دژایەتی کردنی بارزانی و پارتی دیموکراتی کۆردستان بوچی؟

دژایەتی کردنی  بارزانی و پارتی دیموکراتی کۆردستان بوچی؟
زور جار لە وتارەکانی پێشووم دا ئاماژەم بە ڕۆڵ و خەباتی بارزانی کردووە و ئامانجی بارزانی لە درێژایی تەمەنی تا بە ئەمڕۆ ش تەنها ڕزگارکردنی دۆزی ڕەوای کورد بووە لە ناوچۆن کە ئەویش خۆی لە بەرپاکردنی دەو،ڵەتێکی سەربەخۆ بۆ نەتەوەکەی دەبینێتەوە و ە هیچ کات بارزانی موساوەمەی لەسەر دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی نەکردووە و ناکات بویە هەمو جار ئەوە دەڵێمەوە کە دۆزی کۆرد لە دەستێکی ئم مین دایە .

ڕێزدار بارزانی لە بارەی پڕۆژەی سەربەخویی کۆردستان هەڵوێستێکی نەگۆڕی هەبووە و هەیە و دەبێت و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی چ لە خەباتی چەکداری دا بۆبێت یان شارستانی بە باوەڕێکی پۆڵایینەوە بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی ڕوڵێکی کاریگەری هەبووە و هەیە بویە ئەمڕۆش بارزانی هەمۆ هەوڵەکانی حۆی خستووەتە گەڕ بۆ دەرباز کردنی دوزی کۆرد لەم قۆناغە هەستیارەدا بە کەناری ئارام ،چۆنکە قۆنغی ێیستا باشترین دەرفەتە بۆ کۆرد کە هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بهاوێژێت وکات بە فیڕو نەدات .

پڕۆژەی سەربەخویی کۆردستان کە پڕۆژەیێکی پیرۆزی نیشتیمانیە وئامانجی لە مێژینەی نەتەوەی کۆردە بە گشتی ئەمڕۆ وا دەبینین کە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دەوروبەری دا چەند حزب و باڵی سیاسی بە پاڵپشتی دۆژمنە سەرسەختەکانی دۆزی کورد بە هەمو هێزۆ توانایێکیانەوە لە هەوڵ دان شکەست بە هەوڵەکانی بارزانی بێنن بۆ سەربەخۆیی ،پەکەکە لە لایێک و گۆڕان و باڵێکی یەکیەتی لە لایێکی تر بە پشگیری مالیکی کە هەر هەمویان هەڵگری یە ک ئەجندای سیاسین و فه رمان لە ێێران وەردەگرن.

دور کەوتنە وە لە ئامانجی نەتەوایەتی و خزمەتکردن بە مەڕامی سیاسی دۆژمنانی کۆرد واتە سەنگەر گرتن لە گەل و وڵات ئەمەش بێژگە لە وەی کە گەورەترین خیانەتی نیشتیمانیە هیچی تر ناگەیەنێت ، ئەمانە بە چەشنێک کەوتونەتە خزمەت ئەجندای سیاسی دۆژمنان هیچ ێیڕادەیێکی سیاسی لە دەست حویاندا نە هێشتووە وتەنها ئەوە ندە یە کە وەک ئامرازێک بەکار دەهێنرێن لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا ولە سەرۆی هەمۆشیانەوە دژایەتی کردنی پڕۆژەی سەربەخویی کۆردستان ،

گەورەترین بەربەست لە دوێنێ وە تا ئەمڕۆ بارزانی و پارتی دیموکراتی کۆردستان بۆنە ، کە ڕێگرییان کردووە لە وەی کە دوژمنان نائومێد ببن لە سەپاندنی هەژمۆنی خۆیان بەسە ر هەرێمی کۆردستاندا بە تایبەت لەو شوێنانەی کە لە ژێر دەستەڵاتی پارتی و بارزانی دان بە تەواوەتی بۆیە زۆر بە سەختی دژایەتی پارتی و بارزانی دەکرێت تاکۆ پارتی و بارزانی ناچار بکەن واز لە پڕۆژەی سەربەخۆیی بهێنن و دواتر ێیڕادەی سیاسی خۆیان بەسەر ێیڕادەی سیاسی گەلی کۆرد دا فەرز بکەن کە ئەمەش نەک هەر لە فەرهەنگی سیاسی پارتی و بارزانی دا نەبووە و نیە و نابێت کە خیانەت لە دۆزی ڕەوای خۆیان بکە ن بەڵکۆ پار تی و بارزانی ئامادەنە لە پێناو سەربەخۆیی و سەرفەرازی نەتەوەکەیان دا هەرچەند باجەکەی قوڕس بێت بیدەن و گەڕانەوەشی بۆ نیە .

لە کۆتایی وتارەکەم دا زەرورە ئاماژە بو ئەوە بکەم کە پارتی و بارزانی هەڵگری دوزی نەتەوایەتیمانن وهەم مێژوو وەهەم هەڵوێستەکانی پارتی و بارزانی لەم قۆناغە هەستیارەدا ڕۆن و ئاشکران ، تەنیا بە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانیش بەڵگەیێکی حاشا هەڵنەگرە لە سەر ئەم ڕاستیە و لە ێەنجامدا ئەوەی کە سەردەکەوێت ێیڕادەی سیاسی ڕاستەقینەی گەلی کۆردستانە و و سەرشۆڕیش بۆ هەمۆ ئەوانە یە کە خیانەت لە گەل و نیشتیمانەکەیان دەکەن.
Top