بۆ چی سەرۆك بارزانی، كراوەتەوە ئامانجی نەیارانی كورد

بۆ چی سەرۆك بارزانی، كراوەتەوە ئامانجی نەیارانی كورد
گەر بە وردی سەرنج بدەین ، زۆرترین هێرشی چەواشەكاری و میدیایی و نەیارانی كورد و كۆیڵەكانیان بەرەوورووی سەرۆك مسعود بارزانییە ، ئامانجەكەشی روون و ئاشكرایە ، ئەویش بۆ پاشگەزنەبوونەوەی بەرێزیانە لە مافەرەواكانیی كورد .هەروەها لە سەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، سەرۆكی هەرێم ، هێژا مسعود بارزانی بە كەسایەتێكی شیاو دەزاندرێت بۆ ئەم پۆستە، چونكە ئەوەی سەرۆك دەیكات جێگای ستایشی زۆربەی سەرۆكی وڵاتان و خەڵكی دونیایە، كە چۆن لەگەڵ حكومەتێكی وەكو حكومەتی عێراق دەتوانێت مامەڵە بكات، كە تا ئێستاش بە جۆرەها شێواز دژایەتی گەلی كورد دەكات، پەیوەندی سەرۆك لەگەڵ زۆربەی سەرۆكی وڵاتانی دونیا لە ئاستێكی بەرزدایە، ئەمەش لەم دوایانە زیاتر دەركەوت، كە چۆن لە كاتی هێرشەكانی داعش بۆسەر هەرێمی كوردستان، هاتنە سەر خەت و یارمەتی هێزی پێشمەرگەو گەلی كوردیاندا، گەر هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی نەبووایە دەكرا بارودۆخەكە زۆر خراپتر بووایە، بەڵام هەوڵەكانی ئەو وایكرد كەوا كۆبانێش لە دەستی داعش ئازاد بكرێت و پێشمەرگەش لە باشوورەوە بچێت لەوێ‌ بەرگری بكات و قوربانی بدات و بە خوێنبەخشینی پێشمەرگە و سەرپەرشتی راستەو خوێی بەرێزیان سنووری كوردستان دیاركرا .. لە ئێستادا پێویستیمان بە سەرۆك بارزانیە، چونكە بۆ داكۆكیكرن لە مافی گشت لایەك باشترین كەسە، بۆ ئایینی ئیسلامیش كەس ناتوانێت پیرۆزی ئایین بشێوێنێت، چونكە لە هیچ كەسێك قبووڵی ناكات، سەرۆك خۆی بە سەرۆكی كەمە نەتەوەییەكان و بۆ ئافرەتان و قوتابیان و لاوان و مامۆستایان و گشت چین و توێژەكان، خەمخۆرترین كەسە خەمەكانیشی لە خەمی هەمووانمان زیاترە، چونكە ئەو سەرۆكی هەرێمە، ئەم سەرۆك هەرێمەشمان بەردەوام بە جل و بەرگی كوردی و جامانەكەی سەری شانازی بە كوردبوونی خۆیەوە دەكات، مەگەر بۆ سەردانێكی فەرمی دەرەوەی وڵات نەبێت سەرۆك جگە لە جلی كوردی جلی تری نەپۆشیووە، ئەمەش دەریدەخات سەرۆك چەندە لە خەمی ناسنامە و مێژوو فەرهەنگی نەتەوەی كورد و بەدیهێنانی مافەرٍەواكانی كورد و بەتایبەت پرسی سەربەخۆیی كوردستانە ..


ئیتر ئەو سەردەمانە بە سەر چوو كە كورد بە هاووڵاتیی پلە دوو و ژێر دەستی داگیركەرٍان بێت و بێ‌ بەش بكرێت لە هەموو مافەكانی . ئیتر كاتی ئەوە هاتووە هەموو لایەك دەست لە ناو دەست بەرەو بە دەستهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێین .ئاساییە ناحەزانی كورد لە هەر شوێنێك بە هەر جۆرە چەكێك لە دژی نەتەوەی كورد بوەستنەوە، لەبەر ئەوەی دوژمنن، دوژمنیش هەموو دەم بیر لە وەشاندنی گورز دەكاتەوە لە نەیارەكەی، بۆیە ئەو هێرشە راگەیاندنەی نەیاران و كۆیڵەكانیان لە دژی كورد دەیكەن، شتێكی چاوەروان كراوە ، چونكە كورد قۆناغی ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی تێپەرٍاندووە و بەخوێنی خۆی سنوری كوردستانی دەستنیشانكردووە، هەروەها دروستكردنی كێشەی ئابووری بۆ كوردستان و هەوڵ دان بۆ نانەوەی دووبەرەكی‌و لێكترازاندنی نێو ماڵی كوردیش دەدەن و چاوەروانكراویشە كە بیر لە كردەوەی زۆر مەترسیدارتریش بكەنەوە. ئەگەر كوردستان پێگەیەكی بەهێزی لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی دروست نەكردووە، بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر فریای هەڵگرتنەوەی فەرشی سوور ناكەوێت لەبەر هاتنی سەرۆك و شاندی سیاسییەكانی وڵاتانی جیهان.تەواوی ئەو كێشانەی ئێستا لە ئارادان هەموویان كاتین، كورد هەنگاوی زۆر جددی بەرەو ئامانجە گەورەكە دەنێت، چیتر داهاتووی كورد لە تاران و بەغدا و ئەنكەرا بڕیاری لەسەر نادرێت، بەڵكو داهاتووی كورد لە هەولێر بڕیاری لەسەر دەدرێت و سەربەخۆیی كوردستانیش مسۆگەرە..

هەمووئاماژەكان بەوئاراستەیەن،كەخۆری‮ ‬كورد لەگەشانەوەیەكی‮ ‬تەواودایەوسۆزی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزو وڵاتانی‮ ‬خاوەن سەنگ و بریاربەدەست بەسوودو قازانجی‮ ‬كوردە،لەمیانی‮ ‬كۆربەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬داڤۆس زۆرترین وگرنگ ترین دیدارو لۆبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دبلۆماسی‮ ‬دەكرێ بۆپشتگیری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەودیدارو گفتوگۆیانەی‮ ‬لەوێ لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك دەكرێن كاریگەرو بەهەمدار دەبن،‮ ‬لەسەر پارتە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان پێویستە بەیەك گوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆ دەنگیەكی‮ ‬تەواوپاڵپشت و هاوكاربن بۆ رێكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردوكاراتركردنی‮ ‬هەنگاوەكانی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخیی‮ ‬كوردستان،بۆئەمەش لەسەرهەمووپارتەكوردی‮ ‬یەكان پێویستە قوربانی‮ ‬بەداخوازی‮ ‬یەكانیان بدەن ودەست بەرداری‮ ‬بەشێك لەپاكێچ و داوا حزبییەكانیان بن بەحزبەكەی‮ ‬خۆشمانەوە،لەپێناو گەیشتنی‮ ‬گەلەكەمان بە كەناری‮ ‬ئارام كەخەونی‮ ‬سەدان ساڵەی‮ ‬میللەتەكەمان و دەریایەك خوێنی‮ ‬پاكی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬نیشتیمانە‮. و لە سەر ئەو بنەمایەش دەوڵەتی كوردستان دادەمەزرێت و بۆ هەتا هەتایە داگیركەران و كۆێلەكانیان ریسوا دەبن .

پێوستە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بین.ئەو دەرفەتە زێرێنەی كەوا بۆ گەلی كورد بۆ سەربەخۆیی دەبێت وەك دڵ و گیانی خۆمان بیپارێزن و نەهێڵین لە دەستمان دەربچێت، چونكە دەبێت ئەوە بزانین زۆر لەو وڵاتانەی كە ساڵانێك دژی كورد بوون و زۆربەی زۆریان نەیاندەزانی گەلی كورد كێیە، ئێستا خۆشبەختانە پارێزەی مافی گەلی كوردن و هەوڵی سەندنەوەی مافی كوردو بەخاوەن دەوڵەت بوونی دەدەن، چونكە ئێستا ئاشكرایە لای یەك بە یەكیان كە گەلی كورد تەنیا داكۆكیكاری مافی ڕەوای خۆیەتی و چاوی لە خاكی هیچ وڵاتێكی دی نییە، ئەوەشیان بۆ دەركەوتووە كە گەلی كورد بە پێشمەرگە سەر بڵندەكانیەوە پارێزگاری لە خاكی كوردستان كردووەو شەڕی هەموو جیهانی كردو مەترسیی تیرۆری لە جیهان بەدوور خستەوە. بۆیە دەزانن سەربەخۆیی بۆ كوردستان ئاوەدانییە بۆ جیهان، نەك مەترسی وەك بیركردنەوەی جارانیان، هەروەكو چۆن لەپێشوازی و پەنێڵەكانی داڤۆس كە بارزانی بەشداری كرد، بە روونی جیهان پێشوازی تەنیا لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان نەكرد، بەڵكو پێشوازی لەسەرۆكێكی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد، سەرۆكێك فەرماندەو سەرۆكی هێزێكی گەورەی وەكو پێشمەرگە كە داستانی داعشی تێكشكاندو پارێزەری هەموو ئایین و ئایینزاو نەتەوەكانی ناوچەكەیە، هەر بۆیە تاكە زامنی كورد بۆ بەدیهاتنی سەربەخۆیی و دەربازبوون لەم هەموو قەیرانە، بارزانی-یە، هەروەكو چۆن پێشمەرگەو فەرماندە سەربازییەكان بەجیاوازی حزب و ناوچەو بیروباوەڕەكان دركیان بەو راستییە كردووە كە ئەو سەرفرازی و سەركەوتن و شكۆیەی كورد لەدنیای پێشكەوتوودا بەدەستهاتووە، لە رێگەی بارزانی و خوێنی شەهیدانەوە بووە، هەرواش دڵسۆزانی گەلەكەمان باش دەزانن بارزانی لەگەشتەكانیدا شكۆی دەوڵەتی كوردستان نیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات و ئەوەش دەخوازێت هەمووان پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بین بۆ گەیشتن بە ئامانجەگەورەكەمان.

لە چەندین كۆنفرانس و پەیامی نێودەوڵەتی سەرۆك بارزانی، جەختی لە سەر پۆست و پایەكان كردووەتەوە كەوا بۆ چ ئامانجێكە ،ئەوەی لایی بەرێزیان گرنگ و ستراتیژییە گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان و چەسپاندنی سەربەخۆیی كوردستانە و گەیاندنی كەشتییەكە كە دەیان ساڵە لە نێو تۆفان و رٍەشەباوە لە نێو زەریاكان تووشی دەیان كارەسات و ترس بۆتەوە بۆ كەنارٍی ئارٍامی و دڵنیایی.لە دۆخی ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی بە بڕیاری چارەنووسسازی یەكلاكەرەوە هەیە، وەك چۆن لەم دۆخەی دوای شەڕی داعش پەیدا بوو، كە روون بوو چەندە سەرۆكی هەرێم هەم بەرپرسیارانە دەسەڵاتەكانی بەكارهێنا و رێگەی لە داگیركردنەوەی كوردستان گرت ، بە تایبەت لە نموونەی ناردنی پیشمەرگە بۆ رۆژئاوای كوردستان كۆبانێ. بەڵام گرنگتر لەمە، پەیوەندی پتەوی راستەوخۆیی سەرۆك بارزانی بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و گشت پارچەكانی تر . بۆیە دەبێت لەخۆمان بپرسین ئەگەر سەرۆكی هەرێم ئەو دەسەڵاتەی نەبووایە كێ و كامە دامەزراوە ئەو بڕیارانەی لە كاتێكی پێوانەی و راستەوخۆ دەردەكرد؟ دەكرێت وابگوترێت كە پەرلەمان دەبووایە ئەمەی بكردایە، بەداخەوە، لێرە دیسان تێكەڵییەك و نالێكچوونێك هەیە لە نێوان مامەڵەكردن لەگەڵ بڕیاری سیاسی یەكلاكەرەوە لە لە نێوان هەرێمەكان و دەوڵەتەكاندا. بۆ نموونە، دەكرێت وەزیری بەرگری/پێشمەرگە و دەرەوە وەها بڕیارێك بدات، بەڵام چونكە هەرێم وەزیری دەرەوەی نییە نەدەبوو لە لایەك بە بێ سیستەمی سەرۆكایەتی نە بڕیارەكان دەدران و نە پەرلەمانیش لە كاتێكی پێوانەیی و راستەوخۆ دەیتوانی فرمان دەربكات. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كورد نەك پێویستی بە سەرۆكێكی دەسەڵات فراوانە، كە بەلایەنی كەم سەركردەی هێزە-چەكدارەكان بێت، بەڵكو باشە پێرۆی سەرۆكایەتی رەها بێت لە رووی سیاسەتی نەتەوەیی وئاسایشی نیشتیمانی و نەتەویی و سیاسەتی دەرەوەش تا كو بتوانێت بە سانایی مامەڵە لەگەڵ پێشهات و دۆزی كورد بكات ..
Top