هێزو پێگەی ستراتیژی هەرێمی كوردستان لە سایەی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی

هێزو پێگەی ستراتیژی هەرێمی كوردستان لە سایەی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی
رێبوار حەمەلاو شوانی
گەر ئاورێكی خێرا لە دەستكەوتە سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ە بدەینەوە ، بۆمان دەردەكەوێت كە بە حیكمەت و كارێزمایی سەرۆك بارزانی ، میللەتی كورد چیتر تەنیا چییاكان دۆستی نین بەڵكو ئێستا ئیتر پێگە و ناوبانگی كورد گەیشتۆتە ئەوپەری زەریاكان و هەر شوێنك ناوی كورد و پێشمەرگە لێبێت ، شانازیی پێوە دەكرێت .. هەموو ئەو دەستكەوتەكانەش بۆ بەشداریكردنی سەرۆك مسعود بارزانی و سەرپەرشتی كردنی راستەوخوێیی بەرەكانی جەنگ‌و دانانی نەخشەو پلان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش و سەركەوتن و دیاركردنی سنووری كوردستان .
لە رووی دبلۆماسی دەرەكی توانیوویەتی گەلی كورد، وەك گەلێكی ئاشتیخواز بە وڵاتانی جیهان بناسێنێت .هەوڵی چاككردنی ناوماڵی حزبە كوردیەكان بە بەردەوامی، وەك پێشتر هەوڵی چارەسەری ناكۆكیەكانی حزبە كوردیەكانی رۆژئاوا لە دهۆك، هەروەها هەوڵی چاك كردنی ریزەكانی نێو بزووتنەوەی ئیسلامی و هەروەها ریزەكانی یەكێتی نیشتیمانی .بەهۆی ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان، چەندین بالوێزخانەی وڵاتانی جیهان لە هەولێر كرانەوە .هەوڵی جیدی دا بۆ رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی، ئەمەو چەندان كاری تر، كە ناتوانین لێرەدا باسیان بكەین.

سەرۆك مسعود بارزانی ، بەدرێژایی خەباتی و تێكۆشانی پرشانازیی بە كردەوە سەڵماندوێتی كە سەرۆكێكی بە تەواو واتاكان نەتەوەییە و هیچ كات بۆ حزبەكەی هەوڵی نەداوە بەڵكو لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی میللەتەكەی هەوڵی داوە و رووبەرووی هەرٍەشە و مەترسیی زۆربۆتەوە لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، سەرۆكی هەرێم بە كەسێكی شیاو دەزاندرێت بۆ ئەم پۆستە، چونكە ئەوەی سەرۆك دەیكات جێگای ستایشی زۆربەی سەرۆكی وڵاتان و خەڵكی دونیایە، كە چۆن لەگەڵ حكومەتێكی وەكو حكومەتی عێراق دەتوانێت مامەڵە بكات، كە تا ئێستاش بە جۆرەها شێواز دژایەتی گەلی كورد دەكات، پەیوەندی سەرۆك لەگەڵ زۆربەی سەرۆكی وڵاتانی دونیا لە ئاستێكی بەرزدایە، ئەمەش لەم دوایانە زیاتر دەركەوت، كە چۆن لە كاتی هێرشەكانی داعش بۆسەر هەرێمی كوردستان، هاتنە سەر خەت و یارمەتی هێزی پێشمەرگەو گەلی كوردیاندا، گەر هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی نەبووایە دەكرا بارودۆخەكە زۆر خراپتر بووایە، بەڵام هەوڵەكانی ئەو وایكرد كەوا كۆبانێش لە دەستی داعش ئازاد بكرێت و پێشمەرگەش لە باشوورەوە بچێت لەوێ‌ بەرگری بكات و قوربانی بدات . لە ئێستادا پێویستیمان بە سەرۆك بارزانیە، چونكە بۆ داكۆكیكرن لە مافی گشت لایەك باشترین كەسە، بۆ ئایینی ئیسلامیش كەس ناتوانێت پیرۆزی ئایین بشێوێنێت، چونكە لە هیچ كەسێك قبووڵی ناكات، سەرۆك خۆی بە سەرۆكی كەمە نەتەوەییەكان و بۆ ئافرەتان و قوتابیان و لاوان و مامۆستایان و گشت چین و توێژەكان، خەمخۆرترین كەسە خەمەكانیشی لە خەمی هەمووانمان زیاترە، چونكە ئەو سەرۆكی هەرێمە، ئەم سەرۆك هەرێمەشمان بەردەوام بە جل و بەرگی كوردی و جامانەكەی سەری شانازی بە كوردبوونی خۆیەوە دەكات، مەگەر بۆ سەردانێكی فەرمی دەرەوەی وڵات نەبێت سەرۆك جگە لە جلی كوردی جلی تری نەپۆشیووە، ئەمەش دەریدەخات سەرۆك بارزانی چەندە لە خەمی ناسنامە و مێژوو فەرهەنگی نەتەوەی كورد دایە.

نەیارانی كورد لە رابردوو و ئێستاش زۆر هەوڵیانداوە و دەدەن بۆ ئەوەی سەرۆك بارزانی كە وەك چیاییەكی بەرز لە بەردەم پیلانگێرییەكانیان وەستاوەتەوە لابدەن ، چونكە ئەوان باش دەزانن نەتەوەخوازی و كوردپەروەی و نیشتیمانپەروەری بەرێزیان سنووری نییە و هیچ هێز و هەرٍەشە و گوشارێك ناتوانێت لە ئامانجەكانی پەشیمانی بكاتەوە .سەرۆك بارزانی نەك تەنیا بۆ بەشێكی كوردستان تێكۆشاوە بەڵكو كاری بۆ یەكخستنەوە‌و لێك نزیككردنەوەی پارچەكانی تری كوردستان‌و دروستكردنی زەمینەی پێكەوە هەڵكردن‌و پابەندبوون بە بنەمای راوێژو دروستكردنی یەك ئیرادەی بەهێز لەناو كوردان.بایەخدان‌و بە گرنگ وەرگرتنی سیاسەتی دەرەوە، كە بۆ كوردستان لەم قۆناغە زۆر هەستیارە، لەبەر ئەوەی لە یەك كاتدا هەم هەوڵی پەلكێشكردنی گەورەی وڵاتان دەدرێ بۆ ئاوەڕدانەوە لە كورد، هەمیش كورد لەبەر چاوی وڵاتان دەباتە قۆناغێكی گرنگەوە.هەبوونی سەنگ‌و خەسڵەتی كاریزمی بۆ سەرۆكی هەرێم هەم بۆ ناوخۆ هەمیش بۆ دەرەوە زۆر پێویستە، بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەدای سیاسی بە جوانترین شێوە بكات.زۆر زەرورە‌و پێویستە سەرۆك بارزانی لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە، چونكە ئەم قۆناغە هەستیارە، دەبێ‌ رەچاوی ئەو هەستیاریەش ببێتە خاڵێكی حەتمی بەلای هەموو لایەكەوە، ئەمەش پێویستی بە كار بۆ كردن‌و لێكدانەوە هەیە‌و دەبێ‌ رۆشنبیرو سیاسی‌و نووسەرو توێژەرو یاساییەكان زۆر بە جیددیەوە وەری بگرن.مانەوەی سەرۆك بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم‌و پێویستێتی ئەم قۆناغە بەو هەنگاوە لە چەند لایەكەوەیە:كەسایەتی‌و سەنگ‌و لێهاتوویی‌و كاریزمای خودی جەنابی سەرۆك، بۆ خۆی خاڵێكی هەرە لە پێشە‌و زۆربەی هاووڵاتیانیش ئەو راستیە باش دەزانن‌و دركی پێ‌ دەكەن، چونكە دەبێ‌ هەمووانیش ئەوە بزانن ئێستا كوردستان پێویستی بە سەرۆكێكی بە سەنگ‌و خاوەن پێگە‌و بڕیار هەیە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ یان دەرەوە.سەرۆكی هەرێم موشتاقی ئەو پۆستە نییە، بەڵكو كوردستان‌و واقعی ئێستا وا دەخوازێ‌ جەنابیان سەرۆكایەتی ئەم هەرێمە بكەن، چونكە ئەو چەندین جار دووپاتی ئەوەی كردووە، كە حەز بە پۆست ناكات‌و ناوونیشانی هەمیشەیشی هەر پێشمەرگەیە و ئاواتی و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی تەنیا بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە ..
Top