هەرچەندە كە سەرەتای دامەزرانی حەشدی شەعبی بۆ مەبەستی تێك شكاندنی ئەو دوژمنە گەورەیە بوو كە تەواوی جیهان لە سەری كۆك بوون هەر بۆیەش دامەزراندنی هێزی خۆبەخش لە پێناو شەری تیرۆر دا زۆر دەنگی لە رووی پێكهاتەكەی لێنەكەوتەوە بەڵام سەرپەرەستی ئەو هێزەلەلایەنی ووڵاتەكی ئیقلیمی دیاریكراو ئەوتاوانانەی كە لەناوچە سوننی نشینەكانی نەینەوەای لێكەوتەوە هەست بەمەترسییە كانی ئەو گروپە میلیشیایە كرا هەر بۆیەش هەموو دامەزراوەكان و رێكخراوەكان لە بواری مافی مرۆڤ لە بارەی ئەو میلیشیایانە هاتنە سەر خەت بەڵام ئەو گروپانەكە تایبەت بە جەمسەرەكی دیاریكراو نینلە لایەكی ترەوە هەندەك هێز لەوانە بۆ مەبەستی یەكلاییی كردنەوە حیساباتی شەحسی خۆیان دروست بوون بەڵام لە كۆی گشتی پرۆسەكە لە چوار چیوەیەكی مەزهەبگەرایی تۆخدا دروست بوون و ئەوەی كە تەنیا ئەو گروپانە لە سەری كۆكن پاراستنی بەرژەوەندییەكانی شیعەگەراییە لە ناوچەكە ،هەرچەندە كە ئەوش سەرچاوەكەی بۆ سەرەتای شۆرەشی ئیسلامی ئێران لە سەردەمی دامەزراندنی سوپای پاسداران و قەتڵ وعامە بە ناو بانگەكەی كوردستانی رۆژ هەڵات كە بە شەری سێ مانگە ناوی دەركرد و رێبەری كۆماری ئیسلامی فتوای جیهادی لەو بارەیەو دەركرد لە لایەكی ترەوە ئارمانجەكانی ئەو گروپانە هەر وەك لە ستراتیجی سوپای پاسدارانەوە بوو یەكلاییی كردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە رێگەی هێز چ لە ناو خۆ و چە لە دەرەوە( بە هێزەكانی برون مەرزی) ناوزەد كراون و لە سەردەمی شەری ناوخۆییش لە چوارچێوەیقودس و قەرارگای رەمەزان لە كوردستانی باشوور دەوری نەرینی یان گێرا هەرچەندە كە لە سنووری زۆنی زەرد نەیانتوانی چاڵاكی بنوینن بەڵام لە زۆنی سەوزی پێشوو توانییان لە درێژەی رێككەوتنیان ڵەگەڵ لایەنەكی دیاری كوردستان سەرەرای تۆپباران كردنی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە باشوور، كوردەكانی رۆژهەڵات بكەنە ئامانج وبە لە بەرچاو گرتنە ئەو راستییەی كە حەشدی شەعبی درێژكراوەی هەمان ئایدئۆڵۆژییایە زۆر بە ئاسانی دەتوانین لەو مەترسییانەی تێبگەین كە ئامانج لە دامەزراندنیان ستراتیجەكی درێژخایەنە كە لە چوارچێوەی نەمانی داعش دا ناوەستیت هەربۆیەش لە قۆناغەكانی ئەو پیلان گێرییە دا فرمێسكی تیمساح بۆ كوردانی ئێزدی دەرێژیت،