بۆ ئەوانەی لە ئاست مالیکی بێدەنگن
February 2, 2017
وتار و بیروڕا
نوری مالیکی تاکلایەنە گوتی: کورد سەربەخۆیی ناوێ، دیارە پشتی بە رێککەوتن و هەڵوێستە شەرماویەکانی ئێوە قایمە، هەر بۆیەش بێدەنگیتان هەڵبژارد و زمانی کوردایەتیتان لە گۆ کەوت، گوێی کوردایەتیتان ئاخنی و چاوی کوردەیەتیتان نایە سەریەک، کاتێکیش سەرۆک بارزانی گوتی: بۆ سەربەخۆیی کوردستان راپرسی دەکەین، ئێوە دەنگتان هەڵبڕی و سەنگەرتان لە بڕیاری گەل گرت، بۆیە یارمەتیتان لێوەردەگرم و دەڵێم: نەدەبوایە بەناوی هەموو کوردەوە بەڵێنی چوونەوە باوەشی عرووبە بە نوری مالیکی بدەن.
نوری مالکی گوتی: کورد خۆشگوزەرانی دەوێ، ئێوەش دەڵێن: دەوڵەتی بێ مووچەمان ناوێ، ئەو هاودەنگی و هاوڕابوونەى ئێوە و مالیکی ناچارم دەکات بێ روخسەت وەرگرتن پێتان دەڵێم: تەنها دەوڵەتی کوردی خۆشگوزەرانی بۆ کورد دێنێ، مووچە بڕینی نوری مالیکی و بێدەنگی ئێوەش لە ئاست لێدوانەکانی، بۆ رێگری کردنە لەو خۆشگوزەرانیەی دەوڵەتی کوردی دابینی دەکات.
نوری مالیکی دەڵێ: بارزانی بە کام یاسا سەربەخۆیی رادەگەیەنێ، منیش دەڵێم: بە یاسای رەتکردنەوەى ژێردەستەیی.