سەرۆك بارزانی ئەركێكی قورس و نەتەوەیی و مێژوویی جێبەجێ‌ دەكات

سەرۆك بارزانی ئەركێكی  قورس و نەتەوەیی و مێژوویی جێبەجێ‌ دەكات
سەرۆک بارزانی بە هەوڵ و تێكۆشانی و بەسیاسەتە حەکیمانەکەی توانیویەتی هەنگاوی گەورە و سەركەوتوو بنێت ... هەمیشە بەدرێژایی خەباتی هەوڵ و هەنگاوی جدیی ناوەو ماندونەبوە لە گرنگی دان و پێداگیری لە پشتیوانی کوردستان بۆ پێدانی مافی سەربەخۆیی ،، لەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس ، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە گەڵ جیهان و ووڵاتانی زلهێز سەرجەم سەردان وگفتوگۆکانی بۆسەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چڕترکردۆتەوە و جێگەی گرنگ و بایەخی ئەوبوە .. بۆیە باهەموان ڕێز لەماندوبوونی ئەم سەرکردە مەزنە بگرین و هەمیشە لە ئەرک و ڕاسپاردەو بەرپرسیارێتیانەی لە ئۆستۆماندایە بە ئەمانەتەوە لێی بڕوانین و خۆمان کەمێ ماندوتر کەین و ڕێز لە پرنسیپی بەهاو داموو دەزگا حیزبی و حکومییەکان بگرین و وەک سەرۆک لەخەمی ووڵات دابین ، چیدی نەبینە هوکار بۆ کێشە ناوخۆییەکان چونکە سەرۆک بارزانی جگە لە کێشەی درەوەو هەوڵ و هەنگاوی دیبلۆماسی لەگەڵ ووڵاتان تاکو پەیوەندی و دۆستایەتی زیاد دەکات هەمیشە کێشە ناوخۆییەکانی ناوخۆی هەرێمیش لەئەستۆی بارزانیە دەبا هەمووان هاوکاری سەرۆکە ماندوەکەبین لە جەنگ شەو نوخنی و دانوسان و گفتوگۆیی ناوخۆو دەرەوە هەموو لەئەستۆیی ئەودایە ؛ پێکەوە هەمووان چەمکێ لەم ئەرکە قورسە بگرن تاکو هاوکاری سەرۆک بارزانی بن بۆ گەیاندنی میللەتی كورد بە ئامانجە گەورەیە كە دەیان ساڵە لە پێناویدا دەریاییەك خۆێنمان رێشتووە و ناكرێت ئیتر بێ‌ دەوڵەتی سەربەخۆیی بین یا چاوەروانی ئەوە بین كەسێك خێرمان پێبكات و سەربەخۆییمان بۆ بەدیاری بێنێت ..

پێشهاتەكانی سێ‌ ساڵی رابردوو ، هێرشی داعش بۆ سوریا و عێراق و دواتر هەرێمی كوردستان ، كەسایەتی و رێبەرایەتی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی سەڵماند كە چۆن لە ناخۆشترین بارودۆخەكان و قەیرانەكان بە باشترین پلان بەرێوە ببات و رێگە لە تێكدانی سەقامگیری بگرێت ، لە هەمانكاتیشدا چۆن ئیدارەی نزیكەی دوو میلیۆن ئاوارە و قەیرانی دارایی و ئەو چەكە نامرۆڤانەیەی بەغدا ببێتەوە كە لە دژی میللەتی كورد بەكارهێنرا .لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان، بارزانی ئەو رێبەرەیە كە دەتوانێت گەلی كوردستانی باشوور كۆبكاتەوە و رێبەرایەتییان بكات بۆ گەیشتن بە ئامانجی باڵا كە سەربەخۆییە. سەرۆك بارزانی متمانەی لە نێو خەڵكی كوردستان بە جیاوازی بیروبۆچوونی ئایدیۆلۆژی و ئایین و ئایینزاكان هەیە، بۆتە هۆكارێكی دڵنیایی دەروونی لە لایەن هاووڵاتییانی كوردستان و ئەو پێشمەرگە و گیانفیدایانەی كە بەرگری لە خاكی كوردستان و سەرجەم پێكهاتەكانی دەكات.دۆخی خراپی عێراق و سووریا كە هۆكارەكەی چارەسەرنەكردنی كێشە نێوخۆییەكان بووە لە رابردوو، هیچ كەس ناتوانێت گەلی كورد تاوانبار بكات، بەتایبەت لە عێراقدا كە گەلی كورد هەموو سیستەمەكانی پاشایەتی و كۆماری، دیكتاتۆریەت و دیموكراسی، یەك دەوڵەت و ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی تاقی كردەوە، بەڵام كێشەكان هەر چارەسەر نەكران و دۆخەكان هەر ئاڵۆزتر دەبن و ئەمەش رەوایی دەداتە داواكاری كورد بۆ سەربەخۆیی.بارزانی جگە لەوەی مەرجەعێكی سیاسییە و مێژوو و شەرعییەتێكی شۆڕشگێڕانەی هەیە، لە هەمان كاتدا وەكو سەرۆكی هەرێم شەرعییەتی یاسایی و دەستووری هەیە كە ئەمە هێزێكی تری داوەتە رۆڵی بارزانی بۆ بەرەو پێشڤەبردنی دۆزی گەلی كوردستان.لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان، بارزانی ئەو رێبەرەیە كە دەتوانێت گەلی كوردستانی باشوور كۆبكاتەوە و رێبەرایەتییان بكات بۆ گەیشتن بە ئامانجی باڵا كە سەربەخۆیی كوردستانە . هەموو ئەوانە وایانكرد كە دیدی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و پشتیوانیكردنی میللەتی كورد زیاتر ببێت و پێگەی بەهێزتر بكات و ببێتە جێی متمانە ..

گشت ئەو كۆسپ و لەمپەرانەی لە ماوەی رابردوو بە ناوی جۆراوجۆر و سناریۆی جیاواز دەرحەق بە میللەتی كورد و ئەزموونی كوردستان پیادە كرا ،خۆی لە یەك ئامانجی دیاریكراو دەبینێتەوە ،ئەویش رێگریكردنە لەوەی كورد دەوڵەتی سەربەخۆیی نەبێت و بەم شێوەیە و لە نێو چوارچێوەیەكی داخراودا بمێنێەوە و نەگات بە بە ماف و ئامانجە گەورەكەی كە دەیان ساڵە خەبات و قوربانیی بۆ دەبەخشێت .هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە لە جیهاندا، ئەوەیش بۆ دوو هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە، یەكێك لە هۆكارەكان ئەو سیاسەتە حەكیمانەیە كە سەرۆك بارزانی لە هەرێمی كوردستان پەیڕەوی دەكات و بووەتە گەرەنتی بۆ لایەنی بەرانبەر، ئەوەیش وای كردووە ئەو وڵاتانەی پێشتر دژایەتیكردنی گەلی كوردیان دەكرد، دەست لەو سیاسەتەی دژایەتیكردن بەردەن، هۆكاری دووەمیش بۆ ئەو بەهایانە دەگەڕێتەوە كەلە نێو میللەتەكەماندایە و توانیومانە لەگەڵ جیهانی پێشكەوتوودا بیگونجێنین، ئەوەیش بە قەبووڵكردنی بەرانبەر و فرەڕەنگی و ئایینی و پێكهاتەكان دەگرێتەوە، رۆشنبیریەتی میللەتی كورد لەگەڵ رۆشنبیریەتی ئەو دەوڵەتانە دەگونجێ كە ئێستا جیهان بەڕێوە دەبەن، لای كورد سیاسەتی رەتكردنەوەی بەرانبەر كۆتایی هاتووە و میللەتی كورد بە تایبەت لە هەرێمی كوردستان، گەلەكەمان بە شێوەیەك خۆی پێشانی جیهان داوە وەك ئەوە وایە ئێمە سەد ساڵە دەوڵەتین. سەربەخۆیی لە دەستەڵاتی حوكمی زاتییەوە دەست پێ دەكات تا دەگاتە كۆنفیدڕاڵی، سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە هۆكارە نێوخۆیی و دەرەكییەكان، پێم وابێت كاتی سەربەخۆیی هاتووە، لە ڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە كورد كێشەی نییە، ئەو ئاڵۆزییەی ئێستا ژمارەیەك لایەنی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان خوڵقاندوویانە ، هەموو بۆ ئەوە بووە كە ئاستەنگ بۆ پرسی سەربەخۆیی دروستبكات، ئەگەر لایەنەكان هاوڕا و هاوكار بن، نەك كاتی سەربەخۆیی هاتووە، بەڵكوو بە بۆچوونی من كاتەكە كەمێك درەنگە و دەبوو بەر لەسێ‌ ساڵ كورد سەربەخۆیی رابگەیەنێت...

هەموو ئەو شانازیی و سەركەوتنانە كە دۆزی كوردی گەیاندۆتە ئەمرٍۆ بەرهەمی خەبات و خوێنی پێشمەرگە و ڕۆڵەكانی گەل و خەبات و سیاسەت و دیپلۆماسیی جەنابی سەرۆك بارزانی بووە، بۆیە دەبینین ئەم هەموو وڵاتە كونسوڵگەریی خۆیان لەكوردستان و لەهەولێری پایتەخت كردووەتەوەو چاویان لەسەر پێشكەوتنەكانی ڕۆژانەی كوردستانە كە سەرەڕای سەختیی دۆخەكەو پیلانی دوژمنانی كوردو كوردستان، هەر لەگەمارۆی ئابووری و بڕینی بودجەی خەڵكی كوردستان تا تێكدانی نێوماڵی كوردو دژایەتیكردنی مافی چارەی خۆنووسین، بەڵام بارزانی كۆڵی نەداوە لەكاركردن بۆ بەدیهێنانی خەونە مەزنەكەی گەلی كورد، لەلایەكی دیكەوە هێزو توانا و دڵسۆزیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وایكردووە ئەم هەموو كەسایەتییە بیانییە لە كوردستاندا دەژین و كاردەكەن و ئەو هەموو نوێنەری وڵاتە زلهێزانە وەزیرەكانیان بە وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری تا دەگاتە سەرۆكی وڵاتان سەردانی كوردستان دەكەن. سەرۆكی فەرەنسا یەكێكە لەو سەرۆك وڵاتانەی كە سەردانی كوردستانی كرد و یەكێك لە هەرە وتە پڕ بایەخەكانی كە لەسەر هەرێمی كوردستان باسی كرد لەپاش پاڵپشتی زۆر بۆ سەربەخۆیی كوردستان و پشتگیری پێشمەرگەی سەربڵند، ئەوە بوو كە بە زمانی خۆی رایگەیاند: ئەوەندەی لە كوردستان هەستم بە دڵنیایی كرد، لە فەرەنسا نەمكردووە. پێگەیەی ئەمڕۆی كوردستان ،پێگەیەكی زۆر گەورەو پڕبایەخەو هیچی كەمتر نییە لە پێگەی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان، چونكە كوردستان چەند ساڵێكە وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و باس دەكرێت ئەمڕۆی كوردستان بە سیاسەتی دروست و پێوەندی ڕاستەقینە لەگەڵ جیهاندا گەیشتۆتە بەردەم دەرگای سەربەخۆیی كوردستان، ڕاستە خاوەنی نەوت و گازی سرووشتییە، بەڵام ئەمانە ئامرازی سەرەكی نەبوون بۆ گەیشتن بە ئەمڕۆ، ئەگەر سیاسەتی دروست و چالاكی بارزانی نەبووایە.
بێگومان سەرۆك بارزانی توانی كوردستان بە جیهان بناسێنێ و بیسەلمێنێ كە سەربەخۆیی مافی ئەم گەل و خاكەیەو كوردستان هیچی كەمتر نییە . بۆ یە پێگەی ئەمڕۆی كوردستان بەبێ سیاسەتی دروست و ژیرانەی بازانی و فیداكارییەكانی پێشمەرگە ئەو پێگە جیهانییەمان دەست نەدەكەوت.
Top