گۆران بەوجۆرە گۆری، كە تف لە ئالای كوردستان بكەن
February 15, 2017
وتار و بیروڕا
ئەو كەسە داوا لە گۆڕان دەكات، مادام هێزی چەكداری دروست ناكات، تۆڕێكی سیخوڕی ”بۆ تیرۆركردنی هەندێك خەڵك“ دروست بكات و دووپاتی دەكاتەوە: ”گۆڕان هێزی چەكداری دروست ناكات، دەزگایەكی جاسووسی دانێن، ۱٠ كەسی وەك من بنێرنەوە، كێ دەڵێن بۆی دەكوژم؟“.
دوا بەدوای ئەو گرتەیە چیدیۆیەكی قێزەوەنتر لەو هەڵسوراوەی گۆران كە خۆی تۆماری كردووە دەبینرێت كە تف لە ئاڵای كوردستان دەكات ئەو ئاڵایەی كە لە ژێر سێبەرەكەی دەیان شەهید لە پێناو ئەو خاكەدا شەهید بوون ئەو ئاڵایەی كە كۆماری كوردستانی لە مهاباد لە سەر بنیات نراوە
ئاخۆ هەڵسوراوانی بزوتنەوەی دۆران لە هەمبەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەدا چییان هەیە كە باسی لێوە بكەن؟ئاخۆ بزوتنەوەیەك كە سەری قسەو بنی قسەی گۆرینی یان بە ناو بە موسسە كردنی كوردستانە ئاخۆ بەو جۆرە مۆسسە دروست دەكەن و یان هەموو مەرام و ئامانجیان خزمەت كردن بە دوژمنانی كوردە؟ئایا ئەوە ئەو بەڵێنەیە كە بە ماڵكی و هاوپەیمانەكانی دراوە؟