چی گۆڕی و چی ماوە بیگۆڕێ؟؟؟
January 28, 2017
وتار و بیروڕا
![چی گۆڕی و چی ماوە بیگۆڕێ؟؟؟](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/soora.jpg )
سکرتیری گشتی گۆڕی بە رێکخەری گشتی.
مەکتەبی سیاسی کرد بە جڤاتی گشتی.
سەرکردایەتی بە جڤاتی نیشتیمانی گۆڕی.
مەڵبەند بۆ مەکۆ و کۆمیتە و کەرتیشی کرد بە بازنە و رایەڵە.
سەنگەری بەرگریشی گۆڕیوە بە هەڵاتن و دوور کەوتنەوە.
چوونەوە بەغدای لە جێی سەربەخۆیی دانا.
دیموکراسی کردە پەلامار و هەڵکوتانسەر.
جنێوفرۆشی کردە جێگرەوەی ئازادی بیروڕا.
ماوەتەوە کوردایەتی و سەربەخۆیی کوردستان بگۆڕێتەوە بۆ ژێردەستەیی، لەوەشدا هەوڵەکانی بەردەوامن و سوێند دەخۆم درێغی نەکردووە، بەڵام ئاستەنگی بۆ درووست دەکرێ و هەر ئەوەندەی پێکراوە.