نەهێنی ووڵامەكەی سەرۆك بارزانی بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت
February 13, 2017
وتار و بیروڕا
هەموو ئەوانە ئەو تەجروبە تاڵە بوون كە لە دەورانی حوكمرانی نوری ماڵكیمان بینی لە دوای ئەوەش دوا بەدوای حوكمرانی خۆی و لە سەردەمی عبادی بەدوای پەكخستنی پرۆسەی سیاسییەكانی عێراقە بۆ ئەوەی كە جارەكی تر هیمەنەی خۆی بە سەر عێراقدا بسەپێنیت و لە ئێستاش دا درێچە بە هامان نافەرمانییەكانی خۆی بە تەیبەت لە هەمبەر كورد دەدات.
دەست تێوەردانەكانی ماڵكی لە كاتی ئێستادا بۆ مەبەستی دروستكردنی دوو بەرەكی لە ناو كورددایەو هیچی بۆ كورد لە هەمبانە دا نییە ، ئەگەر مالكی بیتوانییایە هاوكاری كورد بە تایبەتی لە بارو دۆخی ئێستادا بیكات بۆچ لە سەردەمی دەستەڵاتداریەتی خۆیدا ئەنجامی نەداوە. نوری ماڵكی باش هەست بەوە دەكات ئەگەر هاتوو پرۆسەی عێراق بەدەركردنی داعش كۆتایییی بێتبە هەموو ئەو كاوڵكارییانەی كە لە سەردەمی ئەو دا ئەنجامدرا وەكوو تاونباری جەنگ دەدرێتە دادگا.
لە لایەكی ترەوە ئەو دژایەتییەی ماڵكی لەو كاتەوە پەرەی سەند كە سەرۆك بارزانی پرۆژەی سەربەخۆی كوردستانی زۆر بە جی لە گەڵ لایەنەكان تاوتوێی كرد،لێرەدا ئەوەش ئەو ئاگاداركردنەوەی حكومەتی ناوەند بوو بۆ ئەوەی كە پێیان رابگەینیت ئیتر چیتر حكومەت هەرێم ،لە عێراقدا هاو بەش نابیت بەڵكوو بە دوای چارەنووسی خۆیدا بریار لە سەر كوردستان لە چوارچێوەی گۆرانكارییەكان لە ناوچەكە دەدات.
ئەمەش نهێنی ئەو وەڵامەی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستانە كاتێك رۆژنامەی شەرقولئەوسەت پرسیاری لێدەكات، ئەگەر مالیكی بووەوە بە سەرۆك وەزیران چی دەكەیت؟ لەوەڵامدا سەرۆك بارزانی دەڵێت: راستەوخۆ سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنم، ئەوكات چی دەبێت، با ببێت