واقعی پارتی بوون

واقعی پارتی بوون
دوای راپەڕین چەند کادیر و پێشمەرگەیەکی شاخی لایەنێکی سیاسی هاتنە ناو پارتی، یەکێک لەو برادەرانە بۆی گێڕامەوە و گوتی: دوای ئەوەی بووینە پارتی بە رێکەوت رێم کەوتە لای بەرپرسێکی یەکێتی و گوتی پرسیارێکت لێدەکەم: ئێوە بۆ چوونە لای پارتی؟ منیش گوتم: جا برا ئێوەی یەکێتی کاک مەسعود بکەن بە سەرۆکی خۆتان و مام جەلال بدەن بە پارتی، ئەوا ئێمە هەمووان دەبین بە یەکێتی.
ئەو رووداوە بەر لەوەى هەڵوێستی چەند کەسێکی شۆڕشگێڕ و ماندوونەناسی خەڵکی کوردستان بێ، رەنگدانەوەی تێگەیشتنێکی قووڵە بۆ مێووژی پڕ سەروەری خانەوادەی بارزانی نەمر و واقعی پارتی بوونیشە لای هەموو ئەو کەسانەی کە پرسی کورد وەک پرسێکی نەتەوەیی دەبین و سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەییش بە چارەسەر دەزانن، لەو پێناوەشدا قوربانی زۆریان داوە و ئامادەن تا گەیشتنیش بەو ئاواتە قوربانی بۆ بدەن، واتا خەڵکی کوردستان لەگەڵ خەونی سەربەخۆیی دایەو ئەو خەونەش لە رێبازی بارزانی نەمر و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی (سەرۆک بارزانی)دا بەرجەستە دەبن، نەک درووشم و وتاری قەبە و ئامانجی نادیار و وتاری قرپۆک، ئەوەش ئەو راستییە دەردەخات کە مێژووی پڕ سەروەری بارزانی نەمر بۆتە مێژووی بزووتنەوەى رزگاریخوازی کورد و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانیش کە لەو رێبازە پیرۆزەی هەڵێنجاون بوونە هەڵوێستی نەتەوەیی، رزگار بوونی کورد و گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتی نەتەوەییش لەو وێستەگە گرنگانەی مێژووی کوردپەروەری و شۆڕشگێڕی بارزانی نەمر و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی ئێستای سەرۆک بارزانی دایە، بێگومان هەڵوێستە نەتەوەییەکانی ئێستای سەرۆک بارزانی و هەوڵ و کاری لێبڕاوانەی دوا وێستگەی ئەو مێژووە دەبێت.
Top