بارزانی نەمر تیشکی خۆرە، کوێرەکان لە رۆشنایی بێبەشن، ئاوازی رەسەنی کوردایەتی و چڕینی لاوکی نەتەوەییە، کەڕەکان نایبیستن، عەشق و خۆشەویستییه، لاڵەکان ناتوانن دەریبڕن، بانگی ئازادی و موژدەی پێکەوەژیان و هاواری سەربەخۆییە، نەبیست و تاکڕەوەکان رووى لێوەردەگێڕن، بەرزی باڵا و لوتکەی چیایە، کورتەبنەو گردۆڵکەکان ئیرەیی پێدەبەن.