با ماڵی خۆمان ڕێک بخەینەوە لە پێناو سەربەخۆیی، نەک بگەڕێیینەوە بۆ بەغدا
February 7, 2017
وتار و بیروڕا
ڕاستە ێێمەی کۆرد مێژویێکی هاوبەشمان هەیە لە گەڵ برایانی شیعە مەزهەب لە عیڕاقدا کۆردو شیعە دۆچاری زۆڵم و وزورداریەکی یەکجار زور هاتوون لە لایەن ڕژیمە یەک لە دوایەکەکانی عیڕاقەوە لە سەرۆی هەموشیانەوە ڕژیمی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ بەڵام ئەوەمان لە بیر بێت کە ئەمڕۆ لایەنی شیعی جڵەوی دەستەڵاتی بە دەستەوەیە و بڕیار دەری سەرەکی ئەم وڵاتەیە جیاوازە لەگەڵ سەردەمی پێش ساڵانی نەوەدەکان کە ئەوکات پێکهاتەی شیعی هیچ جۆرە دەستەڵاتێکی نەبوو وەکۆ کۆرد تەنها کەمینەیێکی عەرەبی سۆننی حوکمی عیڕاقیان دەکرد ،ئەوەی تا ئەمڕۆش لە دوای ساڵی ۲۰۰۳ ز کە هاوکاتە لە گەڵ ڕۆخانی ڕژێمی بەعس و سەرهەڵدانی وەرچەڕخانێکی سیاسی تازە لە لایەن دەستەڵاتی شیعەوە تاقی کراوەتەوە هەمان ئەقڵیەتی سیاسی بەر لە ساڵانی نەوەدەکان پەیڕەو کراوە و دەکرێت لە دژی دۆزی ڕەوای کۆردو درێغیان نەکردووە لە دژایەتی کردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و هەرچی ماف و داخوازیەکانی کۆرد بوون لە دەستوری هەمیشەیی عیڕاقدا پشتگوێ خران ۆ سەنگەرێان لە هەرێمی کوردستان گرت بە هەمۆ شێوەیێک لە گۆشاری سیاسی ،ئابۆری، ئەمنی و سەربازی، دیبلوماسی بگرە تا دەگاتە هەوڵدان بۆ لە یەکترازاندنی نێو ماڵی کۆردی و بە تایبەت لە میانەی ئەو هەشت ساڵەی کە نوری مالیکی سەرەک وەزیرانی ئەم وڵاتە بوو، و قەوارە سیاسیەکانی شیعەش هەر وەک دەڵێن السکوت علامة الرضا واتە بێ دەنگیان هەڵبژارد بەرامبەر ئەم هەمۆ ستەمەی کە لە هەرێمی کۆردستان کرا کە ئەمە ئاماژە بووە و ئاماژەیە بۆ ڕەزامەندیان کەواتە بە چ ڕۆیەک ئەمڕۆ شاندی نوخبە سیاسیەکانی شیعە بە پڕۆژەوە دێن سەردانی کۆردستان دەکەن بۆ دوبارە بۆنیاتنانەوەی عیڕاق ،کام عیڕاق عیڕقێک کە هیچ ێیڕادەیێکی سیاسی لە دەست خۆیدا نەماوە و فەرمان لە وڵاتێکی هەرێمی وەردەگرن کە زور بە سەختی دۆژمنی دۆزی ڕەوای کوردە کەواتە باشترین ڕێگا چارە ئەوەیە کە بەغدا دان بە ێیڕادەی سیاسی سەربەخوی گەلی کۆردستان بنێت کە ئەویش جیاۆنەوەیە لە عیڕاق و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لەسەربنەمای هاوسێییەتی باش
سەد ساڵە کۆرد بە ئاگری ئەم وڵاتەوە دەسوتێت بۆیە پێویستە ئە مجارە ێێمە تەنها بیر لە پتەو کردنی نێو ماڵی خۆمان بکەینەوە نەک بگەڕێیینەوە بۆ بەغدایێک کە تاڵترین ئەزمونمان لە گەڵ هەردۆ قۆناغەکە هەیە واتە پێش ۲۰۰۳ و پاش ۲۰۰۳ز هەوڵ بدەین پڕۆژەی سەربەخویی کۆردستان بگەیێنیە ئەنجام و یەک دەنگو یەک هەڵوێست هاوشانی سەرۆک بارزانی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بە کەناری ئارام بگەیێنین ودور بکەوینەوە لە ئەجندای عیڕاقچیەتی