ئەرکی میدیا بە گشتی و میدیای پارتی لە ئێستادا

ئەرکی میدیا بە گشتی و میدیای پارتی لە ئێستادا
لە ئێستادا هەم داگیرکارە دەرەکیەکان و هەم نەیارە ناوخۆییەکانی سەربەخۆیی کوردستان، بە بەرنامەیەکی هاوبەش کار لەسەر تەمومژ خستنە سەر رێبازی بارزانی نەمر و شێواندنی پەیام و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی دەکەن، ئەم هاوپیلانی و هاوهەڵوێستیەی داگیرکاران و نەیارە ناوخۆییەکانی سەربەخۆیی کوردستان، میدیا بە گشتی و میدیای پارتی بە تایبەتی خستۆتە بەردەم ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی، لێرەدا پرسیار ئەوەیە: ئایا میدیا کوردی و لە ناو میدیای کوردیشدا میدیای پارتی تا کوێ بەو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیە هەستاون کە داهاتووی نەتەوەییمان چاوەڕوانیەتی؟
ئەوەی لە کوردستان پێی دەگوترێ میدیا و ئەوەی لە ناو ئەو میدیایەشدا خۆی ناو ناوە میدیای ئەهلی و سەربەخۆ، لە لایەن داگیرکاران و نەیارانی سەبەخۆیی کوردستان ئاراستە دەکرێ، ئەو ئاراستە کردنەش وای لێکردووە، وەک ئەشکەوت دەنگ بداتەوە و هەرچی ئەوان بیڵێن، بە زیادەوە تەرجومەی بکا و تاکی کوردی پێبخاتە ناو گێژاوی چەواشەکاری سایسی و بە ئاڕاستەی رشتنی کۆنەقیندا دەیجووڵێنن، لەولاشەوە میدیای پارتی لە خەوی غەفڵەت دایە و تا ئێستاشی لەگەڵ دابێ ناتوانێ و نەیتوانیوە لانی کەمی ریبازی بارزانی نەمر بە نەوەی نوێ بگەیەنێ، کاتیکیش باس دێتە سەر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی و ئەو چەواشەکاری و بە لاڕێدا بردنەی لە لایەن رەوتە داگیرکار و نەیارە ناوخۆییەکانەوە دەکرێتە سەری، وەک میدیایەکی کۆڵەوار و پەڕپووت دەردەکەوێ و بوون و نەبوونی وەک یەکە، بۆیە پێویستە هەم میدیا گشتیەکە بە ئەرکی میدیایی خۆی هەستێ و بە دیوە نەتەوەییەکەدا لە رووداوەکان و هەستیاری قۆناغەکە بڕوانێ، هەمیش میدیای پارتی لەو خەوە راچڵەکێنرێ و رووداو و گۆڕانکاریە چاوەڕوانکراوەکان بە بێژینگی رێبازی بارزانی نەمردا بکا و لە چرای هەڵوێستە نەتەوەییەکانی (سەرۆک بارزانی)یان بدات.
Top