بزووتنەوەى گۆڕان لە دادگا سکاڵا لەسەر کاکە حەمەی حاجی مەحمود تۆمار دەکات، نەوشیروان مستەفا لە بەریتانیاوە بڕیاریدا سۆما و نمای کوڕی بە خۆبەخش بکاتە پارێزەری بزووتنەوەى گۆڕان، بۆ ئەو مەبەستەش سۆما و نما بە بۆینباغ و قۆندەرەی بۆیاغ کراوەوە بۆ گەڕانەوە ئامادەکاری دەکەن، شەهید عەتای کوڕی کاکە حەمەش بۆتە پارێزەری باوکی، بۆ ئەو مەبەستەش شەهید عەتا ئەدیداس و مێزەرە خوێناویەکەی دەنێرێتە ناو هۆڵی دادگا، جا ئەگەر دادگا بە یاسای چەواشەکاری و گەوجاندن لە ژێر کاریگەری هەڵاتندا بەڕێوە بچێ، بزووتنەوەی گۆڕان کەیسەکە دەباەوە، خۆ ئەگەر بە یاسای سەنگەر و بەرگری کردنیش بێت لە کوردستان، ئەوا کاکە حەمە سەرکەوتوو دەبێت لە بردنەوەی کەیسەکە، با چاوەڕوان بین و بزانین دادگا پەیڕەوی کام یاسا دەکا و کامیان کەیسەکە دەباتەوە.