كۆنگرەی نەتەوەییی وپەڵەقاژەكانی گۆران

كۆنگرەی نەتەوەییی وپەڵەقاژەكانی گۆران
سەدەی بیست و یەكەم ئەو سەدەیەیە كە پێدەچیت جیاوازییەكی یەكجار زۆری لە گەل سەدەكانی رابردوودا هەبیت بە تایبەتی بۆ كورد،كە جیا لە بندەستی و زۆڵم وزۆرداری هیچی تری بە خۆیەوە نەبینیوە، هەموو نەتەوەكان بە كوردیشەوە گەیشتووتە ئەو قەناعەتەی كەگۆرانكارییەكی یەكجار زۆر وبە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی روودەدات ،ئەوەش ئەوكاتە زێرینەیە كە نەتەوەكانی ئەو ناوچەیە بەگشتی وكورد بە تایبەتی دەتوانیت وەكوو دەرفەتەك بۆ خۆی بقۆزیتەوە،ئەوە ئەو راستییەیە كە ناكرێت نكۆڵی لێبكرێت.
هەر لە سونگەی ئەو بەرپرسیارەتییە بوو كە سەرۆك بارزانی توانی بۆ یەكەم جار لە 22/7/2013 هەموو لایەنە ناكۆكەكان لە دەوری یەك كۆ بكاتەوە و لە بارودۆخی كوردستان و ناوچەكە و ئەوئەجیندایەیەی كەهەیەتی ئاگادارییان بكاتەوە ئەویش دروست كردنی كۆمارەك یان هەیئەتەك و یان لایەنەكی دیاڵۆگ بیت بۆ ئەوەی كە وەكوو كوردمامەڵ لە گەڵ جیهاندا بكات و بریارە چارەنوسسازەكانیش هەر لەو هەیئەتەوە دەربچیت وەكوو ئەو كۆمەڵانەی كە ئێستا لە جیهاندا هەن(كۆمكاری عەرەبی،ئەندامانی كۆنفرانسی ئیسلامی و كۆمكاری ئەفریقی و ..هتد). ئەو هەنگاوەی سەرۆك بارزانی ئەوندە ئیجابی و پر بایەخ بوو كە گشت لایەنەكان بە بێی لە بەرچاو گرتنی دروشم ئایدئۆڵوژیا لە ژێر سێبەری ئاڵای كوردستان كۆبونەوە ئەوەش وایكرد كە بە سینگ فراوانی هەموو لایەنەكان قەبوڵی یەكتر بكەن و بە پەرۆش بن بۆ ئەو ئایەندەیەی كە گەڵی كورد چاوەروانی دەكات.
لە كاتەكدا بریار وابوو بە بێی جیاوازی لە هەرچوار پارچەی كوردستان بە رێژەی بەرابەر بەشداری لە ئەو كۆنگرەیەدا بكەن پەكەكە وەكوو هەموو جارەك ویستی كە ئەجندای خۆی بەسەر كۆنگرەدا بسەپێنیت، وەكوو ئەوەی كە لەئەوروپا بە ناوی كەنەكە كراوە.پەكەكە،مەبەستی بوو وەكوو ئەوەی كە لە ئەورووپا دەستی بە سەر كۆنگرەكەدا گرتووە لە باشوریش كۆنگرەكە بەرەوە ئەو ئاقارە ببات و بە بەشداری كردنی هەموو هاوپێچەكانیان لەو كۆنگرەیەدا سەرەرای ئەوەی كۆنگرەكە لە رێرەو و ئامانجەكەی دوور بخەنەوە لە هەمان كاتیشدا چارەنووسی باشوریش بەرەو چارەنووسی رۆژئاوا و باكوور ببەن و چارەنووسی رۆژهەڵاتیش دیارە كە لە لایەن پەژاكەوە بە چ جۆرەك مامەڵە ڵە گەڵ دۆزی رەوای كورد دەكرێت.
ئەوە ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەیە كە ناكرێت ئینكاری بكەین و لایەنەكانی بەشدار لە كۆنگرەیە لە راستی ئەو بابەتە تێدەگەن بەڵام ئەو جارەش وەكوو هەموو جارەك بەرپرسە زورناژەن و هەڵپەرەستەكانی گردەكەو هەندەك لایەنی دیار بە مەبەست چەواشەكاری، راستییەكان بە پێچەوانەی ئەوەی كەهەیە نیشان دەدن هەروەكوو ئەوەی كەلە چەند رۆژی رابردوو سەرۆكی پێشووی پارڵمان لەكاتی سەردانی هەندەك لە هونەرمەندەكان بۆ نوسینگەی پارلمانی كوردستان لە سلیمانی هەمان بۆچوونە هەرزەكارانەی خۆی كە لە هەموو بۆنەیەك دا بە جۆرەك لە جۆرەكان پەڵاماری پارتی و بەدیاریكراویش سەرۆك بارزانی دەدات، دوبارە كردووە وەكوو ئەوەبیت لە بیری چوبیتەوە كەئەو هەڵوێستە كاڵ فامانەی ناوبراو،پارلمانی كوردستانی بەرەو چ ئاقارەك بردووە بەڵام هەموو ئەوانە ئەو پەڵەقاژانەن كە ناتوانن بیشارنەوە.
Top