سیاسەتمەدارە رەشبینەكان ولامەك بۆ نوسینەكەی ئارێز عەبدوڵلا

سیاسەتمەدارە رەشبینەكان ولامەك بۆ نوسینەكەی ئارێز عەبدوڵلا
هەر كەسەك نوسینەنەكانی ئارێز عەبدوڵلا بخوێنیتەوە دەبینیت كە ئەو نوسینانە چەندە بە گومانەوە دەنوسرَێن و بە بەردەوام جۆرەك لە تۆمەت بەخشینەوە و دانانی بەربەست لە نوسینەكان بەدی دەكرێت بە تایبەتی لە نوسینەكەی "یەكیەتی و پارتی ،چارەسەر یان قوڵكردنەوەی قەیرانەكان؟".بە خوێندنەوەی ئەو بابەتە یەكسەر ئەو كاتەی كە بریار وابوو لە بەینی یەكیەتی و گۆران گرێبەستەكی كۆمەڵایەتی واژوو بكرێت و لێرەو لەوەی هەندەك لە كادیرە كاڵ فامەكانی هەردوولا باسیان لەوە دەكرد كە ئەوجارە باڵانس هێز لە كوردستان دەگۆرن سەرەرای ئەو لێدوانانە هەندەك پەیوەندی نانیشتمانی لە گەڵ نەیارانی كورد لە سەردانەكانیان بۆ بەغدا و هاتنیان بۆ سلێمانی دروست بوو، سەرەرای هەموو ئەو پەیوەندییە نایاساییانە هیچ كات بە رژەوندی كوردستان یان لە بەر چاو نەگرت تەنانەت لە پێناو بەدی هاتنی ئەو ئامانجە دوگمانەیان ،لێكترازان لە بەینی حیزبەكانی كوردستان زیاتر بوو ئەو پەیوەندییانە سەرەرتای دروست بوونی قۆناغەكی تر لە ناكۆكییەكانی ناوخۆییی كوردستان بوو بەڵام پاش هەشت مانگ لەو رێككەوتنە سیاسییە هیچی لێ شین نەبوو.
بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگترە ئەوەیە كە وەكوو كەسێك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكیەتی هەر لە سەرتاوە دژی ئەو پەیوەندییە دەوەستیتەوە سەرەرای ئەوەی كە لە یەك نێزیك بوونەوەی پارتی و یەكیەتی دژی هیچ یەك لە لایەنەكانی تر نییە و نەهجی پارتی زۆر لەوە گەورەترە كە لە پێناو چاككردنی باری ئابوری و كۆمەلایەتی هاوڵاتیانی كوردستان بییەویت دژی لایەنەكی تر بەكاری ببات بە پێچەوانەوە ئەوە ئەو رێرەوە چەوتە بوو كە لە كاتی واژوو كردنی رێككەوتنە سیاسییەكەی یەكیەتی و گۆران رویدا لێرەو و باس لە گۆرینی باڵانس وزۆر شتی تر دەكرا كە شایەنی ئاماژە پێكردن نییە هەر بۆیەش كاتی ئەوە هاتووە كە ئەو گوومان و تێروانینە ژەهراوییەی وەلا نێن و لە بری تۆمەت بەخشینەوە یارمەتی ئەو پرۆسەیە بدەن و بە پەرۆشەوە بە پیر داواكەی سەرۆك بارزانییەوە بێن.
Top