خەڵکینە وەرن پیرۆزبایی لە ئاغای عەلی باپیر بکەن!( سایکۆلۆژیای تیرۆر)

خەڵکینە وەرن پیرۆزبایی لە ئاغای عەلی باپیر بکەن!( سایکۆلۆژیای تیرۆر)
بەڵێ جارێکیتر ئاواتێکی دێرینی ئاغای عەلی باپیر ھاتەدی. لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ و تۆپاندنی سەرلێشێوان و لە سروشتی مرۆڤایەتی لادراوانی داعش، و لە ھەفتەی دووھەمدا، داعش لە ( حەمام عەلیل) (٩٠) سەربازی سوپای و لە دوای ئەوەی کە تۆبەیان پێکردوون گوللەبارانکرد!! تۆبەی چی؟؟!! بەڵێ ئەوە ھەمان ئەو ئاواتەیە کە ئاغای عەلی باپیر لە دوای تاوانی خێڵی حەمەی کوردستانی پیرۆز دەرفەتی نەبوو بە (٤٠) پێشمەرگە ئەنجام بداتن و بە مۆسڵمانی سەربڕییان بکاتن. حەمام عەلیل دەستکەوتێکی مەزنی داعشەکانە. دیارە، وەک بۆچوونەکەی ئاغای عەلی باپیر ئەو (٤٠) پێشمەرگەیە بە نامۆسَلمانی سەربڕکران، بەڵام داعشەکان نەیانھێشت (٩٠) سەرباز بە نامۆسڵمانی بکوژرێن نەوەک بەھشتیان لە قیس بچێ!! وەی لەو دەستکەوتە! ھەیە وەک سوورە مەرگەیی بڕوای وایە کەسانی وەک ئاغای عەلی باپیر و ھاوشێوەکانی باشترە خۆیان بکوژن، بەڵام من چارەنووسی باشترم بۆ ھەیە، و لەو بڕوایەدام ئەو لە جیاتی ئەو کارە و لە جیاتی مۆسڵمانکردنی نامۆسڵمانانی پێشمەرگە و مسۆگەرکردنی بەھشتیان بەر لە مردنیان، با کوردستانی پیرۆز جێ بھێڵێ و بچێ لە وڵاتانی ئەرەبی جاھلیەت جاڕ لێبداتن کە ئیسلامی پیرۆز و محەمەدی ئەمین(س) ھاتن تا ئەرەبی جاھل بکەن بە ئەرەبی ئاقل نەک ئەرەبی دڕندە و تیرۆریست، و فێریان بکاتن کە ئەوان نەک بۆ چەسپاندنی بەھاکانی زمان و کەلتوور و فەرھەنگ و گەلی ھەلبژاردە، ھاوشێوەی بەنی ئیسرائیلیەکان، و بە ڕێگەی سەربڕینی مرۆڤەکان ھاتوون. ئەگەر بەڕێزی ئەو کارە بکاتن خزمەتی ئیسلام و کوردی مۆسڵمان و جیھانی ئیسلامی کردووە، نەک بە پۆشینی جل و بەرگێکی کوردی، کە خۆی ھیچ بڕوای پێ نیە، و تەنھا وەک باپیرانی ڕەحمەتی ئێمە وۆتوویانە " کەوڵی مەڕە گورگێک لەبەر بکاتن"، تا بە ھۆیانەوە ھەندێ کەس بگەوجێنێ و ھەندێ شت بشارێتەوە. ئەوانە ئەو ڕەفتار و کردارانەن کە زانستێکی وەک سایکۆلۆژیا بە ناوی میکانیزمەکانی بەرگری دەروونی دەیانناسێتن و مرۆڤە لاوازەکان بەکاری دێنن و زیاتر لە کەسانی ئاسایی و لە ڕادەبەدەر پەنای بۆ دەبەن. بۆیە لێرەدا داوا لە خەڵکی دەکەم بێن پیرۆزبایی لێبکەن چونکە بکوژانی خێڵی حەمە فریای جێبەجێکردنی ڕێنماییە بەنرخەکانی نەکەوتن بەڵام داعشیان ئەو ڕێنماییانەیان لە بیر نەچوو و بەجێیان گەیاند و ئاواتەکانی خۆی و مەلا ( گرێکار)ی باوکی تیرۆریستانی کوردستانی ھێنایە دی! پیرۆزتان بێ!! ئێوە بەسەر مرۆڤایەتی و مرۆڤدۆستی و بەھا جوانەکانی ئایین سەرکەوتن. دەستتان خۆش و ماندوو نەبن!! ئێوە پاش ئەوەی لە نافرمانی خۆای گەورە و دەقی پیرۆزی (...فَمَن شَاء فَلْیُۆْمِن ۆمَن شَاء فَلْێکْفُرْ ... )(الکھف/٢٩ ) سەرکەوتن و سەری ئەھریمەن و ئبلیس و سەرکردەی جندۆکە خراپەکانتان لە بەردەم خۆای گەورە و ئەھوەرامەزدای یەزدان و پاک بەرز و بڵند، و ئەوتان ڕووسپی کرد *بسپۆرێ زانستێن پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتییا پەروەردە/ زانینگەھا زاخۆ
Top