ئەوە خۆزگەی منە و کێ لەگەڵیدایە؟

ئەوە خۆزگەی منە و کێ لەگەڵیدایە؟

خۆزگە کوردایەتی ئاوێنەیەکی هەبووایە و هەر کەسێک بە ناوی شۆڕش و کوردایەتی حزب و دەستە و گرووپی درووست بکردبایە، ئەو ئاوێنەیە وەک کامیرەی چاودیری ناخی پیشانی هەموو خەڵک بدابایە، ئەوکات دەمانزانی کێ هەڵگری پەیامی راستەقینەی کوردایەتییە و کێش ئامانجە شاراوەکانی بە تەنافی کوردایەتیدا هەڵواسیون، ئەگەر ئەوەش نەبووایە خۆزگە کوردایەتی پشکنینی (DNA) بۆ کرابایە، ئەوکات دەمانزانی کێ لە ناخی کوردایەتی و بە ژانی کوردپەروەری لە دایک بووە و بە شیری شۆڕشگێڕی فرچک دراوە، کێش لە کۆڵانەکانی خیانەت هەڵگیراوەتەوە و بە ژانی خۆ بەدەستەوەدان لە دایک بووە و بە شیری قوتووی خۆفرۆش فرچک دراوە و بە مکیاژی کوردایەتی فڕێ داوەتە ناو شەقامی بزووتنەوەى رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان.
Top