سەربەخۆی
January 23, 2017
وتار و بیروڕا
ئێمەی کورد لەڕوویی پراکتیکییەوە بەهەموو پێوەرێک لە عێراق جیابوینەتەوە ... هیچ پەیوەندیەکمان نەماوە، وەک جەنابی سەرۆک لە دوا چاوپێکەوتندا بەڕون و ڕاشکاوای بۆڕایی گشتی ئاشکرایکرد و گوتی (ئەوسەردەمە بەسەرچووە جارێکی کە کورد لە گەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لە بارەیی هەناردەیی نەوتوو بودجەو مووچە بکات )کوردستان لە زۆر قۆناغی گرنگ هەنگاوی گەورەیی ناوە بۆیە دەبێت باشتر بیرکەینەوەو هەنگاو بنێین چیتر دەست لە بەغداد پان نەکەینەوە بۆ سەرچاوەی داهاتی مادیی پێویستە کوردستان پشتی بە داهاتی ناوخۆیی ببەستین و وەک عێراقی دراوسێ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و ماڵاوایی لێبکرێت ، تەنها داواکاریمان لەبەغداد بێتە دراوسێ یەکی ئاڵەو گۆڕی ئابوری و بازرگانی ،، دەمەوێ بپرسم هەندێ لایەن بوون بەنوێنەر و ووتەبێژی بەغداد ،، بەغداد چی گرنگییەکی بۆکورد ماوە یاخود هەیە.... لەکاتێک دا بە سەرسەخت ترین نەیاری خۆی حسابمان دەکات ، گرنگە بۆ ئەم دۆخە هەستیارو پڕ دەسکەوتەیی هاتۆتە پێش کۆی لایەنە سیاسیەکان نوێنەرانی کورد بانگێشت بکەنەوە کە نقومی دزی و گەندەڵی بوون ، نەک ڕێزو پایەیی خۆیان بچوک کردۆتەوە بەڵکو ناوبانگی کوردستانیشیان لەکەدارکردوە ،، پێویستە ئاماژە بەوەش بکەم کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵ کاریگەریی یەکجار گەورەیی لە ڕویی دیبلۆماسی و سیاسی هەبووەو سەرجەم وڵاتانی زلهێزیی خستۆتە سەر خەت ... پرسی سەربەخۆیی تەنها لە ئەستۆیی جەنابی سەرۆک نیە پێویستە هەمووان هەست بەو مەسئولیەتە بکەن و تاک بەتاکی کورد چەمکی سەربەخۆیی بکەن بە ئامانج و بە هیواوە لەم دەوڵەتە بڕوانن ؛ وەک هەموو گەلانی جیهان سەربەخۆیی قوربانی دەوێت تەنها دیاریەک نیە ؛ بۆ بەدیی هاتنی ڕۆڵ و ئەرک و ماندووبونی دەوێت زۆرمان بڕیوەو کەمان ماوە ،، بۆیە ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقیە هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکان ؛ تەواوی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ؛ کۆی دامەزراوە قەزایی و چاودێریەکان ؛ بەتەوای تونایان پشتگیری هەنگاوەکان بکەن بەرەو سەربەخۆی کوردستان ،، تاکە هیواش کەمابێت سەربەخۆی بۆ گەلی کورد فەراهەم بکات ؛ جەنابی سەرۆک بارزانیە ؛ بۆیە دەبێت هەموو تاك و گروپێك كە خۆی بەخاوەنی ئەم هەرێمە دەزانێ و لەخەمی ئایندەی نیشتیمانەكەمانە ؛ رێگه خۆشکەربێت بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکەمان نەک بەربەست ؛ لە کۆتایدا دەخوازم هەمووان پێکەوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان هەنگاوی جدی بنێین .