دوا وتەی بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی شەڕقوالئەوسەت دا
January 25, 2017
وتار و بیروڕا
کۆرد وەکۆ نەتەوە بە درێژایی مێژووی سیاسی ناوچەکە ڕۆبڕوی ئەم چەشنە ئەقڵیەتە سیاسیە بۆگەنە بوتەوە و دەبێتەوە جۆنکە کۆرد نەک هەر جارێک دۆچاری کارەسات و تڕاژیدیا و ماڵوێرانی بویتەوە بەڵکۆ دەیان جار لە ئەنجامی سیاسەتی ێینکار بە درێژایی قۆناغەکان تۆشی زۆڵم و غەدر هاتووە و ئەگەر سیاسیەکانی کۆرد وانەو پەندیان لە ڕابردۆ وەرنەگرتبێت تاکۆ ێیستا ئەدی باشە کەی دەبێ پەند و عیبرەت لە م هەمۆ ستەمکاریەی کە دەرحەق بە دۆزی ڕەوای کۆرد کراوە و دەکرێت وەردەگرن
وتەکەی ڕێزدار بارزانی سەبارەت بە ئەوەی کە ئەگەر بێتۆ مالیکی ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عیڕاق من سەربەخۆیی ڕادەگەیێنم لە جێی خۆی دایە چۆنکە گەڕانەوەی مالیکی واتە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان بەغداو و هەرێم دا و مانەوەی عەبادیش واتە جیا بۆنەوەی بەغداو هەرێم بە شێوەیێکی ئاشتیانەو وەک دوو هاوسێی باش کەواتە لێکدانەوە ی هەندێ لایەنی سیاسی و دام و دەگای ڕاگە یاندن لە هەرێمی کۆردستان لە بارەی ئەو گۆمانەی کە لەسەر وتەکەی بارزاانی هەیانە بێجگە لە لێکدانەوەیێکی نالۆژیکی و داخ لە دڵانە هیچی تر ناگەیێنێت.
سەرۆک بارزانی ئەزمۆنێکی یەکجار زوری هەیە لە گەڵ ئەقڵیەتی سیاسی شوفینی ناوچەکە و بە تایبەت عیڕاق ونیەت و مەرامی دۆژمنانی کۆردستان لە سەر بنەمایێکی لۆژیکی خۆێندنەوەیێکی باشی بۆ کردووە دەکات بۆیە کاتێک بارزانی دەڵێت ئە گەر مالیکی دەستەلات و هێزی سەدام حوسێنی گۆڕ بە گۆڕی هەبوایە زۆر خڕابتر لە بەعس ی فاشی و سەدام دژی کۆرد ڕەفتاری دەکرد.
مالیکی بۆ ماوەی هەشت ساڵ حۆکمڕانی عیڕاق بوو هیچ نەما لە دژی هەرێمی کۆردستان نەکات لە ڕۆی ئابۆری ،سیاسی ،ئەمنی ،سەربازی ،تاد.... تەنها ئامانجی مالیکی لەناو بردنی ئەزمونی هەرێمی کوردستان بووە و ێیستاش کە جێگری سەرۆک کۆماری عیڕاقە هەمۆ هەوڵێکی بۆ ئەوەیە جارێکیتر ببێتەوە سەڕۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و ئەو ئە جندا سیاسیە ی کە پێی ڕاسپێردراوە لە لایەن ئاغاکانیەوە جێ بە جێی بکات .
لە کۆتایی دا بە پێویست دەزانم ئەوە بڵێم ئەو لایەنە سیاسیانە و دەزگا ڕەگەیەندنانە ی کۆردستان کە پاڵپشتی و یامەرمەتی هەوڵەکانی مالیکی دەکەن بۆ گەڕانەوەی بۆ حوکمڕانی جیاوازیان چیە لە گەڵ ئەو ئەفواج خەفیفانەی سەردەمی ڕژێمی بەعس وخۆفروش هەر خۆ فروشە .