گرنگی ریفۆرم چیە ....

گرنگی ریفۆرم چیە ....
ـ هەموو حزبێکی سیاسی پێویستی بە ریفۆرمی نێو خۆیی هەیە بۆ ئەبدەیت کردن و رێکخستنەوەی دیسپلینی کاری خۆی ؛
لە چی کاتێکدا حزب پێویستی بەریفۆرم هەیە ؟
وەک لە زۆرینەی پەیرەو پرۆگرامی حزبەکاندا هاتووە ، دەبێت (٤) ساڵ جارێک گۆنگرە و کۆنفرانس ئەنجام بدرێت گەر بارو دۆخ لەباربێت ، هەرحاڵەتێک هاتەپێش و بووە هۆی دواخستنی ئەو پرۆسە ، حزب بۆی هەیە ساڵێک ئەو پرۆسە دوابخات ، پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشەنگە لە جێ بەجێ کردنی پەیرە و پرۆگرامی حزبی خۆی ، بەهۆی شەری دژ بەتیرۆرستانی داعش و چەند بەربەستێک نەیتوانی ئەو پرۆسە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدات ؛
لە ئێستادا پرۆژەیەکی نوێی چاکسازی نێو خۆیی حزب لەبەردەستەو بریارە لەداهاتوویەکی نزیکدا بچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە ؛
بەدیدی من ریفۆرمی نێو خۆیی حزب باشترین بەدیلی کۆنگرە و کۆنفرانسە ، بەمەرجێک لە بەرژەوەندی حزب بێت نەک تاکەکەسی ، وەک هەمووان دەزانین لە کۆنگرە و کۆنفرانس چەند بەرێزێک بەرپرسیارێتیان وەرگرد وەک پێویست لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدا کارو بەرپرسیارتیان ئەنجام نەدا ، لە هەر ئۆرگانێکی حزبی کاریان کردبێت سەرکەوتوو نەبوون ؛
بۆ یە پێویستە لە دوای ئەنجامی ئەو چاکسازیە ، لە چەند مانگی ڕابردوو ئەنجامەکانی لەئاست چاوەڕوانی کادرانی خوارەوەبێت بەڕێژەیەکی باش ، لە ئێستادا ئەو بەڕێزانەی بەمەرکەزی دادەنرێن و پۆستیان پێدرا ، دەبێت کادری گەنج و ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و کەسانی شارەزای بوواری سیاسەتی سەردەم بن ، چۆنکە پارتی چی لە ڕوویی ناوخۆیی حیزب یان لە دەروە گەورەترو بەرچاوتربووە وەک دەسەڵات بۆیە پێویستی بە کەسانی بەهێزو خاوەن بڕیاری جدیە ؛
هەرچەن زانیارەکانی ناوەڕۆکی پرۆژەکە بەنهێنی ماوەتەوە ، بەڵام پێویستە ئەم چاکسازیە شۆربێتەوە بۆ هەموو ئۆرگانەکانی حزب ، تەنها لە ئاستی قیادە و سەرکردایەتی نەبێت ؛
چونکە هەمووان چاویان لە کادرانی پارتیە داینەمۆی هۆشیار کردنەوە و تێگەیاندی خەڵک و میللەتبن ، دەبێت هەربەڕێزێک لە پۆستێکدا دانرا بۆ خزمەت کردن ، لە ئاست گەورەی و متمانەی پارتیدابێت .
Top