سەركەوتنی دیپلۆماسی سەرۆك بارزانی , بۆ گەیاندنی دۆزی كورد بە جیهان

سەركەوتنی دیپلۆماسی سەرۆك بارزانی , بۆ گەیاندنی دۆزی كورد بە جیهان
بەشداریكردن و بانگێهشتكردنی سەرۆك بارزانی لە كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس وا دەكات كە سەركردەی وڵاتان دیهان زیاتر رووبكەنە هەرێمی كوردستان و پشتیوانی زیاتر بەدیبێت لە رووی سیاسی و ئابووری بۆ میللەتی كورد. هەروەها بەشداریكردنی سەرۆك مسعود بارزانی لە كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس سەركەوتنی دییلۆماسییەتی و سیاسی كوردە و بەرە و پێشچوونی سیاسەتی سەركردایەتی كورد و هەرێمی كوردستانە، لە هەمانكاتیشدا سەركەوتنی دیپلۆماسییەتی "سەرۆكی كوردستان هێژا مسعود بارزانی"ـیە لە ئاستی نێودەوڵەتییەدالە نێو ئەو كۆربەندەدا چەندین دیداری گرینگ لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی وڵاتان ئەنجام دەدرێن كە پرسی هەرێمی كوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە دەخرێنە ڕوو، ئەمەش گرینگی و كاریگەری گەورەی بۆ پاشەڕۆژی هەرێمی كوردستان دەبێ.لەو كۆڕبەندەدا بەرچاوروونی زیاتر بە جیهان دەدرێ و جیهان زیاتر بەرە و پاڵپشتی هەرێمی كوردستان دێ، دەبێتە هۆی ئەوەی كە سەركردەكانی جیهان زیاتر روو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

بەدڵنییاییەوە دەڵێم ئەگەر میللەتی كورد ،خاوەنی سەرۆكێكی تێكۆشەروپێشمەرگەی وەك سەرۆك بارزانی نەبوایە كە شەو رۆژی خستۆتە سەر یەك تا خاك و نیشتیمان و گەلەكەی لە هەمبەر داگیركەران و دوژمنانی كوردستان بپارێزێت دیار نەبوو ، كە چارەنووسی كورد بە گشتی بە چ ئاقارێكیدا دەرۆیشت ، بۆیە هەر وەك بیینمان هەموو ئامانج و پیلانگێرییەكانی كورد " سەرۆك بارزانی"، بە هەموو شێوازێك هەوڵیانداوە وكاریان لەسەر ئەوە كردووە كە واز لەو ئامانج و رێبازە بێنێت كە چارەنووسی نەتەوەیەكی هەڵگرتووە.سەرۆك مسعود بارزانی، چه‌ندین جار په‌یامی خۆی به‌ ڕای گشتی و حزبه‌كان ڕاگه‌یاندووه‌، دواترینیان ئه‌و په‌یامه‌ مێژووییه‌ی بوو كه‌ ڕاشكاوانه‌ ئاماده‌یی خۆی پیشان دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی تر بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌ كاتێكدا كاك مه‌سعود سه‌ركردایه‌تیی شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیی ئه‌وانی تر ده‌كات، كه‌ بووه‌ته‌ زه‌روره‌تێكی هه‌نووكه‌یی زۆر گرنگ بۆ ده‌ربازبوونی هه‌رێم له‌و كێشه‌ ئاڵۆز و گرێكوێرانه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئێستای كوردستان و ئاینده‌ی كوردستان هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سەرۆك بارزانی له‌و پۆسته‌ دوور بخه‌نه‌وه‌، ده‌نا ئه‌و كه‌سه‌ بێلایه‌نه‌ كێیه‌ كه‌ بتوانێ ئه‌و پۆسته‌ هه‌سته‌وه‌ر و گرنگه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ چاره‌نووسی هه‌رێم بگه‌یه‌نێته‌ لێواری ئارامی و ئاینده‌یه‌كی باش، دڵنیام هیچ كه‌سێكی تر له‌ كه‌س و لایه‌نه‌ حزبییه‌كانی كوردستان ناتوانن ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ زلهێزه‌كان و وڵاته‌ دۆسته‌كانی كوردستان.جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی هه‌موو هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی ڕاگرتووه‌ و ڕۆژ نییه‌ به‌رپرسه‌ هه‌ره‌ باڵاكانی وڵاتان سه‌ر له‌ كوردستان نه‌ده‌ن و وتووێژ و ڕاوێژی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، له‌ سه‌ردانه‌كانیشی بۆ وڵاتان به‌ رێوڕه‌سمی فەرٍمی هاوشێوەی سەرۆكی وڵاتێكی سەربەخۆ و بەئاڵایی كوردستانەوە پێشوازی لێدەكەن .

گشت هەوڵ و نەخشە‌و پلانی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی‌و وەرگرتنی سەربەخۆیی بۆ كوردستان، یەكێك بوو لەو هەنگاوانەی كە ماوەیەكی درێژە كاری بۆ دەكا‌و پاڵپشتی بۆ وەردەگرێ‌‌و هەڵومەرجی بۆ ساز دەكات، ئەمەش ئەگەر سەرۆك بارزانی تەواوی نەكات ئەستەمە بە تایبەت لەو قۆناغەدا كەسی تر بتوانێ‌ بە ئەندازەی ئاستی ئەو بیبڕێ‌. لەو كێشمە كێشی سیاسی‌و ئاراستەی سیاسەتی دەرەوە‌و نزیكبوونەوەی كورد لە مافی سەربەخۆیی‌و دروستكردنی یەكڕیزی نەتەوەیی‌و بردنە پێشەوەی پێگەی كورد‌و سەركەوتن بەسەر پیلان‌و خواستە نەگونجاوەكانی عێراق‌و راگرتنی هاوسەنگی سیاسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌‌و هێشتنەوەی هەیمەنە‌و ئەزموونی كوردستان، لەو باوەڕە دانیم كەس هێندەی سەرۆك بارزانی پێ‌ بكرێ‌، لەبەر ئەوەی پێگە‌و رووئیابینی‌و حیكمەت‌و كەسایەتی سەرۆك بارزانی لە ئاستی ئەو راستیەیە، كە ئەگەر ئەو نەبێ‌ رەنگە وڵاتان بەو جۆرو ئاست‌و ئەندازەیە گوێ بۆ خواست‌و داوایەكانی كورد شل نەكەن.كەسایەتی‌و سەنگ‌و لێهاتوویی‌و كاریزمای سەرۆك مسعود بارزانی ، بۆ خۆی خاڵێكی هەرە لە پێشە‌و زۆربەی هاووڵاتیانیش ئەو راستیە باش دەزانن‌و دركی پێ‌ دەكەن، چونكە دەبێ‌ هەمووانیش ئەوە بزانن ئێستا كوردستان پێویستی بە سەرۆكێكی بە سەنگ‌و خاوەن پێگە‌و بڕیار هەیە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ یان دەرەوە. رابردوو و قوربانیدان‌و خەمخۆری‌و دڵسۆزی جەنابیان بۆ كورد لە مێژووی نەتەوەیی‌و قۆناغی خەباتی شاخ‌و شار‌و ئەو هەموو ماندووبوون ‌و هەروازو نشێوەی بینیوویەتی، پاڵپشتی ئەو راستی‌و زەروورەتە دەكات، لە هەمان كات بە درێژایی خەباتی نەتەوەیی سەرۆك بارزانی هەوڵی پەیوەندی دروستكردن‌و راكێشانی پاڵپشتی وڵاتانی دەرەوە بووە، ئەو جۆرە پەیوەندی‌و ئاستی پەیوەندیەكان‌و تەنانەت سەرسامبوونی وڵاتە باڵادەستەكان بە رێزیان ‌و گەیاندنی كێشە‌و پرسی كورد بە بەرزترین ئاستی بڕیارو ناوەندی سیاسی جیهان، دەخوازێ‌ درێژە بە‌و هەنگاوە بدرێ‌، چونكە هێشتا ئێمە وەك كورد نەگەیشتووینەتە تەواوی مافەكانمان، واتە سەرۆك بارزانی ئەو دەروازەی پەیوەندییەكانی كورد لەگەڵ وڵاتان بە ئامانجگەلێكی گەورە كردۆتەوە، هەر خۆیشی شایستە‌و شایەنی پەرەپێدان‌و تەواوكردنی ئەو هەنگاوەی هەیە تا كورد دەگاتە ئاواتی خۆی كە ئەویش دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە ..

بانگهێشت و بەشداری كردنی سەرۆكی كوردستان بە شێوەیەكی فەرٍمی بۆ لایی سەرۆك و ناوەند سیاسیی و ئاكادێمی و ئابوورییەكانی جیهان ، خۆی لە خۆیدا دانپێنانە بە ئەمرٍی واقیعی ئێستای كورد و مافەرٍەواكانی كە خۆی لە دەوڵەبوونی بوون و سەربەخۆیی كوردستان دەبینێتەوە . سەرۆک بارزانی خوێندنەوەی لە پاشەڕۆژی کوردستان خوێندنەوەیەکی حەکیمانەیە، ئەگەر لە هەر تاکێکی کورد بپرسیت خەون و خەیاڵی ئێستا و پاشەڕۆژت چییە؟ بێگومان لە وەڵامدا دەڵێ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانه‌. سەرۆک بارزانی ئەو سەرکردە کاریزمایەیە توانیی میللەتی کورد و پێشمەرگە بە تەواوی جیهان بناسێنێت، هەمیشە شانازیشی بە پیشمەرگایەتی خۆی کردووە نەک سەرکردایەتی، بۆیە توانیی بە سیاسەتی حەکیمانەی ‌خۆی پاڵپشتی تەواوی وڵاتانی جیهان بەدەست بێنێ بە تایبەتیش وڵاتە زلهێزەکان . لە جەنگی گەورەی دژ بەداعش توانیی ناوبانگێک درووست بکات بۆ کورد، شەڕ لە جیاتی چەندین وڵات بکات دیارە کە داعش مەترسی گەورەن بۆ سەر هەموو ئەورووپا، بەڵام کورد لە گەڵ ئەوەی زۆرترین مەترسی داعش و جەنگی لەسەرە، کوردستان ئارامترین شوێنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ئەمانە هەمووی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان و ئایینە جیاوازەکان لە کوردستاندا بووەتە نموونە بۆ گشت لایەکانی تر، هەر بۆیە هیچ لایەنێکی سیاسی لە کوردستان و دراوسێکانیش ناتوانن جەنابی سەرۆک و کورد سارد بکەنەوە بۆ ئامانجە گەورەکەمان؛ سەربەخۆیی وڵات خەباتی سەرۆک مسعود بارزانی خەباتێکی گشتگیر و ستراتیژییە کە خواستی هەموو کەسێکە، ئەوەی خوێندنەوەیەکی هەبێت دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی كە سەرۆک خەونی گەورەی هەیە، ئەویش سەربەخۆییی کوردستانە، ئەم خەونە بە درێژاییی مێژوو لە خەباتی (بارزانیی نەمر)یشدا ئامادەیی هەبووە، خەبات بۆ دابینکردنی خەونە گەورەکە، لە کارکردن بۆ گەشەپێدانی ئابوورییەکی سەربەخۆوە دێتە دی.
Top