میللەتی كورد، جگە لە بەدیهێنانی سەربەخۆیی هیچ رێگەیەكی تری نەماوە
February 13, 2017
وتار و بیروڕا
لە ماوەی رابردوو ، دوژمنان و داگیركەران هەموو جۆرە پیلانگێریی و نەخشەی شوومیان لە دژی پارتی و سەرۆك بارزانی تاقیكردەوە بەڵكو بە خەیاڵی خاویان بتوانن ئەو كاروانە پر لە شانازیی و سەروەرییە كە لە ئەنجامی خوێنی هەزاران شەهید بەدێهاتووە ، بەڵارێدا ببەن و شكستی پێبێنن ، بەڵام نەیانزانی ئەو رێبازە بەگروتینێكی زیاتر و ئیرادەی پۆلایین پێداگری لە سەر مافەرەواكانی كرد تا ئەمرۆمان كە ئامانجی سەرەكیمان سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستانە . پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی جارێکی تر و بەگروتینێکی بەهێز تر هاتە گۆرەپانی خەبات و تێکۆشان دوای ماوەیەکی کەم بووە بە بڵیسە ومەشخەڵی شۆرشی سەرکەوتن و وەدست هێنانی مافەکانی تەواوی گەلی کورستان.سەربەخۆیی کوردستان مافێکی رەوای گەلی کوردستانە و دەبێت لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی ئەو سەربەخۆیە بەدەست بهێنین وەچەرخانێکی گرینگە بۆ جیلی داهاتووی گەلی کوردستانوگەلی کوردستان گەر چی لە ماوەی رابردوو وتووشی چەندین هەوراز و نشێو بەربەستی ناوەخۆ و دەرەکی هاتبوو، بەڵام بە لێهاتووی و شارەزای سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی توانی بەسەرجەم ئەو گۆسپ و تەگەرانە دا زاڵ بێت.ئەمرۆ سەرۆک بارزانی بە شانازیەوە بەرەو دەوڵەتێکی سەربەخۆیمان دەبات، و سەرۆک بارزانی و به پشتیوانیی دڵسۆزانی گەلەکەمان توانی دەسکەوتی مەزن بۆ میللەتەکەمان دابین بکات، لە ئاکامی ئەو خەبات و قوربانی و داستانە مەزنانەی کە مژدەی سەرکەوتی دەبەخشێت.
دوای سەدەیەك قوربانیدان میللەتی كورد و نكۆڵی كردن لە گشت مافەرٍەواكانی و هەوڵدان بۆ سرٍینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی ئێستا ئیتر كاتی ئەوەیە كە ناوی كوردستان لە ئەتڵەسی جیهان وەك دەوڵەتێكی نوێی رٍۆژهەڵاتی ناوەرٍاست جێگر بكرێت . زڵهێزەكان بەوە بەناوبانگن كە تاڕادەیەك بەشێوەیەكی نەرێنی لەهەمبەر پرسە جیهانییەكان كاردانەوە نیشان دەدەن كاتێك جەنگەكان كۆتایی هاتن.لەم سۆنگەیەوە ، ئەمەریكا لە ماوەی پازدە ساڵی رابردوو دەستبەرداری كورد و ئەفغانییەكان بوون كە هاوكاری ئەمەریكایان كرد لەهەمبەر دوژمنانی ئەمەریكا بەجۆرێك كە رێگە بە ژمارەیەكی دیاریكراوی دا كە شوێنی پارێزراو لە ئەمەریكا بۆ خۆیان بدۆزنەوە.كوردەكان ئەوانەی لە رابردوودا دژی رژێمی سەددام حوسێنیان جەنگ كرد چ لەلایەن ئەمەریكاوە پرسیان پێكرابوو یان پاساوی خۆیان هەبووە كە مافەكانیان بەدەست بێننەوە ، شایستەی ئەوەن كە ئەمەریكا پشتگیریان لێبكات و دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان هەبێت و سنوور و خاكیان پارێزراو بێت
ئەگەر بە لاپەرەكانی مێژوودا بچینەوە بۆمان دەردەكەوێت كە دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان جگە لە دروستكردنی ناكۆكیی بە تەنیا چ سوود و قازانجیان بەو كەسانە گەیاندووە كە پشتیان بە داگیركەران بەستیووە و ماڵ و ئیمتیازی وەرگرتن چ سوودێكی پێتان گەیاندووە ، ئایا كوردایەتیی و خزمەتكردن بە خاك و نیشتیمان سەربەرزی و شانازیی نییە ، ئایا بوون بە خاوەن كیان و سەربەخۆیی وەك گەلانی تر شكۆ نییە بۆیە من بەو هێزولایەنانە دەڵێم كە پشتیان بە داگیركەران بەستووە بە خۆڕایی خۆتان ماندوو مەكەن و بە دوژمن مەفرۆشن ،دوژمن هەر ئەوەندە ئێوەی دەوێت تا كاری پێتانە.با بە دەستی خۆمان ماڵی خۆمان وێران نەكەین ،بەغدا هەر بەغدای جارانە.جەعفەری بێت ،مالیكی بێت یان عەبادی، شیعە بێت یان سوننی، هەر تا دەگات بە دەسەڵات كاری پێمانە ،ئەگینا لە رەچەڵەكدا هەمان عەقڵن.ئێمە گەیشتووین بە لوتكە، تاكەی پەند لە مێژوو وەرناگرین ، تاكەی خۆخۆربین ،تاكەی ببین بە ئامرازی دەستی بێگانە ،بە كەیفی خۆیان بمانسوڕێنن ،تاكەی بۆ لە ناوبردنی یەكتر بژین.بێگانەپەرستی و ناپاكی و خۆفروشی وەك ئەوە وایە هەر كارێك بكەیت و هیچ داهاتووێكت نەبیت.ئێمەش وەك گەلانی جیهان شایەنی دەوڵەتی تایبەت بە خۆمانین ،هیچمان لەوان كەمتر نییە تەنیا رێككەوتن نەبێت، راستە هەموو دەوڵەتانی جیهان تووشی كێشەی ناوخۆ بوونەتەوە، شەڕی براكوژیشیان ئەنجام داوە بەڵام ئەوان پەندیان لە مێژوو وەرگرتوە و دەستیان خستە نێو دەستی یەكدی و پێكەوە بەرەو ئامانج هەنگاویان نا.با ئێمەش وەك گەلانی جیهان یەكگرتوو بین، با ئێمەش وەك گەلانی جیهان خاوەن دەوڵەت بین، تكایە با كێشەكانمان بدەین بەلایەك و ئیتر با یەكگرتوو بین تا دەگەین بە لوتكەی سەركەوتن وەك گەلانی جیهان ئایندەیەكی گەشمان هەبێت و دواڕۆژێكی پرشنگدار بۆ نەوەكانمان بنیاد بنێین.ئیتر با كوردایەتی بكەین و واز لە بابەت و مەسەلە لاوەكیەكان بێنین و بەگەرێتەوە بۆ باوەشی كوردایەتیی و كۆڵنەدان و خزمەتكردنی خاك و نیشتیمان چونكە بێگانەپەرستی هەر نوشستی و سەرشۆریی و ریسواییە ..