نانە سوتاوەكەی گۆران بە تەنوری یەكەتییەوە

نانە سوتاوەكەی گۆران بە تەنوری یەكەتییەوە
دوا بە دوای ئەوەی كە گۆران لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان بە هۆی ئەو هەڵسوكەوتە ناسیاسی و نا رۆشەنبیر و نا سروشتییەی لە سەردەمی ئۆپۆزۆسیۆن بوون هاویشتی و سنووری سلێمانی شێواندو بە جۆرەك كۆمەڵەك گەنجی پەروەردە كرد كە ئینكاری هەموو شتەك بكەن كە لە پێناو نیشتمان و دەسكەوتەكانی ووڵات بیت،ئەو كەمینەیە هەموو شتەك یان بە رەشی دەبینی و هەموو كات لە چاویڵكەی بێ‌ متمانەی سەیری رووداوەكان كردووە هەرچەندە كە بۆ ماوەیەك توانی گرەوەكە لەو سنوورە بە دەستەوە بگریت بە تایبەتی كە لە سەردەمی نەخۆش كەوتنی مام جەڵاڵ ئەو پشێویانە لە سەرەوەی هەرەمەكە بوون هەربۆیەش بە شەك لە سەركردایەتی یەكیەتی تەسلیمی ئیرادەی سست و لائۆبالی ئەو تاقمە بوون و دواتر كە لە حكومەت و پارڵمان دوور خرانەوە لە درێژە پێدان بە و پرۆسە نامۆزوونەی كە هەیانە هەوڵی چەواشەكردنەوەی دوو بارەی لایەنگرانی خۆیان و بەشێك لە لاباڵی یەكەتییان بە جۆرەك لە رێككەوتنی سیاسی داهەرچەندە كە لە سەرەتا ئەو پرۆسەیە هاشوو هوشەكی زۆری لە بەینی لایەنگرانی هەردوولا دروست كرد لەڵام پاش تێپەر بوونی 9 مانگ لە واژوو كردنەكەی نەوە ئەو رێككەوتنە نەكەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە تەنانەت دەنگۆی هەڵوەشانەوەی پرۆسەش لە ئارادایە ئەو رێككەوتنە لە كاتەك واژوو كرا كە بە هەموو شێوەیەك گۆران باڵانسی خۆی لە دەست دا بوو و تەواوی جومگەكانی لەنگەر ببون و بۆ قوتار بوون لەو حالەتەی كە تێی كەوتووە مڵی بۆ ئەو رێككەوتنە كەچ كرد.
بەلَام ئەوجارە هەموو كارتەكان سوتاون و شتێك نییە كەپشتی پێ ببەستنەوە و لەو رێگایە لایەنگرانیان پێ‌ چەواشە بكەن و تەنیا ئەوەی كە بەدەستەویان ماوە چەند ئەندام پارڵمانەكی عەمامەخوازە كە لە پشت شاشەكانی كۆمپیوتەر خەریكی بەخشینەوەی تۆمەت بۆ ئەو هاو پەیمانە دێرینەی خۆیانن.و ئەوجارە بە" پەرۆ-پارتییەكانی ناو یەكیەتی "ناویان دەهێنن و گوایە لەو نێزیكییەی پارتی و یەكیەتی وەكوو دوو هێزی چارەنوسساز كە زۆرترین بەرهەم یان بۆ نیشتمانەكەیان لە سەردەمی خۆی هێناوەتەكایەوە توشی سەرلێشێوان بونە بەڵام پاش ئەو كاتەی بۆ یەكەتییە رووناكبیر و دڵسۆزەكانی ناو یەكیەتی روون بویەوە كە نەهجی گۆران ئەو نەهجە فاشیست و پۆپۆلیستییەیە كە بەردەوام لە بەرژەوندی خۆی ئەسپەكەی تاو دەدات و تەنیا ئەوەی كە بیری لێدەكاتەوە بەرژەوەندییەكانی خۆیەتی و بەس .
إنهاء الدردشة
Top