سەربەخۆیی كوردستان ،ئەو مافە رٍەوایە دێتە دی

سەربەخۆیی كوردستان ،ئەو مافە رٍەوایە دێتە دی
بۆ ئەوەی روخی شەهیدان شاد بێت و ماندووبوونی پێشمەرگە و خەباتی دەیان ساڵە و گشت شۆرٍشەكان بە فێرۆ نەچێت ، پێوستە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بین.ئەو دەرفەتە زێرێنەی كەوا بۆ گەلی كورد بۆ سەربەخۆیی دەبێت وەك دڵ و گیانی خۆمان بیپارێزن و نەهێڵین لە دەستمان دەربچێت، چونكە دەبێت ئەوە بزانین زۆر لەو وڵاتانەی كە ساڵانێك دژی كورد بوون و زۆربەی زۆریان نەیاندەزانی گەلی كورد كێیە، ئێستا خۆشبەختانە پارێزەی مافی گەلی كوردن و هەوڵی سەندنەوەی مافی كوردو بەخاوەن دەوڵەت بوونی دەدەن، چونكە ئێستا ئاشكرایە لای یەك بە یەكیان كە گەلی كورد تەنیا داكۆكیكاری مافی ڕەوای خۆیەتی و چاوی لە خاكی هیچ وڵاتێكی دی نییە، ئەوەشیان بۆ دەركەوتووە كە گەلی كورد بە پێشمەرگە سەر بڵندەكانیەوە پارێزگاری لە خاكی كوردستان كردووەو شەڕی هەموو جیهانی كردو مەترسیی تیرۆری لە جیهان بەدوور خستەوە. بۆیە دەزانن سەربەخۆیی بۆ كوردستان ئاوەدانییە بۆ جیهان، نەك مەترسی وەك بیركردنەوەی جارانیان، هەروەكو چۆن لەپێشوازی و پەنێڵەكانی داڤۆس كە بارزانی بەشداری كرد، بە روونی جیهان پێشوازی تەنیا لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان نەكرد، بەڵكو پێشوازی لەسەرۆكێكی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد، سەرۆكێك فەرماندەو سەرۆكی هێزێكی گەورەی وەكو پێشمەرگە كە داستانی داعشی تێكشكاندو پارێزەری هەموو ئایین و ئایینزاو نەتەوەكانی ناوچەكەیە، هەر بۆیە تاكە زامنی كورد بۆ بەدیهاتنی سەربەخۆیی و دەربازبوون لەم هەموو قەیرانە، بارزانی-یە، هەروەكو چۆن پێشمەرگەو فەرماندە سەربازییەكان بەجیاوازی حزب و ناوچەو بیروباوەڕەكان دركیان بەو راستییە كردووە كە ئەو سەرفرازی و سەركەوتن و شكۆیەی كورد لەدنیای پێشكەوتوودا بەدەستهاتووە، لە رێگەی بارزانی و خوێنی شەهیدانەوە بووە، هەرواش دڵسۆزانی گەلەكەمان باش دەزانن بارزانی لەگەشتەكانیدا شكۆی دەوڵەتی كوردستان نیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات و ئەوەش دەخوازێت هەمووان پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بین بۆ گەیشتن بە ئامانجەگەورەكەمان.

خەیاڵی نەیارانی كورد خاوەن جارێكی تر پێی گڵاویان بنێنە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان ، چونكە ئیتر سەردەمی ژێر دەستی و چەوسانەوەی میللەتی كورد بە سەر چوو كات كاتی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە .ئەوخاكەی‮ ‬بەخوێن بەدەست هاتوەو قوربانی‮ ‬بۆ دراوە دەبێتەوە موڵكی‮ ‬كوردو جارێكی‮ ‬ترداگیركردنەوەی‮ ‬دەبێتە شتێكی‮ ‬مەحاڵ و زەمانەتی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كورد وەك‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬گرنگ لەهەرهێرش ومەترسی‮ ‬یەك دراوە،بەواتایەكی‮ ‬تركێشەی‮ ‬گێرانەوەی‮ ‬خاك تا ئاستێكی‮ ‬زۆرباش هەنگاوی‮ ‬بریوە،دەتوانین بڵێن بەشێك لەسایكس بیكۆ هەمواردەكرێتەوە،هەمووئاماژەكان بەوئاراستەیەن،كەخۆری‮ ‬كورد لەگەشانەوەیەكی‮ ‬تەواودایەوسۆزی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزو وڵاتانی‮ ‬خاوەن سەنگ و بریاربەدەست بەسوودو قازانجی‮ ‬كوردە،لەمیانی‮ ‬كۆربەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬داڤۆس زۆرترین وگرنگ ترین دیدارو لۆبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دبلۆماسی‮ ‬دەكرێ بۆپشتگیری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەودیدارو گفتوگۆیانەی‮ ‬لەوێ لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك دەكرێن كاریگەرو بەهەمدار دەبن،‮ ‬لەسەر پارتە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان پێویستە بەیەك گوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆ دەنگیەكی‮ ‬تەواوپاڵپشت و هاوكاربن بۆ رێكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردوكاراتركردنی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخیی‮ ‬كوردستان،بۆئەمەش لەسەرهەمووپارتەكوردی‮ ‬یەكان پێویستە قوربانی‮ ‬بەداخوازی‮ ‬یەكانیان بدەن ودەست بەرداری‮ ‬بەشێك لەپاكێچ و داوا حزبییەكانیان بن بەحزبەكەی‮ ‬خۆشمانەوە،لەپێناو گەیشتنی‮ ‬گەلەكەمان بە كەناری‮ ‬ئارام كەخەونی‮ ‬سەدان ساڵەی‮ ‬میللەتەكەمان و دەریایەك خوێنی‮ ‬پاكی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬نیشتیمانە‮. و لە سەر ئەو بنەمایەش دەوڵەتی كوردستان دادەمەزرێت و بۆ هەتا هەتایە داگیركەران و كۆێلەكانیان ریسوا دەبن .

میللەتی كورد دەیان ساڵە تێدەكۆشێت بۆ گەیشتن بە ئاواتەكانی لە نێویشیاندا پرسی سەربەخۆیی كوردستان كە هیچ گومانی تێدانییە مافێكی رٍەوایە ، بۆیە پێوستە هەموو هێزەكان بەرپرسیاریەتی بگرنە ئەستۆ و بەهانە و خۆ دزینەوە خیانەتە لە خوێنی شەهیدان و ماندووبونی پێشمەرگەقارەمانەكان . دەبێت هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆشش بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وای سیاسی له‌ پێناو خزمه‌ت كردنی نیشتیمان ،بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر خوێندنه‌وه‌یه‌كی راست و درووستمان بۆ چه‌مكی ژیانی سیاسی هه‌بێت هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موولایه‌نه‌كان به‌بیرو هزرێكی تازه‌ و تێگه‌یشتن بۆ لایه‌نی به‌رێوه‌بردن و حوكم داری خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن .له‌ ئێستا دا باروودۆخی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی گۆرانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دایه‌ هه‌ر بۆیه‌ هه‌ق وایه‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گیانێكی له‌خۆ بردوانه‌ ده‌ستی یه‌كبگرن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و بریاردان له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆم و سه‌روه‌ری بۆ كوردستان ،مێژوو سه‌لماندویه‌تی به‌فیرۆ نه‌چونی خۆینی شه‌هیدان و مانه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌نده‌ به‌برایه‌تی و ئاشته‌وایی ،سه‌ره‌نجام حوكمێكی كوردی خزمه‌ت گوزارو دادپه‌رووه‌ر دێته‌ كایه‌وه‌ .هه‌روه‌ها ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كانیش تێبگه‌ن كه‌ كورد بوون به‌رزتره‌ له‌ حزبی بوون ،ده‌بێت حزبی بونیش له‌ خوار دیدگایه‌كی نیشتیمان په‌روه‌ری بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواجار هه‌موومان له‌كه‌شتێك داین تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ رزگار بوون له‌و زه‌ریا هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌ بێبه‌زه‌یه‌ یه‌كگرتووی و ته‌بایی هه‌موومانه‌ له‌ئاست پرسه‌ نیشتمانیه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تیا چوونیشی له‌ ئه‌ستۆی هه‌موومانه‌ و خۆ دزینەوە لە بەرپرسیاریەتیی مێژوویی لە هەمبەر میللەتەكەمان خیانەتە خوێنی شەهیدان و خەباتی دەیان ساڵەمان ..
Top