لە پرسەگرنگەکان بوونتان نابێت ...

لە پرسەگرنگەکان بوونتان نابێت ...
دووای چربوونەوە و پێداگری جەنابی " سەرۆک بارزانی " و پارتی دیمووکراتی کوردستان و باڵێکی یەکێتی بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆی کوردستان ؛
بەرپرسانی بزوتنەوەی ئیرهابی فکری باری سایکۆلۆژیان شێواو بەڕاشکاوی پاڵپشتی خۆیان بۆ مالکی و نەیارانی دۆزی کورد ؛ دوپات کردۆتەوە کە دژی هەموو هەوڵێکی سەربەخۆی دەوەستنەوە لەناو خۆی هەرێمی کوردستان ،، بەهەر نرخێک بێت هەوڵەکان شکست پێبێنن .
دەبینین بەناو سیاسەت وان و ڕۆشنبیرانی ئەم بزوتنەوەیە ؛ لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ؛ چ لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن یان سۆشیال میدیا ؛ دەیان شرۆڤەی بێبنەما بۆ وتەکانی جەنابی " سەرۆک بارزانی " دەکەن و راگەیاندنی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان ،، بە پەرچە کردار ناوزەند دەکەن !

دەبێت تێبگەن " جەنابی سەرۆک " زۆر بەروونی و راشکاوی دەڵێت گەراندنەوەمان بۆ بەغدا بۆ تاوتوێ کردنی پرسی سەربەخۆیە ؛ وەک بزوتنەوەی گۆران کە ڕای ئێوە ڕای حزبەکەتانە ؛ لە معادەلەی سیاسی و پرسە گرنگەکان بوونتان نابێت ؛

دەبێت بزانن پرسێکی گرنگ وەک سەربەخۆی کوردستان کەپەیوەستە بە تاک بەتاکی کوردەوە لە سەردەستی " سەرۆک بارزانی " نەبێت بەدێ نایەت ؛
بۆ ناپرسن سەرکردەکەتان لە کوێیە ؟
لە بەرەکانی جەنگە یان کۆربەندە جیهانیەکان ؟
ئەوە جەنابی " سەرۆک بارزانیە " بەهەموو وڵاتانی زلهێزی جیهان و نەیارانی دۆزی کوردی دەڵێت ؛ سەربەخۆی مافی نەتەوەکەمە و دەبێت رایبگەیەنم ؛

ئەوە جەنابی " سەرۆک بارزانیە " دەتوانێت ئەم کەشتیەی کە هەموو نەتەوەی کوردی لەسەرە بگەیەنێت بە کەناری ئارامی ؛
سەردەمی چەواشە و قسەی بێبنەما بەسەر چووە ؛ هەموو کورد شاهێدی دەدەن کێ لە پێناو ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەربەخۆیاندا دەجەنگێ و کێ لە ڕۆژە دژوار و سەختەکاندا بەجێیان دێڵێت .

( احــــــــــمــــــــــد گـــــــــــــلـــــــــــــی )
Top