کۆرد بە درێژایی قۆناغەکان قوڕبانی دەستی ڕەشی تیرور بووە بۆچی؟

کۆرد بە درێژایی قۆناغەکان قوڕبانی دەستی ڕەشی تیرور بووە  بۆچی؟
کۆرد وەک نەتەوە بەدرێژایی قوناغەکان تیرور کراوە لە لایەن دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکەو و ڕێکخراوە تیروریستیەکان و هەردۆکیان چ دەوڵەت و چ ڕێکخراو ئامانجیان یەک ئامانجە ئەویش سڕینەوەی غەیری خۆیانە .

سەدان ساڵە کورد وەک نەتەوە لە ڕۆی مادی ومەعنەوی و ێینسانی تیرور دەکرێت لە هەمو لایێکەوە ، دۆزی نەتەوەی کۆرد بە چەشنێک پەلامار دراوە لە لایەن دەوڵەتە عەرەبی و ێیسلامیەکان و ڕێکخراوەە توند ئاژۆکان وێنەی پەلامارەکانیان بە ئەستەم بەرچاو دەکەوێت لە مێژووی مروڤایەتیدا هیچ نەماوە دەرحەق بەکۆردو خاکی پیرۆزی کۆردستان نەکەن، ئامانجیان قڕکردنی کورد بووە بە یەکجاری لە سەر بنەمای ئەقڵیەتێکی سیاسی بۆگەن کە ئەویش ئەقڵیەتی سیاسی شوفینی و ڕەگەزپەرستی بووە کە تا وەکۆ ێیستا زاڵە بەسەر دۆژمنانی کۆردو کوردستاندا هەر بویە پڕوسەی بەرەو پێشڤەچۆنی دۆزی کۆرد سەدان ساڵە دوا کەوتووە و نەیتوانیە ئامانجی حوی بپێکێت و ببێتە خاوەن کیانێکی سەربەخۆ بە حۆی کە مافێکی سروشتی حویەتی.

بێجگە لە دوژمنە سەرسەختەکانمان لە ناوچەکە بە داحەوە حۆشمان دۆژمنی خۆمانین لە نێو حۆدا یەکڕیزو و تەبا نین ،خاوەنی یەک گۆتاری سیاسی نین بە تایبەت لە سەر مەسەلە نەتەوەییە چارەنوسازەکان ،وانەو پەندمان لە ڕابردۆی خوێناوی خۆمان وەرنەگرتووە هێشتاش هندێ حزب و کەسو باڵی سیاسی هەن لە کۆردستان نەک هەر لایان داوە لە ڕێکای ڕاستەقینە بەڵکۆ زیاتر لە نەیارانی کۆرد هەوڵ دەدەن دۆزی ڕەوای کۆرد لە ناو بببەن و پڕوسەی سەربەخویی کۆردستان بسڕنەوە لە ئەرزی واقع دا و بە شێوەیێکی هاوتەریب لە گەڵ دۆژمن و نەیارانی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکەن کۆردو؟کوردستان بخەنە ژێر هەژمۆنی بەرەی تیروریستان و دەوڵەتە دیکتاتورەکانی ناوچەکە مان و،چەپڵە بۆ مالیکی و ئەسەدو ێیران لێدەدەن دژ بە دوزە ڕەواکەمان .

نوشیروان و دارودەستەکەی و چەند کەسانێکی نێو یەکیەتی نیشتمانی و لەولاش پەکەکە و پەیەدە کە ئەمانە کاتی خۆی لە شاخ هەڵگری دروشمی سەربەخویی کۆردستان بوون بەڵام هەر ئەوکاتیش درویان لە گەڵ ڕۆڵەکانی نەتەوەی کۆردیان کردووە چۆنکە ئەگەر ڕاستگۆ بونایە لە گەڵ نەتەوەو نیشتیمانکەیان ئەمڕۆ بەرگریان لە ئەجندای سیاسی دۆژمنانی کۆردو کوردستانیان نەدەکرد و سەنگەریان لە پڕۆژەی سەربەخویی کردستان نەدەگرت ،ئەوانیش هاوشانی پارتی وبارزانی بەرگریان لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی کۆردیان دەکرد .

نازانم ئەمانە چون شەرم لە خوێنی شەهیدانی کۆردستان ناکەنە وە سەدان هەزار کەس بە درێژایی قوناغەکان لەسەر دەستی هەمان ئەو ئەقڵیەتە سیاسیە بۆگەنە ی کەتاکۆ ێیستاش بەردەوامەو نەگۆڕڕاوە بۆنەتە قۆڕبانی ئەم نەتەوە وئەم خاکە لە پێناو سەربەرزی کوردو کۆردستاندا ،چۆن شەرم لە کیمیاباران و ئەنفاڵکراوەکان و هتد ناکەنەوە ئەدی هەمۆ ئەم شەهیدۆ ئەنفالکراوانە لەوانە نەبون کە ئەمڕۆیان دروست کردۆ و دۆزی کۆردیان کەیاندە ێێرە ئەی بوچی ئەمڕۆ خیانەت لە خوێنی ئاڵی ئەوان دەکەن ، ئامانجی ئەوان هەمان ئەو ئامانجەی ئەمڕۆیە کە بارزانی هەوڵی بۆداوەو و هەوڵی بۆدەدات بۆچی بارزانی بە ئامانج دەگرن مەگەر سەربەخوبوونی کۆردستان بۆ ێێوەش نیە .

شەرم بکەن لە خۆتان بازور دور نەڕوین ئەدی یەکی شوباتتان لەبیر جووە کە لە یەک کاتدا سەدان کوردپەروەرۆ دڵسۆزی وڵاتەکەمان بونە قوڕبانی دەستی ڕەشی تیرور ئەی ئەوانەی ێێوە ئەمڕۆ چەپڵەیان بۆ لێدەدەن جیاوازیان جیە لە گەڵ ئەوانە ی کە لە یەکی شوباتدا ئەو کارەساتە دڵتەزێنەیان خوڵقاند .

لە کۆتایی دا داواکاریم ئەوەیە لە هەمو دڵسوزان و کۆرد پەروەرانی وڵاتەکەم لە دەرەوەو ناوەوە پاڵپشتی پڕۆژەی سەربەخویی کۆردستان بکەن بە ڕێبەرایەتی بارزانی چۆنکە تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگاربۆنمان لە ئەقڵیەتی سیاسی ڕەگەزپەرستی ناوچەکە ودوبارە نەبۆنەوەی ئم جورە کارەساتانە بەسەر نەتەوەکەماندا و ڕیسوا کردنی هەمۆ ئەوانەی کە ئەمڕۆ هاوشانی ئەڤڵی دیکتاتوری و تیروریستی هەوڵ دەدەن دۆزی کۆرد جارێکی تر بکەنە قوڕبانی مەرامی گڵاوی دۆژمنان و ناحەزانمان لە پێناو بەرژوەندیەکی ته سکی حزبی و تاکەکەسی دا.
Top