باپشتگیری هەنگاوەکانی سەرۆک بارزانی بکەین بو سەربەخویی کۆردستان
January 21, 2017
وتار و بیروڕا
سایکس بیکۆ و بەر لە سایکس بیکۆش بەشی کۆرد و کۆردستان هەر دابەش بوون بووە و بە پارچە پارچە کراویش ماوەتەوە تا بە ئەمڕۆ ،لە ئاکامی ئەم دابەش بۆنەی کوردۆ کۆردستان بەشی نەتەوەی کۆرد بێژگە لە مەینەتی و چەرمەسەری و ماڵوێرانی هیچی تر نەبووە ، ئەو ستەمکاریەی کە دەرحەق بە نەتەوە ی کۆرد کراوە بە دەگمەن وێنەی دەبینرێت لە سەر ئاستی جیهان دا ، بە درێژایی قۆناغەکانی مێژوی سیاسی دەڤەرەکەمان ێیمبڕاتۆریەکانی ناوچەکە ێینجا دەوڵەتە نەتەوەییکان بە بێ جیاوازی گەورەترین ستەمیان لە دۆزی ڕەوای کۆرد کردووە ، نەتەوەیێک کەتەنها تاوانی ئەوە بووە کە کۆرد بووە ونیشتیمانەکەشی کوردستان وە هەتاکۆ ێیساشی لە گەڵ دابێت کۆرد سەرباری ئەو هەموو خە بات و قوڕبانیدانە لە درێژایی قۆناغەکاندا هێشتا کۆرد خاوەن قەوارەیێکی سیاسی سەربەخۆ بە خۆی نیە هۆکارەکان ئەگەر لە لایەک دەرەکی بوبن بەڵام هۆکاری ناوخویی خڕابتر خۆیان نواندووە لە هۆکارە دەرەکیەکان .
شایانی باسە کۆرد زور هەوڵی داوە کەشتیەکەی بگەیێنێتە کەناری ئارام و دڵسوزان و کوردپەرەران گەلێ هەوڵیان داوە لە پێناو ڕزگاری کۆردو کوردستان دا بەڵام کەشتیەکەمان بە هێز نەبووە و هەر بە دەستی نەیارانی نێوخۆمان هەوڵ دراوە کەشتیەکە کۆن بکرێت تاکۆ ئاو دزە بکاتە ناو کەشتیەکەمان و نقومی ژێر ئاو ببێت کارەساتی گەورە ئا ئەمە بووە بە درێژایی قۆناغەکان ئەمەو بێجگە لە دەیان هۆکاری تری دەرەکی و ناوخۆیی.
لە یەکترازانی نێو ماڵی کۆردی بێژگە لەوەی کە دۆژمنانی دۆزی ڕەوای کۆرد سودیان لێ بینیوە و دەبینن هیچ ئەنجامێکی تری نەبووە و نیە ونابێت باشترین ڕێکا چارە ئەوەیە کە کۆرد ئەمڕۆ ماڵی خۆی ڕێک بخاتەوە دوای ئەو هەموو تێکۆشان و قۆڕباانیدانە زورەی کە لە پێناو دۆزە ڕەواکەی دا داویەتی وانە و پەند لەو ڕابردووە خوێناویەی خوی وەربگرێت ولەم دەرفەتەی ئەمڕۆ وەک باشترین دەرفەت کە بۆ دۆزی کورد هاتۆتە پێشەوە ئەو پەڕی سۆد لێی وەربگرێت و کات بە فیڕۆ نەدات چۆنکە جارێکی تر دەرفەتی لەم چەشنە بۆ کۆرد دوبارە نابێتەوە و دۆزی کۆردیش دەگەڕێتەوە سەدان ساڵ بەر لە ێیستا و هەمومان بەبێ جیاوازی نقۆمی ژێر ئاو دەبین و ئۆباڵەکەش دەکەوێتە سەر شانی ئەوانە کە هۆکاری لە یەکترازاندن و دازڕاندنی ماڵی کوردین .
لە کۆتایی دا شایانی دوپاتکردنەوەیە هەروەک کە لە مانشێتی وتارەکەم دا هاتووە با هەمومان بە یێکەوە دەست لەناو دەست پاڵپشتی هەنگاوە کانی سەرۆک بارزانی بین کە لە هەمو لایێکەوە هەوڵ دەدات ێیڕاوەی سیاسی کورد بکاتە دیفاکتۆ و ناسنامە نەتەوەییەکەی کورد بۆی بگەڕێنێتەوە کە ئەویش خۆی لە بەرپا کردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندا دەبینێتەوە کۆردستان ئەمڕۆ لە هەر کاتێکی تر زیاتر پێویستی بە هیممەت و پاڵپشتی دڵسۆزان و نیشیما نپەروەرانە تاوەکۆ بتوانن کەشتیەکە مان بپارێزن و لەم قۆناغە هەستیارەدا هاوشانی بەڕێز بارزانی بەرەو ئامانجی کۆتایی ببەن.