی كوردستان، ئەوجا وێڕای ئەم دەرفەتە هاتۆتە پێشەوە بۆ كوردستان، لەهەمانكاتدا ناوچەكە بەسەر چەندین هاوكێشەی جیاواز دابەشبووە و هەریەك لەو هێزانەی لەپشت ئەم هاوكێشە جیاوازانەوەن، بەشێوەیەكی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەستێوەردان لە ناوخۆی كوردستان دەكەن و هەموو هەوڵێك دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی درز و كەلێن لەنێو یەكریزی و یەكهەڵوێستی خەڵكی كوردستان دروست بكات، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان ئاستەنگی بۆ دروست بكرێت و ئەم هەلە لەدەست كورد دەربچێت،ناوچەكە بەرەو گۆرانكارییە، لەو نێوەدا كورد وەك كارەكتەری سەرەكی دەركەوتووە، بێگومان یەكگرتوویی و یەكڕیزیی نێوماڵیشمان گەرەنتیی پاشەڕۆژێكی پڕشنگدارە، بۆیە دەبێ لە وەها دەرفەتێكی كەموێنەدا، لایەنە سیاسییەكان سەربەخۆیی باشووری كوردستان بكەن بە ئەمری واقیع و رایبگەیەنن. هەڵبەت سەرۆكی هەرێمی كوردستان باش دەزانێ ئێستا بازنەی پاڵپشتیكردن لە دەوڵەتی كوردی فراوان بووە، چونكە ئەو كاری جیدی كردووە تا ئەمەریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بێنێتە سەر ئەو باوەڕەی كە ئیدی چەمكەكانی "پێكەوەژیان و یەكڕیزیی خاكی عێراق" بێ واتان و عێراق و سووریا ئیدی وەك جارانیان لێ نایەتەوە؛ سەرۆك بارزنی لەسەر ئاستی ناوچەكەیش پشتیوانی بۆ ئامانجە مەزنەكە كە سەربەخۆییە پێكهێناوە، . ڕاستە كە هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی قەیراناویی سەختدا تێپەڕ دەبێ و، كێشەی نێوخۆییمان هەن و دەبێ چارە بكرێن، بەڵام، دەبێ كاری لەپێشینە بە لای حزبەكانی كوردستانەوە، كەڵك وەرگرتن بێ لەو تێڕوانینەی كە كۆی خوێندنەوەكان بە دەرفەتی ناوازە باسی دەكەن و، نابێ لەپێناو ڕق و كینەی مێژووییاندا لەباری ببەن. چونكە گەلی كوردستان بە خۆڕاگری و هەڵوێستی بەرپرسانەیان نیشانی داوە كە لە چاوەڕوانیی پاشەڕۆژێكی شایستەتر و گەشترە، هەربۆیە نابێ ئەو گەلە ستەمدیدەیە بێئومێد بكرێ و لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا كە هەمیشە دروشمی سەرەكیی هەمووان بووە، پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بن بۆ گەیاندنی ئەو كاروانە مێژووییە بە لووتكەی سەركەوتن و سەرفرازیی ..