ڕاگرتنی هاوسەنكی لەنێوان ئاین،سیاسەت و حكومەت

ڕاگرتنی هاوسەنكی لەنێوان ئاین،سیاسەت و حكومەت
چۆن بتوانین پەیوەندی نێوان هەرسێكیان(ئاین و سیاسەت و حكومەت) ڕاگرین؟بەشێوەیەك هاوسەنگی لەنێوان هاووڵاتیان لەناو كۆمەڵگا ڕاگرین تا ببێتە هۆكارێك بۆ ئارامی و گەشە و پێشكەوتن.هەر بۆیە چەند پرسیارێك دێتە پێشەوە بەوەی ڕۆڵی ئاینی ئیسلام لە ژیانی سیاسیەت چیە؟ڕۆڵی ئاینی ئیسلام چیە لە حكومەت و دەوڵەت؟ڕۆلی ئەو حزب و لیستی ئیسلامی سیاسیانە چیە كەلە بنچینەوە پشت بە پرۆگرامی ئیسلامی دەبەستن لەناو دەوڵەت بەگشتی؟؟.
ئەم چەند پرسیارە و پرسیاری تریش تا ئێستا جێگای لێكۆڵینەوە و شیكردنەوەی شارەزایانە دوای هاتنی بەهاری عەرەبی لەساڵی 2011 چونكێ لە دوو ووڵات(تونس و میسر)حزبە ئیسلامیەكان دەسەڵاتیان وەرگرت.لای شارەزا و لێكۆڵەرەوەكان سەركەوتن و شكستی حزبە ئیسلامیەكان لەم ووڵاتانە ئەوەندە گرنگ نیە بەقەد كاریگەری تاقیكردنەوەكە لەسەر كۆی گشتی لایەنەكان(سیاسی،ئابوری،كۆمەڵایەتی،ئارامی،ململانێ لەناو لایەن ئیسلامیە جۆراجۆرەكان).
ئەیمەن سەیاد كە ڕاوێژكاری سەرۆكی پێشوی میسری(محمد مرسی)بوە دەڵێت:
مافێكی یاسایی ئەو حزب و لیستانەی لەسەر بنچینەی ئیسلام دامەزراون بەشداری كاری سیاسی بكەن بەڵام بەمەرج لەوانە1-ڕێز گرتن لە دەستوری ووڵات.2-ڕێزگرتن لە مافی تاك لەناو كۆمەڵگا.3-ڕێزگرتن لەگشت پێكهاتە جیاوازەكان.4-ئاگاداربون لە دیكتاتۆری زۆرینە چونكێ مەترسیدارترین دیكتاتۆریە.5-دیموكراتی تەنیا بریتی نیە لە هەڵبژاردن و سەندوقی دەنگدان بەڵكو بریتیە لە یەكتر قەبوڵكردن و هەموو پێكهاتەكانی تر هەمان مافیان هەبێت ئەگەر كەمینەش بن یان لەسەر هەر بیروباوەڕێكی تر بن .كێشە نیە حزب و لیست هەبێت لەسەر بناغەی ئاینی ئیسلام دامەزرابێت و كار بۆ گەشە كردنی حزب و لیستی خۆی بكات بەڵكو ئەوەی جێگای ئاماژە پێكردنە دەبێت بیروبۆچون و ئەفكاری خۆیان بەسەر كەس فەرز نەكەن.هەر هاووڵاتیەك خاوەن هێزی دەسەڵاتی شەخسی خۆیەتی لە هەڵبژاردن و دیاریكردنی ئەوەی پێی ڕاستە؟؟.
نابێت دەست لە سەربەستی تاك بدرێت. ڕۆڵی ئیسلامی سیاسی ئەوەیە شتێك پێشكەش كات میللەت سودمەند بێت لێیەوە نەوەك هەندێك مەرج بەسەر كۆمەڵكا فەڕزكات.
(مونا فەیاز)دكتۆرەی زانستی دەرونی لە كۆلیژی لوبنانی دەڵێت:لە ووڵاتانی بەهاری عەرەبی هۆكار و كاریگەریەكان جۆراجۆر بون بۆیە ئەنجامەكانیش جۆراجۆر بون نمونەش لە ووڵاتی میسر ئیخوانەكان لەهەڵبژاردن بردیانەوە بەڵام ئەوەیان لەبیرچو50%ی دەنگدەری میسری دەنگیان لە هەڵبژلردن نەدابو.ئیخوانەكانی میسر لەشوێنی هاوسەنگی ڕاگرتن هەوڵیاندا بیربۆچون و فەلسەفەی خۆیان فەڕزكەن بۆیە توشی شكست بونەوە.
مونا دەڵێت: تاقی كردنەوە مێژوویەكان ئەوەیان دەرخستوە كە(دەوڵەت – حكومەت)ی ئاینی شكستی هێناوە بۆیە من لەگەڵ حكومەتێكم بێ لایەن بێت بەرامبەر ئاینەكان. من لەگەڵ سەربەستی تەواوی تاكم ئینجا لەسەر چ ئاین و تیرە و مەزهەبێك یان بیروباوەڕێك بێت و دژی ئەوەشم ئاین تێكەڵ بەكاری حكومی بكرێت. ئەوەی كێشەیە لە كۆمەڵگا و ووڵاتانی جیهانی سێیەم؟ حزب و لیستی ئیسلامی سیاسی پلان و نەخشە دادەنێن بۆ ئەوەی بگەنە دەسەڵات و دوای ئەوە هەوڵدەدەن كۆمەڵگا بخەنە ژێر ئەجندا و فەلسەفەی خۆیان.
بەهەمان شێوە دكتۆر(ئەحمەد عەبد ڕەبە)ئوستاز لە زانستی سیاسی لە كۆلیژی قاهیرە دەڵێت: نابێت ئەم بیروبۆچونە بڵاوكەیەنەوە بەوەی(ئیسلام چارەسەرە)؟؟چونكێ ئەم بیروبۆچونە لە چەند ووڵاتێك هەڵە بو وە شكستیشی هێنا نمونەش لە ووڵاتی ئەڤغانستان كاتێك بزوتنەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی هەبو ئەم ووڵاتەی كرد بە بەندیخانەیەكی گەورە بۆ هەموو ئەوانەی هاوڕا نەبون لەگەڵیان و ووڵاتی لەئێران لەژێر دەسەڵاتی(ئایەتوڵا)یەكان ئەم ووڵاتە لەزۆر بوار دەیان ساڵ گەڕاوەتە دواوە.
بەهەمان شێوە نابێت بڵێین(عیلمانیەت)چارەسەرە چونكێ(ئەسەد،سەدام،شای ئێران)هەر هەمویان ئیدعای عیلمانیەتیان دەكرد كەچی هەر هەموشیان شكستیان هێنا.ئەم ناوانەی سەرەوە جگە لە دەسەڵات و سیستەمێكی سەركوتكەر هیچی تر نەبون.
لەكۆتایش..
گەورەترین كار كە دەبێت سیاسیەكان كاری لەسەر بكەن ئەوەیە ڕێكخستنی پەیوەندی نێوان ئاین و (دەوڵەت- حكومەت)بەشێوەیەك ئەم پرسە نەبێتە هۆی ململانێ و پارچەپارچەبون بەڵكو ببێتە هۆی ئاشتی،ئارامی،لێبوردەیی،بەیەكەوە ژیان،بەرزكردنەوی ئاستی ژیانی تاك لەناو كۆمەڵگا و یەكتر قەبوڵكردن..........هتد.
Top