نووری مالیكی ،شكستی دیموكراتی و گەرٍانەوەی دیكتاتۆری
February 5, 2017
وتار و بیروڕا
عێراق ئیتر بۆ هەتا هەتایە خۆری یەكپارچەیی ئاوا بوو و بە سەردانی وەك مالیكی و كۆیڵەكانی بە یەكەوە ناڵكێتەوە .نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی شكستخواردوو و فاشڵی بەغدا بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كه‌ی كه ئه‌جێندای ئێرانی له‌پشته و هه‌ر ئێرانیش ده‌یه‌وێت باڵانسی نفووز و جه‌ماوه‌ری مالیكی به‌رزبكاته‌وه تا له‌ئاینده‌دا جڵه‌وی حوكمڕانی بگرێته ده‌ست و به دڵسۆزییه‌وه یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بپارێزێت، له‌و هه‌وڵانه‌یدا ده‌یه‌وێت سوود له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت تا نیشانی بدات له هه‌رێمی كوردستانیش دۆست و لایه‌نگر و وه‌لائی هه‌یه ! ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ناو هه‌رێمی كوردستانیش بێ گوێدانه خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان، كه خۆیشیان به‌شێك بوون له‌و خه‌باته و به درووشمی ئازادی و رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به هه‌زاران رۆڵه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌یان كرده قوربانی، كه‌چی ئه‌مڕۆ له‌و درووشمانه‌یان پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه و له‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیار و له‌باره‌دا كه بۆ كورد هاتۆته‌پێشه‌وه، ده‌یانه‌وێت به پاساوی بێ بنه‌ما جارێكی تر ویست و خواستی گه‌لی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاڵی سفر! ته‌نها له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیان. هه‌ربۆیه رێگه‌یان بۆ ئه‌و جۆره یاریكردنه‌ی مالیكی خۆشكردووه و بوونه‌ته ده‌ستباری پیلانه‌كانی، كه ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی نۆكه‌رایه‌تیكردن و خیانه‌تكردن به گه‌ل و وڵات و بەدڵنییاییەوە ریسوابوونی نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان نزیكە .
كوژرانی سەدان هەزار كەس و ئاوارە بوونی میلونان كەس و زەرر وزیانگەیاندی ئابووری بە دەیان میلیارد دۆلار بەرهەمی سیاسەتە هەلە و مڵحورییەكانی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی شكست خواردوویی عێراق بوو .لە ماوەی حوكمڕانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی ره‌های هێزه‌چه‌كداره‌كانی ئێراق، به زه‌بری هێز و به دڕنده‌ترین شێوه لێره‌و له‌وێ به‌ربووه وێزه‌ی مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێراق و قه‌سابخانه‌یه‌كی خولقاند و قه‌تلوعامی وای ئه‌نجامدا له سه‌رده‌م و رۆژگارانی دیكتاتۆره‌كانی پێشووی ئێراق رووی نه‌دابوو زه‌قتترینیان گولله‌بارانكردنی نوێژكه‌رانی مزگه‌وتی موسعه‌ب بین عومه‌یر و سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌ری دژه سوننه و كورده له دوای 10 / 6 / 2014 به ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درا و په‌رده‌ی له سه‌ر هه‌ڵماڵدرا، به داخه‌وه مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌یش وه‌ك پێویست له ئاست رووداوه‌كاندا نه‌بوون و به فیتی وڵاتێكی ده‌ره‌كی زیاتر به‌نزینیان به ئاگره‌كه‌دا ده‌كرد و ئاگری شه‌ڕیان به جۆشتر ده‌كرد جگه له مه‌رجعییه‌تی (سه‌ید حه‌سه‌ن ئه‌لێه‌رخی) نه‌بێت، دژ به‌و كارانه بوو دواتریش خۆی و هه‌وادارانیان باجه‌كه‌یان دایه‌وه و راوه‌دوونران، ئیتر ئه‌و فتوای مه‌رجه‌عییانه بووه جاڕدانی شه‌ڕ دژی سوننه و بنكه و مه‌ڵبه‌ندی وه‌رگرتنی خۆبه‌خشیان كرده‌وه و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی هه‌ندێ لایه‌نی دیار و به‌رچاوی شیعه كه خۆیان له ژێر عه‌مامه‌كاندا مه‌ڵاس دابوو، جبه‌و عه‌مامه‌یان لێ فڕێداو به‌رگی (جیش الشعبی) یان پۆشی ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر پێویسته هه‌موو شیعه چه‌ك هه‌ڵبگرێت به تایبه‌ت ئه‌ندام و هه‌وادارانی لایه‌نه‌كه‌ی خۆی، وه‌ڵامی هه‌ڵه‌یان به هه‌ڵه دایه‌وه، دڵنیاین مه‌رجه‌عیه‌ت به عه‌قڵانیه‌تی خۆی و بێ ریموتكۆنتۆل كاری بكردبا كار به‌م ئه‌ندازه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌و شه‌ڕه زیاتر كڵپه‌ی سه‌ند و ئاگره‌كه‌ی كوردیشی گرته‌وه ئیدی چ جای له به‌غدا گه‌نجانی كورد رفێندران و دواتر شه‌هیدكران یان به هۆی داعشه‌وه ئاگره‌كه‌یان له ماڵی كورد به‌ردا بێگومان ئێستایش وا چاوه‌نواڕ ده‌كه‌ین ئه‌م شه‌ڕه سه‌ری خۆیان ده‌خوا، چونكه سه‌راپا كورد دروشمی (كوردستان یان نه‌مان) یان به‌رز كردۆته‌وه، رووداوه‌كانیش راستی و ئاماژه به‌راییه‌كان ده‌خه‌نه روو، كورد ده‌ڵێ تاریكی شه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره.پێ هه‌ڵبڕینی مالیكی بۆی نه‌چووه سه‌ر و رۆژئاوا چیدیان قبوڵنه‌كرد كه هه‌ولێر به پێگه و مۆڵگه‌ی تیرۆریستان بزانێت چونكه كورد له شه‌ڕی سه‌ختتدا بوو، ئیدی ئاغاكانیشیان تیگه‌یشتن كه گڵۆڵه‌ی مالیكی به‌ره‌و لێژی ده‌ڕوا، بۆیه پشتیان تێكرد و له كورسییه‌كه‌ی غلۆریان كرده‌وه، مه‌رجه‌عیه‌تیش هه‌مان هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی.دوای ئەو هەموو تاوانكارییانە ، بەردەوام لە هەوڵی گەرٍانەوەی دەسەڵاتە و چەندین هاوپەیمانی پێكهێناوە و چەندین جار سەردانی ئێرانی كردووە ، بەڵام بەدڵنییاییەوە و گەرٍانەوە بۆ دەسەڵات مەحاڵە و پێوستە وەك تاونبارێكی جەنگ رووبەرووی دادگا بكرێتەوە .