باشوری کۆردستان دوای سەدساڵ چی دەست کەوتووە لە عیڕاق
February 13, 2017
وتار و بیروڕا
خەبات و تێکۆشانی کۆرد لە پێناو چەسپاندنی دیمۆکراسیەت بووە و دیموکراسیەتە لەم وڵاتەدا بەڵام زاڵبۆنی ئەقڵی دیکتاتوری و توتالیتاری بە درێژایی قۆناغەکانی مێژوی سیاسی عیڕاق هەتا ئەمڕۆکە ئەم وڵاتەی لە ئاراستەی ئاسایی بردە دەرەوە و بەردەوام لە ناسەقا.گیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی دا گۆزەری کردووە و دەکات چۆنکە لە وڵاتێکی وەکۆ عیڕاق کە فرە نەتەوە و ئایین و مەزهەب و زمانە لە غیابی دەستەڵاتێکی دیمۆکراسی دا هەر گیز ناتولنێت سە قامگیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بە خۆیەوە ببینێ وبزاڤی ڕزگریخوازی کوردستانیش ماف و داخوازیەکانی گەلی کۆردستاانی
لە چوار چێوەی دەستەڵاتێکی سیاسی دیمۆکراسیدا دەبینیەوە ئەمەش نەک هەر لە ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاقدا بە دی نەکراوە بەڵکۆ دوای سای ۲۰۰۳ ز کە هاوکاتە لە گەڵ ڕۆخانی ڕژێمی بەعسی فاشی و سەددامی گۆڕبەگۆڕ واتە کۆتایی دەستەڵاتی کەمینەی عەرەبی سوننە و سەر لە نوێ بۆنیاتنانەوەی دەوڵەتی ڕۆخاوی عیڕاق هەر چەند کە کۆرد ئۆمێدێکی زوری لە سەر هەڵ چنیبۆ و ڕۆڵێکی کاریگەری بینی و بەشداریەکی سیاسی کارای کرد لە سە ر بنەمای تەوافوقی سیاسی و مافەکانی خۆی لە دەستۆری هەمیشەیی عیڕاقدا جێگیر کرد بەڵام هەروەک لە سەروەش ئاماژەم پێدا زاڵبۆنی بیری تاکڕەوی لە سەر نۆخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی عەرەبی سوننە و شیعە بەردەوامیان بە هەمان ئەقلیەتی سیاسی دیکتاتوری و شمولی پێش ۲۰۰۳ ز یان داو وهەرچی ماف و داخوازیە کانی کۆرد بوون پشتگوێ خران و نەک هەر ئامادە نەبون جێبەجێ بکەن بەڵکۆ بە جورەها شێوازیش پەلاماری کۆردیان دا لە هەمۆ ڕۆیێکەوە .
کەواتە کۆرد چی دستکەوتووە بە درێژایی مێژووی سیاسی عیڕاق بێجگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی بویە پێویستە کۆرد ئەمڕۆ هەوڵ بدات بۆ گەیشتن بە و ئامانجەی کە خەبات و تێکۆشانی بۆ کردووە و دەکات کە ئەویش سەربەخوو بوونی باشوری کوردستانە و جیتر نابێ خۆی بە عیڕاقێک ببەستێتەوە کە نەک هەر ئامادە نیە دان بە مافە ڕەواکانی کۆرد دا بنێت بەڵکۆ ئەزمۆنێکی زورمان هەیە کە هەر کات عیڕاق بە هێز ببێتەوە وەک جاران پەلاماری کورد دەدات وهەروەک هێژا بارزانیش پێش ماوەیێک فەرمۆی ئەگەر نوری مالیکی هێزۆ وەستەڵاتی سەدام و بەعسی هەبوایە زور خڕابتری بە سەر گەلی کوردستان و خاکی کوردستانی دەهێنا .
لە کۆتایی دا بە پێویست دەزانم بڵێم کە سەرۆک بارزانی زور بە شێوەیێکی لۆژیکی و ئەقڵانی گشت ڕەهەندە سیاسیەکانی خوێندۆتەوە و قەناعەتێکی تەواوی لا دروست بووە کە ێیتر گەڕانەوە بۆ عیڕاق کۆتایی پێ هاتووە و باشوری کوردستا ن مافی خۆیەتی دەوڵەتی خۆی ڕابگەیێنێت لە سەر بنەمای هاوسێییەتی باش نەک هەر لە گەڵ عیڕڵق بە تەنیا بەڵکو لە کەڵ دەوڵەتە هاوسنۆرەکان و ناوچەکەش بە گشتی .