بەهێزبوونی كورد لە سیاسەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییدا
January 25, 2017
وتار و بیروڕا
تا دێت پێگە و متمانەی كورد لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی بەهێزتر دەبێت . ئەو هەوڵانەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان بە هیمەتی سەرۆكی كوردستان كۆسپ و رێگرییەكان لە بەردەم پرۆسەی بونیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆ ئاسانتر و خۆشتر دەكات . ئێستا كورد بەشێكە لە هاوكێشە سەربازی و سیاسی و ئابوورییەكانی ناوچەكە بە گشتی. چونكە كورد ئامرازێكی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەمەریكایە بەتایبەتی بۆ ئارامیی ناوچەكە، لە شەڕی دژ بە تیرۆردا یەكێك لە هێزە هەرەگەورە و كاریگەر و بەهێزەكان كوردە، كە ڕاستەوخۆ دژ بە تیرۆر وەستاوینەتەوە و بەرژهوەندیی خۆمان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتییشی پاراستووەدەبینین ئەمڕۆ ئەمەریكا بەرژەوەندییەكی یەكجار زۆریشی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، بەتایبەت لە مەسەلەی نەوت و غاز و پێگەی جیۆگرافیی كورد. لە كۆمەڵێك هۆكاری سیاسی و ئابووری و سەربازی و دژایەتیی تیرۆردا یەكدەگرینەوە. بۆیە پاڵپشتیكردنی كورد لەلایەن ئەمەریكاوە سوودیكی زۆری هەم بۆخۆیان و هەم بۆ ئێمەیش دەبێت و وردە وردە ئەم پاڵپشتییەش ڕوو لە زیادبوونەكورد لە عێراق و سووریا و توركیا و ئێراندا خاوەنی ئیتن و پێگەی جیۆگرافی و دەنگی ناوچەكەیەتی، گەلێكی ئاشتیخوازی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستە كە كۆكراوەی كورد لە ئەمەریكادا، هەولێر سەركردایەتیی دەكات و (سەرۆك مسعود بارزانی)یش خاوەنی مەلەفی تێكڕای كوردە بۆ جیهانبینیی كورد لە ئەجێندای ئەمەریكا و كۆمەڵگەی دەولیدا. كورد خاوەنی پێگەیەكی زۆر گەورەیە و ڕۆژ بەرۆژ بەرەو ئابوورییەكی گەورە هەنگاو دەنێ.
لە رووی پرهنسیپی پێكەوەژیانیشەوە نموونەیەكی زۆر جوان بووین كە سەرجەم ئایین و نەتەوەكان لە ناوچەكە دەژین. ئەمانە هەموو هۆكارن كە لە پاشهڕۆژدا ئەمەریكا حیسابێكی تەواو بۆ كورد بكات.سەربەخۆیی بووەتە ئەمری واقیع و بۆ ئەو مەبەستەیش ئیدارەی نوێی ئەمەریكا، لە دیموكراتەكان بێت یان لە كۆمارییەكان ئەوا پاڵپشتیی كورد لەلای ئەم دوو جەمسەرە گەورەیەی ئەمەریكاوە یەكلا بووەتەوە.ئەمەریكا بەرژەوەندی خۆی هەیە لەو جیهانەدا بە گشتی و، لەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەدا بە تایبەتی؛ لەگەڵ چەند وڵاتێکیشدا هاوبەرژەوەندە. هۆی هەرەسەرەکیی سەقامنەگرتنی ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەیش ئەوەیە، کێشەی کوردی لێ یەکلایی نەکراوەتەوەكورد لە پرۆسەی ئازادیی عێراقدا هاوكار و پشتیوانێكی بەهێز بوو بۆ هاوپەیمانان و ئەمەریكا. ئێمەی كورد دەوڵەت نین، بەڵام كارەكتەری دەوڵەتێكین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
. بۆیە ئەمەریكا بە چاوی ئومێدەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و پێی وایە ئێمە هاوسەنگیی سیاسی و سەربازیی ناوچەكەمان پاراستووە ئێستایش پێگەیەكی بەهێزی هەیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و، ئەوەش شتێکی زۆر گرینگە. هەروابێتەوە وا كورد لە شەڕێكی زۆر گەورەدایە بەرانبەر بە تیرۆیستان و، هاوپەیمانێکی ڕاستەقینەی ئەمەریكایشن. لە ئێستادا سەرۆك بارزانی دەیەوێ ئەم هەنگاوە بنێت و، ئێمە ڕۆڵی دەوڵەت دەبینین؛ (سەرۆك بارزانی)یش دەیەوێت ئەمە لە دیفاكتۆوە بكاتە یاسایی و كوردستان بكاتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ.بۆیە هاوپەیمانەتیی كورد بۆ ئەمەریكا زۆر گرینگە و بۆ خۆیشمان زۆر گرینگە؛ دیارە كورد تا دێ پێگەی بەهێزتر دەبێ و، گەشە دەکا، کەواتە مافی خۆمانە ئێمەی كوردیش وەك نەتەوەکانی تر، كیان و وڵاتی سەربەخۆی خۆمانمان هەبێت. چیتر بە هۆی بێ دەوڵەتییەوە نەچەوسێینەوە ..