نەوشیروان مستەفا و سیاسەتی ئیختیفا

نەوشیروان مستەفا و سیاسەتی ئیختیفا
بەر لە راپەڕین و بە تایبەتیش دوای کارەساتی ئەنفال دابڕانێکی تەواو لە نێوان شۆڕش لە شاخ و جەماوەر لە شار درووست بوو، پەیوەندی کردنیش بووە کارێکی ئەستەم، لەو کاتەدا هەندێ کادیر لە ناو لایەنەکاندا مەرگی خۆیان کردە پردی پەیوەندی نێوان شاخ و شار، من وەک کادیرێکی ئەو سەردەمە بە شامازییەوە ئەو رۆڵەم گرتە ئەستۆ، شەوە تاریکەکان قەڵا و توولە رێگاکانیش دەیانگەیاندینە ناو شارەکان.
لەناو شار تا ئەنجامدانی ئەرکەکانمان لە ماڵە دۆستەکانی شۆڕش (ئیختیفامان) دەکرد، لەگەڵ هەموو مەترسییەکانی سەر ژیانمان دەبووایە هەندێ دۆست بەردەوام پێمان بزانن و رێنماییمان بکەن، ئێستا نەوشیروان مستەفا رۆڵی کادیرانی ئەو سەردەمە دەبێنێ، زیاتر لە چوار مانگە لە بەریتانیا (ئیختیفا)ی کردووە، سەیرەکە لەوەدایە کەس پێی نازانێ و کەسیش نازانێت چی دەکات، لەباتی شەوە تاریکەکانیش بە رۆژە رووناک و لەباتی توولە رێگاکانیش بۆ فرۆکە بەرەو حەشارگەکانی ناو بەریتانیا دەڕوات، دنیا پێشکەوتووە و ئەو پێشکەوتنە سیاسەتی (ئیختیفا)شی پێشخستووە.
Top