بۆ چی سەرۆک بارزانی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بەستەوە بە گەرانەوەی مالیکی بوو دەسەلات؟
January 29, 2017
وتار و بیروڕا
لەبەر گرنگی ئەو لیدوانە و ھەستیاری کاتی لێدوانەکە, بەباشم زانی خیوندنەوەی خۆم بوو ئەو لێدوانەی بەریز مسعود بارزانی سەرۆکی ھەریمی کوردستان بکەم.
یەکەم: سەرۆک بارزانی ماوە بو ماوە ئەم جورە لێدوانانە دەدات, بۆ ئەوەی بزانێت کاردانەوەی نێودەولەتی و ناوچەی وتەنانەت ناوخویش لەسەر ڕاگەیاندنی دەولەتی کوردی چیە, بوو چارەسەرکردنی ئەم جورە کاردانەوە ئەرینیەکان لە سەر ڕگەیاندنی دەولەتی کوردی, بەلام ئەوەی ئەو لێدوانە جیاواز دەکاتەوە لەگەڵ لێدوانەکانی پیشتر ئەوەیە کە بەراشکاوانە باسی ڕاگەیاندنی دەولەتی کوردی دەکات و مرچداری دەکات بە گەیاندنی مالیکی بو دەسەلات.
دووەم: ئەوە پەیامێکە بو ھێزو لایەنە عیراقیەکان بە گشتی و بەتایبەتیش ھاوپەیمانی نشتمانی (شیعی) و سونەی مالیکی و ئەو دەولەتانەی ھەرێمی کە پاڵپشتی لە مالیکی دەکەن. ئەگەر بیانەوێت عیراقێکی یکگرتوی و شراکەیکی راستەقینە لەنیوان پیکھاتەکانی سەرەکی عیراق ببینن, دەبێت لە ھزری خۆیان دابنین لەیستاوە کە ھەرێمی کوردستان بەھیچ شێوەێک لەداھاتودا ھەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو ھێزو لایەنانە ناکەن کە پاڵپشتی کاندیدکردنی نوری مالیکی دەکەن بۆ پوستی سەرۆک وەزیرانی عیراق.
سیێەم: ئەوەی وای کرد کە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ببەستیتەوە بە گەرانەوەی مالیکی بۆ دەسەلات مسئەلە شخسەنە کردن نیە یان کاردانەوە, ھەر وەک ھەندێک کەس لەبۆی دەچێت, بەڵکو لە راستیدا دەگەرێتەوە بوو زانیاریەکانی سەرۆک بارزانی لەبارەی شەخێی نوری مالیکی وە ئەو شکستانە سیاسی و ئابوری و ئەمنی روویاندا لەکاتی حوکمرانی مالیکی بوو عیراق. لەروی سیاسیەوە, ناوبراو سیاسەتیکی دژایەتی و تایفەگەری و پراویسکردنی سونە و شیعەو کورد پەێرەو کرد. لەرووی ئابوریەوە مالیکی فەشەلێکی گەورە ھێنا, چونکە لەکاتی حکومرانی ناوبراو عیراق بەرزترین بوجەی تەرخانکردبوو, کە لە کاتی دروستبونی دەولەتی عیراق لە سالی ١٩٢١ تاوەکو ئیستا بەرزترین بوجەی عیراق دادەنڕا, کە زیاتر لە سەت ملیار دولار تێپەراند, سەرەرای ئەو بوجە زەبەلاحە عیراق لە ھەمو رویەکەوە بەرەو پشتەوە ھەنگاو نا. وە لە رووی ئەمن و ئاسایش مالیکی دیسان سەرکەوتو نەبوو چونکە سەرەرای ئەو ھەموو ملیار دولارانە خەرجی کرد لە سوپای عیراق بەلام ئەو سوپایە نەیتوانی خو ڕاگربیت بەرامبەر ٥٠٠ چەکداری داعش و سێ شاری گەورەی سونەی رادەستی داعیشی کرد. بویە بارزانی دەزانیت چ دەگوزەرێت ھەر کاتیک نوری مالیکی دەگەرێتەوە بو دەسەلات. بۆیە دەلین بێ عەقلی وگەمژیی ئەوەیە کە تو دووبارە تاقیکرنەوەی شتیک بکەی کە پێشتر تاقیت کردبێتەو. وەپیغەمبەر درودی خوای لەبیت دەفەرمویت : ئیماندار دووجار لەیک کون پێوە نادرێت.