یادی ئیدریس بارزانی و پەیڤێکی کورت
February 1, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی من لەو چەند جار بە خزمەت گەیشتنەی لێی فێر بووم و دەمەوێ لە یادی کۆچی دواییدا بیڵێم: ئیدریس بارزانی پێچەوانەی زۆرێک لە سیاسی و سەرکردەکانی ئێستا و رابردوو، سیاسەتی لە هەڵوێستی شۆڕشگێڕیدا وێنا دەکرد، هەڵوێستی شۆڕشگێڕیشی لە بڕوا بە خۆبووندا پێناسە دەکرد، بڕوا بە خۆبوونیشی لە ئاستی پێشکەوتنی هزر و بیری کوردایەتیدا چڕ دەکردەوە، هەموو ئەوانەش زادەی ئەو ژینگە سیاسی و شۆڕشگێڕی و نەتەوەییە بوون کە ئیدریس بارزانی تێیدا پەروەردە کرابوو، بۆیە کوچی دوایی نەک هەر بۆ پارتی خەسارەتێکی گەورە بوو، بەڵکو کەلێنێکی وای خستە ناو بزووتنەوەى رزگاریخوازی کورد کە پڕ کردنەوەى زەحمەتە.